لە ململانێیەوە بۆ یەکگرتن: ئەزموونی باسک لە ئیسپانیا-٢
ئەزموونی وڵاتی باسک نموونەیەکی فرە چین بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان پێشکەش دەکات، لە ڕێگەی پێگەی دەستوورییەکەی، دامەزراوە خۆبەڕێوەبەرەکانی، میکانیزمەکانی پشتڕاستکردنەوەی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و کاریگەریی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا.
فەریدە یرڵماز
ناوەندی هەواڵ- بە سەیرکردنی گەشەسەندنی مێژوویی دەوڵەتە نەتەوەییەکان، یەکێک لە خاڵە توندەکانی دیالۆگ، گرژی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی فرە چینە، ململانێی نێوان خواستی دەوڵەت بەرەو یەکگرتن و داخوازییەکانی گەلەکەی سەبارەت بە ناسنامە، زمان، کولتوور، باوەڕ و هاوڵاتییەکی یەکسان، لە زۆر وڵاتدا، بەرەو هەڵکشانی توندوتیژی یان کردنەوەی ڕێگاکانی دانوستان و گۆڕانکاریی لێکەوتووەتەوە.
پرسی باسک لە ئیسپانیا وەک یەکێک لە نموونە جیهانییە دیارەکان لەم چوارچێوەیەدا دیارە، ئەوە تەنها بابەتی کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی گروپێکی چەکدار نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پڕۆسەیەکی فرەڕەهەندی یەکلاکەرەوەیە کە گۆڕانکاریی دەستووری و پێدانی خۆی و پەرەپێدانی سیاسەتی دیموکراتی و چالاککردنی میکانیزمەکانی پشتڕاستکردنەوەی نێودەوڵەتی و ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و دینامیکی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ڕابردوودا لەخۆ گرتووە.
لەم ڕوانگەیەوە، ئەزموونی باسک سنوورەکانی ڕێبازێکی بنەمادار بە ئاسایش ئاشکرا دەکات و لە هەمان کاتدا تیشک دەخاتە سەر پۆتانسێلی چارەسەرە کۆمەڵایەتی-سیاسییەکان.
لە گەڕان بەدوای چارەسەر بۆ پرسی کورد، چەمکی "یەکگرتنی دیموکراتی" کە لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیار کراوە، وەک نموونەیەک دەردەکەوێ کە لە چەندین ئەزموونی بناغەی لە سەرانسەری جیهاندا تاقی کراوەتەوە، زۆرێک لە وڵاتان لە ڕێگەی گواستنەوەیان لە ململانێیەوە بۆ چوارچێوەی سیاسی و یاسایی، نیشانیان داوە کە ئەم ڕێبازە تەنها تیۆری نییە بەڵکو بە کردەوە کارپێکراوە، ئەم بەشەی ڕاپۆرتەکە ئەزموونی فرە چین لە وڵاتی باسکدا دەکۆڵێتەوە، لە کۆتایی خەباتی چەکداری ئیتا تا دەگاتە گواستنەوەی دیموکراتی ئیسپانیا، بەهێزکردنی حکومەتە ناوخۆییەکان و بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
”سەردەمی فرانکۆ و سەرهەڵدانی ئیتا”
لە ئیسپانیا گەلی باسک لە سایەی زمانی خۆیان و یوسکارا و شوناسی کولتووری بەهێزی خۆیان و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی مێژوویی خۆیان وەک گرووپێکی جیاواز بوونی خۆیان پاراست، بەڵام ئەم ناسنامەیە کەوتە ژێر فشارێکی توندەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی دیکتاتۆری فرانسیسکۆ فرانکۆدا، کاتێک زمانی باسکی لە کایەی گشتی پەراوێز خرا، دەربڕینی کولتووری سەرکوت کرا و ڕێبازی دەوڵەتی ناوەندی هەوڵیدا جیاوازییەکان ئاسمیلە بکات نەک دانیان پێدا بنێت. ئەم کەشوهەوای سەرکوتگەرانە نەک هەر داواکارییە کولتوورییەکانی سست کرد، بەڵکو بەشداری کرد لە سەرهەڵدانی بیرۆکەی سەربەخۆیی. شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا و ڕژێمی دواتری فرانکۆ زیاتر پرسی باسکی لە چوارچێوەی دابەشبوونێکی مێژوویی بەرچاوتردا چەسپاند.
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لەم هەلومەرجەدا، ڕێکخراوی ETA (Euskadi Ta Askatasuna، بە واتای "وڵات و ئازادی باسک") دامەزرا، ئەو ڕێکخراوە خەباتی چەکداری بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی باسکی دەستپێکرد، بۆ ماوەی دەیان ساڵ تیرۆر و بۆردوومان و هێرشی چەکداری ئەنجامدا، ئەمەش وایکرد کە ببێتە یەکێک لە گرنگترین قەیرانە سیاسییەکانی ئیسپانیا.
لە ماوەی ٤٣ ساڵ شەڕی چەکداریدا، زیاتر لە ٨٥٠ کەس کوژراون و هەزاران کەسیش برینداربوون و ژمارەیەکی زۆر ڕفاندن ڕوویانداوە، ئەم ڕاستیە دەریخست کە پرسەکە ئیتر تەنها بابەتی ناسنامە یان پێگەی یاسایی نەبووە، بەڵکو بووەتە برینێکی قووڵی کۆمەڵایەتی و ئەزموونێکی زەبربەخش بۆ کۆمەڵگە.

”دەستووری ساڵی ١٩٧٨ و ئەو پێگەیەی کە بە وڵاتی باسک دراوە”
دوای مردنی فرانسیسکۆ فرانکۆ لە ساڵی ١٩٧٥ سیستەمی سیاسی لە ئیسپانیا دەستی بە گۆڕانکاری کرد. لەگەڵ پەسەندکردنی دەستووری ساڵی ١٩٧٨، چەمکی "ئیسپانیای یەکگرتوو فرەی" وەرگیرا، بە داننان بە فرەچەشنی زمانەوانی و کولتووری وڵاتەکە، ئەم چوارچێوە دەستوورییە وڵاتی بەسەر ١٧ پێکهاتەی خۆیدا دابەش کرد. لە کاتێکدا دەسەڵاتەکانی ئەم پێکهاتانە یەکسان نین، وڵاتی باسک لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا پێگەیەکی تایبەتی هەبوو.
وڵاتی باسک دەسەڵاتی بەرفراوانی پێدرا، لەوانە پێکهێنانی پەرلەمانی تایبەت بەخۆی، دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی و کارای دەسەڵاتی یاسادانان و کارگێڕی لە بوارەکانی وەک پەروەردە و ڕۆشنبیری و تەندروستی و هەندێک بابەتی ئابووریدا، هەروەها دەسەڵاتی بەرچاوی لە کۆکردنەوەی باج و بەڕێوەبردنی دارایی پێدرا، ئەمەش وایکرد کە ببێتە یەکێک لە بەهێزترین کۆمەڵگە سەربەخۆکانی ئیسپانیا.
ئەم پێگەی دەستورییە خاڵی وەرچەرخانێکی بەرچاوی لە پرسی باسکدا بەدیکرد، چونکە نوێنەرایەتی یەکەمجار بوو کە ناسنامە و زمان و دامەزراوە ناوخۆییەکانی باسکی دانپێدانراون، نەک تەنها لەڕووی داواکارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەڵکو لە چوارچێوەی یاسایی و سیاسیشدا. بەم شێوەیە پرسی باسک چیتر لە پرسێکی ئەمنیدا کورت نەکرایەوە کە سەرکوت بکرێت، بەڵکو بوو بە پرسێک کە دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕێکخستنە دەستووری و سیاسییەکانەوە چارەسەر بکرێت.
گرنگی ئەمەش لە چوارچێوەی یەکگرتنی دیموکراتیدایە، چەمکێک کە تەنها کاتێک واتا بەدەست دەهێنێت کە مافەکان بناسرێن، دامەزراوەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت کارای بۆ بکرێت و ئیرادەی ناوخۆیی وەک ڕەوا دانپێدانراوە.
”گۆڕان لە ڕێبازی ئاسایشەوە بۆ ڕێبازێکی سیاسی”
بەڵام چوارچێوەی دەستووری بەتەنها بەس نەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئیتا بەردەوام بوو لە چالاکییە چەکدارییەکانی، لە کاتێکدا دەوڵەتی ئیسپانیا بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو لەسەر ڕێبازەکەی کە سەرنجی لەسەر ئاسایش بوو، بەم شێوەیە پرسی باسک لە نێوان دوو ڕێگادا گیری خواردووە: لە لایەک خۆبەڕێونەری دەستووری و بونیادنانی دامەزراوە ناوخۆییەکان و لە لایەکی دیکەش درێژەدان بە شەڕی چەکداری.
بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی هەزارەی نوێ، ئەم هاوسەنگییە دەستی بە گۆڕانکاری کرد، بەهێزبوونی گواستنەوەی دیموکراتی ئیسپانیا، دابەزینی شەرعیەتی کۆمەڵایەتی خەباتی چەکداری و سەرهەڵدانی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی دانوستان، دیمەنێکی سیاسی نوێی لێکەوتەوە، تا ڕوون بووەوە کە ڕێبازێک تەنها لەسەر بنەمای ئاسایش ناتوانێت ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەدەستبهێنێت.
جێگای سەرنجە کە چەکداماڵینی ئیتا بە واتا نەریتییەکەی لە ئەنجامی پرۆسەی دانوستاندنێکی فەرمی گشتگیر و گشتی ڕووی نەدا، ساڵانێک بوو ئەو ڕێکخراوە هەوڵی دەدا کەناڵە ناڕاستەوخۆکانی دانوستان بکاتەوە، بەڵام دەوڵەتی ئیسپانیا زۆرجار بە وریاییەوە یان تەنانەت بە ڕەتکردنەوەی ڕاشکاوانە وەڵامی ئەم هەوڵانەی دەدایەوە. سەرەڕای دزەپێکردنی ئاماژەکان بۆ میدیاکان سەبارەت بە پەیوەندییە سنووردار و ئاست بەرزەکان، هەرگیز میکانیزمێکی دانوستاندنێکی فەرمی و بەردەوام دامەزرا.
بۆیە بڕیاری ئیتا بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری، دەرئەنجامی ڕێککەوتنێکی ڕاستەوخۆی نێوان خۆی و دەوڵەت نەبوو، بەڵکو دەرئەنجامی کارلێکی دوو فاکتەری سەرەکی بوو: یەکەم، هەڵسەنگاندنێکی ناوخۆیی کە خەباتی چەکداری لە ڕووی ستراتیژییەوە نەماوە و دووەم، گۆڕانکاری لە هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەوروبەریدا.
پرۆسەی داماڵینی چەک چۆن پەرەی سەند؟
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، ئیتا کۆتایی تەواو و خەباتی چەکداری خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ٢٠١٨دا بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە، ڕەنگە ئەم گەشەسەندنە لە ڕووکەشدا تەنها داخستنی ڕێکخراوەیی دەرکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا، دەرئەنجامی گۆڕانکارییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی زۆر فراوانتر بووە. ئەم پرۆسەیە تەنها بەرهەمی فشاری دەوڵەت نەبووە، بەڵکو بە کارلێکی چەند هۆکارێک لە قاڵب دراوە، لەوانە ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەکتەرە ناوخۆییەکان، میکانیزمەکانی چاودێری نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ڕۆڵی چالاکانەی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا.
”ڕۆڵی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پشتڕاستکردنەوە”
یەکێک لە بەردی بناغەی پرۆسەی داماڵینی چەک کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پشتڕاستکردنەوە (IVC) بوو، کە دەزگایەکی سەربەخۆ بوو بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی ئیتا بە پابەندبوونەکانی ئاگربەست و داماڵینی چەک، دڵنیابوون لەوەی پرۆسەکە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی متمانەی گشتی دامەزراوە، کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی پشتڕاستکردنەوە (IVC) چاودێری جێبەجێکردنی ئاگربەستی "هەمیشەیی و پشتڕاستکراوە"ی کرد کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە ساڵی ٢٠١١دا ڕاگەیەندرا، وەستانی شەڕەکانی پشتڕاستکردەوە و سەرپەرشتی بەتاڵکردنەوە و ڕادەستکردنی کۆگاکانی چەکی کرد.
ئەم ڕۆڵە چاودێریکردنە چەکداماڵینی لە ڕاگەیاندراوێکی سیاسییەوە گۆڕی بۆ پرۆسەیەکی بەرجەستە و پشتڕاستکراوە، متمانەی تەواوی پرۆسەکەی بەرزکردەوە و یارمەتیدەر بوو بۆ چەسپاندنی گواستنەوە لە توندوتیژیەوە بۆ کردەوەی سیاسی.
”دەستێوەردانی کۆمەڵگەی مەدەنی: دەستپێشخەری پیشەسازی ئاشتی”
کۆمەڵگەی مەدەنی لە لایەنە کردەیی و لۆژستیکیەکانی داماڵینی چەکدا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەبوو، یەکێک لە ڕێکخراوە هەرە دیارەکان لەم بوارەدا دەستپێشخەری پیشەسازی ئاشتی بوو، ئەم ڕێکخراوە کە لە وڵاتی باسکی فەرەنسی ”وڵاتانی باسکی باکوور بە زمانی ئیسپانی” کاردەکات، لە چالاکوانانی ئاشتی، ئەکادیمیستەکان، سیاسەتمەدارانی ناوخۆیی و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکهاتبوو.
ئاشتیخوازان پەیوەندییان لەگەڵ نوێنەرانی ئیتادا کرد، نێوەندگیرییان کرد بۆ ناسینەوەی کۆگاکانی چەک و لە ساڵی ٢٠١٧دا کۆئۆردینیاتەکانیان بۆ حکومەتی فەرەنسا دابینکرد، هەروەها ڕۆڵیان هەبوو لە هەماهەنگی لۆژستیکی ڕادەستکردنی چەکەکاندا، بەم شێوەیە لەو شوێنانەی کە کەناڵە فەرمییەکان سست بوون، کۆمەڵگەی مەدەنی وەک هێزێکی نێوەندگیری هەنگاوی ناوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە باسک تەنها لە پەیوەندی نێوان دەوڵەت و گرووپی چەکداریدا سنووردار نییە، بەڵکو ئەوە نیشان دەدات کە شەرعیەتی کۆمەڵایەتی و دەستپێشخەری مەدەنی دەتوانێت ببێتە توخمێکی بناغەی لە پرۆسەی ئاشتیدا.

”گواستنەوە لە هێزە چەکدارەکانەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتی”
لایەنێکی سەرەکی ئەزموونی باسک بریتی بوو لە تێکەڵکردنی خەباتی چەکداری لە سیاسەتی دیموکراسیدا. لە سەردەمی دوای ئیتادا، ئەم یەکگرتنە لە دانانی چەکدا سنووردار نەبوو، بەڵکو دووبارە کردنەوەی کەناڵەکانی بۆ نوێنەرایەتی سیاسی لەخۆگرتبوو.
لە کۆتاییەکانی نەوەدەکان و سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا دەوڵەتی ئیسپانیا چەندین ڕێکخراوی سیاسی قەدەغە کرد بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندییان بە ئیتا هەیە، داخستنی شاری باتاسونا لە ساڵی ٢٠٠٣ بەپێی یاسای پارتە سیاسییەکان و دواتر قەدەغەکردنی ڕێکخراوە هاوشێوەکان، چالاکیی سیاسی دیموکراتی بە توندی سنووردار کرد، بەڵام لە ماوەی دوای ساڵی ٢٠١١ ستراتیژێکی نوێ سەریهەڵدا: سیاسەتی دیموکراتی وەک جێگرەوەیەک بۆ خەباتی چەکداری.
”بڕیاری دادگای دەستووری و یەکگرتنی سیاسی”
سەرەتا دادگاکان و حکومەت پارتی سۆرتویان کردە ئامانج کە لەم چوارچێوەیەدا دامەزرا، وەک درێژکراوەی ئیتا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ دادگای دەستووری بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دەرکرد و تێیدا هاتبوو کە پلاتفۆرمی سۆرتو بە ڕوونی توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە و هیچ پەیوەندییەکی کامپی لە نێوان ئەو و ئیتادا نییە، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی پارتەکە بە شێوەیەکی یاسایی کاربکات و بوو بە ساتێکی سەرەکی لە پرۆسەی یەکگرتن، بەم شێوەیە بزووتنەوەی باسک گەڕایەوە بۆ سیستەمی سیاسی فەرمی و مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و نوێنەرایەتیکردن و بەشداریکردنی شەرعی بە سیاسەتدا بەدەستهێنا.
دواتر سۆرتو هاوشانی بزووتنەوە ناسیۆنالیستیەکانی تری باسک بوون بە هێزێکی سیاسی لە ژێر چەتری هاوپەیمانی ئی ئێتش بیلدو. ئەم هاوپەیمانییە نوێنەرایەتی لە پەرلەمانی خۆبەڕێوبەری لە وڵاتی باسکدا بەدەستهێنا و جێگرەکانی بۆ پەرلەمانی ئیسپانیا نارد و کۆنترۆڵی شارەوانییەکانی لە حکومەتە ناوخۆییەکان مسۆگەر کرد، بەم شێوەیە ڕێبازی سیاسی کە پێشتر خەباتی چەکداری لە قاڵب درابوو، بوو بە بەشێکی دانەبڕاو لە سیاسەتی پەرلەمانی.
”ڕۆڵی حکومەتە خۆجێیەکان و دامەزراوە سەربەخۆکان”
بەهێزکردنی دامەزراوە ناوخۆییەکان یەکێکە لە ڕەهەندە هەرە گرنگەکانی باسک، پەرلەمانی باسک و حکومەتی هەرێم و دامەزراوە بەڕێوبەرییە ناوخۆییەکان تەنها پێکهاتەی سیمبولی نین، بەڵکو میکانیزمێکن کە دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە لە بوارێکی فراواندا، لە پەروەردە و تەندروستییەوە تا دەگاتە ئابووری و سیاسەتی کولتووری.
ئەمەش بۆ یەکگرتنی دیموکراتی زۆر گرنگە، چونکە یەکگرتن تەنها لە ڕێگەی دانپێدانانی تیۆری بە مافەکانەوە بەدەست نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی بوونی دامەزراوەیەکەوە کە ئەم مافانە تێیدا بەکاردیت و پارێزراو و وەرگێڕان بۆ ئیرادەی سیاسی، لەم چوارچێوەیەدا ئەزموونی باسک نوێنەرایەتی بەرجەستەکردنی دامەزراوەیی دانپێدانانی مافەکان دەکات.
سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دارایی یەکێکە لە لایەنە هەرە دیارەکانی باسک. وڵاتی باسک دەسەڵاتی فراوانی نائاسایی لەناو ئیسپانیادا هەیە سەبارەت بە کۆکردنەوەی باج و بەڕێوەبردنی داهات.
حکومەت سەرچاوە داراییەکانی خۆی کۆدەکاتەوە و دواتر بەشێکیان دەگوازێتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی، ئەم ڕێکخستنە نەک هەر وەک پێویستیەکی ئابووری بەڵکو وەک توخمێک سەیر دەکرێت کە سەختی سیاسی و توانای ئیرادەی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی خۆی بەرز دەکاتەوە. نموونەکە کە حکومەتە خۆجێیەکان لە سەرچاوە داراییەکان بێبەش نەبن، خۆبەڕێوبەری دیموکراتی ڕاستیتر و کاریگەرتر دەکات.
”ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا”
لە ئەزموونی باسکدا ژنان ئەکتەری سەرەکی بوون لە پێشخستنی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی ئاشتیدا. سەرەڕای دوورخستنەوەیان بۆ ماوەیەکی زۆر لە میکانیزمەکانی بڕیاردانی سیاسی، ژنان بوونە یەکێک لە هێزە کۆمەڵایەتییە گرنگەکان لە بونیادنانی ئاشتیدا. ڕێکخراوەکانی ژنان و پلاتفۆرمی ئاشتی و گروپەکانی مافی مرۆڤ بە بەردەوامی پێویستی دانوستان و وتووێژیان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لە کارنامەدا هێشتەوە. ڕۆڵی ژنان لەم هەوڵەدا نەک هەر ڕەهەندێکی سیاسی بەڵکو ڕەهەندێکی جێندەریشی بۆ پرۆسەکە زیاد کرد.
ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕا لە پڕۆژە ناوخۆیی و کۆمەڵایەتییەکان کە سەرنجیان لەسەر چاککردنەوەی ئەو زیانانە بوو کە بەهۆی ململانێکانەوە تووشی بوون، ئەوان نەک هەر هەوڵیان دەدا کۆتایی بە توندوتیژی٠ جەستەیی بهێنن بەڵکو هەوڵی چارەسەرکردنی دەرئەنجامە دەروونی و کۆمەڵایەتی و نێوان نەوەکانیشی دەدا، ئەمەش بە ڕوونی نیشانی دا کە ئاشتی تەنها بێدەنگکردنی چەک نییە، بەڵکو ئاوەدانکردنەوەی ژیانی کۆمەڵایەتییە.
ژنان بە تایبەتی ئەوانەی داکۆکی لە مافەکانی خێزانە زیانلێکەوتووەکان دەکەن، سەرنجی گشتییان بۆ پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕاکێشا کە لەلایەن هەردوو ئیتا و دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن، بەم شێوەیە پرۆسەکە تەنها چوارچێوە ئەمنی و سیاسییەکانی تێپەڕاند و لەبری ئەوە سەرنجی خستە سەر بناغە مرۆیی و کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ.
دەستپێشخەرییەکانی ژنان نەک هەر کۆتایی بە ململانێکان هێنا بەڵکو جەختیان لەسەر پێویستی دادپەروەری و ئاشتەوایی و لێپرسینەوە کردەوە.
ئەو هەڵمەتانەی کە باسیان لە پرسە هەستیارەکانی وەک داماڵینی چەک، لێبوردەیی، دانپێدانان بە ناڕەزایەتییەکان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ دەکرد، بەشدارییان کرد لە بەهێزکردنی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی پرۆسەی ئاشتی، بۆیە پێویستە ڕۆڵی ژنان لە ئەزموونی باسکدا نەک هەر وەک پشتیوانییەک بەڵکو وەک بنەڕەتییەک لە دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام لەناو کۆمەڵگەدا سەیر بکرێت.
”ڕووبەڕووبوونەوە و دادپەروەری و پرسە هەڵپەسێردراوەکان”
بەڵام ئەزموونی باسک نموونەیەکی وردبینییەکی سست و تەواو نییە. سەرەڕای وەستانی چالاکییە چەکدارییەکان، هەنگاوەکان بە هەمان خێرایی و مەودا نەنراوە سەبارەت بەو ئەندامانی ئیتا کە هێشتا زیندانیکراون، ڕاگەیاندنی وازهێنان لە خەباتی چەکداری لەلایەن ئیتا، لەگەڵ داواکارییەکەی بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان، ئەوە نیشان دەدات کە ئەم پرسە هێشتا چارەسەرنەکراوە. کۆمەڵەکانی وەک سارری ساڵانێکی زۆرە پشتگیری لە زیندانیانی ئیتا دەکەن و داوای ئازادکردنیان دەکەن.
ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە پرۆسەکانی دوای ململانێ تەنها بە دانانی چەک تەواو نابن. پرسەکانی سزا و دادپەروەری و ئاشتەوایی و بونیادنانەوەی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوامن، هەرچەندە میکانیزمەکانی خۆبەڕێوەبەری بەهێزتر کراون، بەڵام سەروەری کۆتایی لای دەوڵەتی ناوەندی ماوەتەوە، جگە لەوەش گرژییەکانی نێوان مەدرید و داواکارییەکانی سەربەخۆیی یان ڕۆڵێکی بەرچاوتر بۆ دەوڵەت بە تەواوی نەماوە، سەرەڕای ئەوەش، ئەزموونی باسک گرنگە، چونکە ئەوە نیشان دەدات کە دەتوانرێت ناوچەیەکی ململانێ نەک لە ڕێگەی سەرکوتی سەربازیی ڕاستەوخۆوە بگۆڕدرێت، بەڵکو لە ڕێگەی دانپێدانانی دەستووری و گەشەپێدانی دامەزراوەیی ناوخۆیی و دانوستانی سیاسییەوە.
ئەزموونی باسک چیمان پێدەڵێت دەربارەی یەکگرتنی دیموکراتیک؟
لە کۆتاییدا ئەزموونەکانیی باسک لە ئیسپانیا ئەوە نیشان دەدات کە چارەسەرکردنی ناکۆکی بە یەک ڕێباز ڕوون ناکرێتەوە، لەم ئەزمونەدا چەند هۆکارێک لەیەکتر تێکەڵ دەبن، لەوانە پێگەی دەستووری، خۆبەڕێوبەری دامەزراوەیی، دانپێدانان بە مافە کولتوورییەکان، گواستنەوەی دەسەڵاتی دارایی و سیاسی، میکانیزمەکانی پشتڕاستکردنەوەی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک ناوبژیوان، کردنەوەی بەشداریی سیاسی، ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و باسکردنی دادپەروەری لە قۆناغی دوای ململانێدا.
چەکداماڵین و خۆهەڵوەشاندنەوەی ئیتا نابێت تەنها وەک دەرئەنجامی سەرکەوتنێکی سەربازی یان ئاسایش سەیر بکرێت، بەڵکو پێویستە بە خاڵی وەرچەرخانێکی مێژوویی هەژمار بکرێت کە گۆڕانکاری لە هاوسەنگییە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵەکان بەرەو گواستنەوەی دیموکراتی و دەستێوەردانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی یەکبگرن.
بۆیە نموونەی باسکی لە باسەکانی یەکگرتنی دیموکراتیدا جێگەیەکی بەرچاوی هەیە، بەو پێیەی ئەم ئەزموونە ئەگەری پێکەوەژیانی گەلێک لە چوارچێوەیەکی سیاسی فراوانتردا نیشان دەدات و لە هەمان کاتدا زمان و کولتوور و ناسنامە و دامەزراوە ناوخۆییەکانی دەپارێزێت، دەتوانرێت ململانێ لە ڕێگەی میکانیزمی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە بگۆڕدرێت نەک سەرکوتکردنی ئاشکرا، بۆ تورکیا ئەم ئەزمونە وەک نموونەیەکی بەهێزی جیهانی دەردەکەوێ و ئەوەمان بیردەخاتەوە کە نەک تەنیا لە سیاسەتە ئەمنییەکان بەڵکو لە دیموکراتی و مسۆگەری دامەزراوەیی و نوێنەرایەتی سیاسی و کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کاریگەر و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیشدا دەبێت بەدوای چارەسەردا بگەڕێین.
بەیانی: سەرهەڵدانی هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا (فارک) لە کۆڵۆمبیا: خەباتی چەکداری و یەکگرتن