دۆسیەی ١؛ ڕاستینەی منداڵان لە تورکیا

لە تورکیا دوای کوشتنی نارین گوران، جارێکی تر باسی ئەو منداڵانە دەکرێت کە بێ پاراستن ماونەتەوە. لە نارینەوە تا جەیلان ئۆنکۆڵ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دەوڵەت کوشتی، ڕووداوەکان ئەوە دەردەخەن، وڵات بووەتە تاڵاوێک بۆ منداڵان، کە ناتوانن خۆیان دەرباز بکەن.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ - لە تورکیا و کوردستان ڕۆژانە باسی کوشتنی نارین گوران دەکەن. نارینی تەمەن ٨ ساڵ دوای ١٩ ڕۆژ بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئەمەش جارێکی دیکە ڕاستی کۆمەڵکوژی منداڵانی هێنایە ڕۆژەڤ لە تورکیا. لە کاتێکدا کە  نارین بکوژرانی هێشتا نەدۆزراوەتەوە، هەمووان هەوڵیاندا کۆمەڵکوژییەکە لە گوندێک 'چارەسەر' بکەن، ئەو هەواڵە لە تەکیرداغ سەبارەت بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک کە تووشی توندوتیژی بووە و لە نەخۆشخانە شەڕ بۆ ژیانی خۆی دەکات، پشتڕاستکرایەوە. ئەمەش جارێکی تر دەریخست کە ئەوەی منداڵان ئەزموونی دەکەن، تەنها لە گوندێکدا سنووردار نییە و کێشەی سیستەمێکە.

 

لەگەڵ ئاشکرابوونی کوشتنی نارین گوران، دەوڵەت بە کۆمەڵ گواسترایەوە بۆ گەڕەکی چولی؛ وێنەی گرت. وەزیری داد، یڵماز تونج، وەک وەزیرەکانی پێشوو وتی: "ئەو کەس و کەسانەی بەرپرسیارن لە مردنی کچەکەمان نارین، لەبەردەم دادگادا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت"

 

وشەی 'دادپەروەری' بە تایبەت لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین وشەی بەکارهێنراوی وڵاتەکەیە. پێش نارین، هەزاران دۆسیە یان ڕووداوی کوشتنی پێشووتر، بێسەروشوێنکردن، پاراستنی بکەر، بە بێ وەرگرتنی سزا درێژە بە ژیانیان دەدەن ، تەنانەت بە دامەزراندنیان پاداشت دەگرن. ڕووداوەکەی نارین گوران ئەوەمان بۆ دەردەخات کە تورکیا چۆن بووەتە تاڵاوێک بۆ منداڵان کە ناتوانن خۆیان لێ دەرخن، ئەوان لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون، بەڵام ئەو دۆسیانەی کە تاوانباران سزا نادەن، لە ڕەفە تۆزاوییەکاندا بەجێدەهێڵرێن. جەی"لان ئۆنکۆل کە ١١ ساڵ لەمەوبەر لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٠٩ کوژرا، تەنها یەکێکە لەو منداڵانە.

 

 "تورکیا ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات"

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گرنگی بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان نادات سەبارەت بە مافەکانی منداڵان. بەڵام ئەمە تەنها وەک تیۆرێک دەردەبڕدرێت. تورکیا ڕێککەوتننامەی مافی منداڵانی پەسەند کرد کە لە ساڵی ١٩٨٩ و ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا. بەم شێوەیە مافی پەروەردە و تەندروستی و پاراستن و گەشەپێدان و ئاسایشی منداڵان بووە یەکێک لە بەرپرسیارییەتیەکانی. ئەم مافانە بریتین لە مافی ژیان، مافی پاراستن لە توندوتیژی، مافی خوێندن و مافی سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. تورکیا لە بەرامبەر ڕێککەوتنی لانزارۆیا لە "کۆنفرانسی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە پاراستنی منداڵان لە دەستدرێژی کردن و ئیستغلالکردنی سێکسی" ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی لەسەر کردووە.

 

"داتاکان ئاشکرا ناکرێن"

دەزگای ئاماری تورکیا ئەو داتایانە ئاشکرا ناکات کە لە ماوەی ٨ ساڵدا چەند منداڵ لەدەستچوون. بەپێی دوایین زانیارییەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ - ٢٠١٦ بێسەروشوێن بوون، یان هێنراونەتە یەکەکانی ئاسایش، ١٠٤هەزار و ٥٣١ منداڵە. تا ئێستا دیار نییە کە چەند لەو ڕوداوە بێسەروشوێنانە دۆزراونەتەوە.

 

بە شێوەیەکی فەرمی داتاکان سەبارەت بە منداڵەکان ئەوەندە کەمن کە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت شتێکی لەو جۆرە نییە. بەڵام ئەو ئامارەی کە لەلایەن هەندێک دامودەزگاکانەوە ئاشکرای کردووە، ئەو وێنە مەترسیدارە ئاشکرا دەکات کە تورکیا تێیدایە.

 

"تەنها لە ماوەی ٦ مانگدا ٣٤٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا"

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ناوەندی مافی منداڵانی "فیسا" لە ڕاپۆرتە میدیاییەکانەوە کۆی کردۆتەوە، لانیکەم ١٣٣ منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، یان مردنی گوماناوی لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە. ئەم ژمارەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کۆمەڵکوژی نارین گوران یەکەمجار نییە و چۆن قەیرانێک سەبارەت بە منداڵان ئەزموون دەکرێت. ڕاپۆرتەکە تەنها لەو هەواڵانە کۆکراوەتەوە کە هاوبەش کراون، داتاکان بە کەمترین دەربڕین هاوبەش دەکرێن. ڕاپۆرتی 'مافی منداڵان بۆ ژیان'ی "فیسا" کە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٤ دەگرێتەوە ئاشکرای دەکات کە ٣٤٣ ، بە هۆکارگەلێک گیانیان لەدەستداوە کە دەتوانی ڕیگریان لێ بکرێت، تەنها لە ماوەی ٦ مانگدا ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست بۆ ٣٤٣ منداڵ بگیرایەبەر و پارێزراو بوایە، ئێستا لە ژیاندا دەبوون.

 

''٣٤ منداڵ لەلایەن دەوڵەتەوە کوژران"

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە؛ بەهۆی پێشێلکردنی مافی ژیان کە دەوڵەت جێبەجێی دەکات، ٣٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا. بەپێی ئەمەش منداڵێک بەهۆی لێدانی زرێپۆشێک گیانی لەدەستدا، منداڵێکیش بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقینەوەی پاشماوە، گیانی لەدەستدا، ٢ منداڵ لەکاتی وەرگرتنی خزمەتگوزاری چاودێری، ٧ منداڵ لەکاتی وەرگرتنی خزمەتگوزاری پەروەردە، ٢ منداڵ لە ئاگری دارستانەکان، ١٣ منداڵ لەکاتی وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی، ٧ منداڵ لەکاتی بەزاندنی سنوورەکان گیانیان لەدەستداوە. بەهۆی کەمتەرخەمی دەوڵەتەوە ٣٠٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە لە ڕاپۆرتەکەدا گیانلەدەستدانی گوماناوی ٣٢ منداڵ بەناوی خۆکوشتنەوە هاوبەش کراوە.

 

لە ئەنجامی چەکی شەخسی ٨  منداڵ، لە ئەنجامی شەڕی نێوان گروپە دژبەرەکان ١ منداڵ و ١٧ منداڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستدا. لە ٦ مانگی ڕابردوودا ٢٣ منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژی گیانیان لەدەستداوە، تەنها لە ماوەی ٦ مانگدا ٣٣ منداڵ لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا.

 

"١٤هەزار و ٩١٩ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی هەیە"

ناوەندی بەدواداچوونی منداڵان (چیم) لە شارەکانی تورکیا وێنەی زیادبوونی ژمارەی ئەو منداڵانە پیشان دەدات کە لەو وڵاتەدا زیانیان پێدەگات. ژمارەی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان وئەو دۆسیانەی کە هێنراونەتە داواکاری گشتی، لە وڵاتدا ٦٦ هەزار و ١٣٨ حاڵەتە، ژمارەی ئەو حاڵەتانەی دەستدرێژی سێکسی لە دادگاکاندا بینراون، ١٤ هەزار و ١١٩ حاڵەتە. لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی ئەو کەسانەی بەم تاوانە سزا دراون گەیشتە ٧ هەزار و ٨٨ کەس.

 

"شەش هەزار و ٥٠٥ منداڵ، دووگیان بوو"

دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) لە ڕاپۆرتی ئاماری لەدایکبوونی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕایگەیاندووە، سەبارەت بەوەی کچان چی دەژین بیرۆکەیەکیشمان هەبێت بەسە. لە گروپی تەمەنی ١٥-١٧ ساڵ، ٦ هەزار و ٥٠٥ بوون بە ١٥ ساڵ، ١٣٠ منداڵ، بوونە خاوەن منداڵ. هەندێک لەو منداڵانە دووجار یان سێ جار منداڵیان لەدایک کردووە. ئەو پسپۆڕانەی کە ڕایانگەیاندووە منداڵبوون لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا تاوانە و بە واتای دەستدرێژیکردنە، ڕایانگەیاندووە کە 'ئێمە منداڵان ناپارێزین'.

 

"یەک ملیۆن و ٢٠١ منداڵ لە قوتابخانە ناویان تۆمار نەکراوە"

لە لایەکی دیکەوە دەستڕاگەیشتن بە خوێندن لەلایەن منداڵانەوە وەک داتایەکی گرنگ سەیر دەکرێت. بەتایبەت لە لایەنی چاودێریکردنی منداڵان، سەرنج بۆ ئەم گرنگییە ڕادەکێشرێت. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە هەر ١٠٠ خوێندکار لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان، ٩ قوتابی واز لە خوێندن دێنن. ٢١٩ هەزار منداڵ لە گروپی تەمەنی 5 ساڵ، ٢٢٢ هەزار لە گروپی تەمەنی ٦ ساڵ، ٢٤٦ هەزار لە گروپی تەمەنی ١٠-١٣، و ٥٢٤ هەزار منداڵ لە گروپی تەمەنی ١٤-١٧، بە گشتی 1١ملیۆن و ٢٠١منداڵ لە قوتابخانەدان . تا ئێستا هیچ لێدوانێک لە وەزارەتی پەروەردەی تورکیاوە نییە کە بۆچی ئەم منداڵە بەشداری پەروەردە ناکات. ئەم منداڵانە لە کوێن و چۆن بەدواداچوونیان بۆ ناکرێت؟

 

لە ماوەی ١٤ ساڵدا ژمارەی منداڵانی بەشدار لە تاواندا دوو هێندە زیادی کردووە، لە دەرەوەی وڵات، سەرەڕای ئەم خشتەیە، واقیعی کەوتنە ناو تاوانی منداڵانیش هەیە. بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٤ ژمارەی ئەو دۆسیە تاوانکاریانەی کە منداڵان تێیدا بەشداربوون لە تاوان، لە ٨٣ هەزار و ٣٩٣ بۆ ١٧٨ هەزار و ٨٣٤ حاڵەت زیادیکردووە. لە ساڵی ٢٠١٤دا ٤٥ هەزار و ٢١١ کەس تۆمارکراون و لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧١ هەزار و ٢٤٤ کەس تۆمارکراون. ژمارەی ئەو منداڵانەی دەستیان لە تاوانەکاندا هەیە، بە دۆسیەکانی دزیشەوە، لە ماوەی ١٠ ساڵدا لە ٣٠ هەزار و ٤٩٨ منداڵەوە بۆ ٣٧ هەزار و ٢٣٣ منداڵ زیادیکردووە.

 

"منداڵان بە کاردەهێنرێن"

کاری منداڵان و ئەو منداڵانەی کە لە تاوانەکانی شوێنی کاردا گیانیان لەدەستداوە، یەکێکە لە کێشە هەرە گرنگەکان. هەروەها پێویستە مەیدانەکە لە بەرزترین ئاستدا پێشێلکارییەکە پێناسە بکات. چوار ساڵ لەمەوبەر ڕێژەی منداڵانی کارکەر لەسەدا ١٦.٢ بووە، لەگەڵ قەیرانی ئابووریدا، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بە ٪٢١.١ دەردەبڕدرێت. بەهۆی ئەمەشەوە زیادبوونی جددی کوشتن هەیە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣-٢٠٢٣، ٦٧١ منداڵی کارکەر لە ڕووداوەکانی کوشتن لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەستداوە، لەم ماوەیە لەم ساڵدا ٦٧ منداڵ بەهۆی تاوانەکانی کار گیانیان لەدەست دەدەن. لە ماوەی ٧ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٤٥ منداڵ بەهۆی کوشتنەکانی پەیوەست بە کارەوە گیانیان لەدەستداوە. لە ماوەی ١١ ساڵدا ژمارەی ئەو منداڵە کارکەرانەی کە گیانیان لەدەستداوە و چوونەتە ناو تۆمارە فەرمییەکانەوە بە ٧١٦ منداڵ دیاری کراوە.

 

"ئەو منداڵانەی ون بوون"

لە وڵاتدا دۆسیە لەسەر ئەو منداڵانە کراوەتەوە کە ون بوون و کوژراون دۆزرایەوە، ئەم دۆسیانە زۆربەیان بە بێ سزا کۆتاییان هات. هەندێک دۆسیە هەرگیز نەکرانەوە. بەشێک لەو منداڵانەی دوای ونبوونیان کوژران، ئەنجامی دادگاییکردنەکەیانە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.

 

*گیزەم ئاکدەنیز تەمەن ٤  ساڵ، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ لە گەڕەکی تەلیدەرەی شاری ئەدەنە، لەکاتی یاریکردن لە شەقام، دیارنەما. دوای ٣٦کاتژمێر لە دیارنەمانی، بە کوژراوی دۆزرایەوە. سلێمان ئاکدەنیز لە لایەن دادگای تاوانە قورسەکانی دووی شاری مانیسا بە تۆمەتی "کوشتنی کەسێک بە ئەشکەنجە" سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بە تاوانی "بێ مافکردن لە ئازادی" سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

* مەرت ئایدین تەمەن ٩ ساڵ لە ٦ی نیسانی ٢٠١٤ لە گەڕەکی ئیستاسۆنی قەرس بێسەروشوێن بوو. دوای ڕۆژێک بە کوژراوی دۆزرایەوە. بکوژی مەرت ئایدین، ئایکوت باڵک سزای زیندانی قورسی بەسەردا سەپێندرا.

 

* ئیرماک کوپاڵ تەمەن ٤ ساڵان لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەکاتی یاریکردن لەبەردەم دەرگادا لە گەڕەکی مەندەرێس لە ناحیەی ئالاشەهیر لە مانیسا دیارنەما. تەرمی ئەو کچە لە ٢٢ی تشرینی یەکەم لە باخچەکەدا دۆزرایەوە. حیمەت ئاکتورک بکوژەکە بە تاوانی جۆراوجۆر سزای ٥١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

"تۆمەتبارەکان یان بێتاوان دەکرێن یان ئازاد دەکرێن"

*ئەیلول ئوموت تەمەن ٦ ساڵ لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٧ لە ڕووداوێکدا لە شاری کۆروی ناوچەی چنارجک شاری یالۆڤا بێسەروشوێن بوو. ڕۆژێک دوای ئەوە تەرمی ئەو کچە دۆزرایەوە. ئەیلول ئوموت دەستدرێژی کراوەتە سەر و کوژراوە.

 

*لەیلا ئایدەمیر لەناکاو کەوتە ڕۆژەڤی دەوڵەتی تورکیا. لەیلا ئایدەمیر تەمەن ٤ ساڵ لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە گوندی بەزرهان بێسەروشوێن بوو. دوای ١٨ ڕۆژ تەرمەکەی لە دووری ٢ کیلۆمەترەوە دۆزرایەوە. سەبارەت بە کوشتنی لەیلا، سکاڵای یاسایی لەسەر ٧ تۆمەتبار تۆمار کرا. لەو دۆسیەیەدا، مامی یوسف ئایدەمیر بە تاوانی 'کوشتنی بە ئەنقەست'، ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها بە تاوانی 'لێسەندنەوەی ئازادی' ٤ ساڵ زیندانیکردن بە سەری سەپێندرا، تۆمەتبارانی دیکەش بێتاوان دەرچوون. لەو دۆسیەیەی کە لەلایەن دادگای دادی دەڤەری ئەرزرومەوە ڕەتکرایەوە و دووبارە هێنرایەوە، ئەمجارە سەرجەم تۆمەتباران بێتاوان دەرچوون. هەرچەندە پارێزەران تانەیان لەو بڕیارە داوە، بەڵام دادگای دادی دەڤەری ئەرزروم بێتاوانییەکەی پشتڕاست کردەوە.

 

*ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ئەیلول یاگلیکارای تەمەن ٨ ساڵ لە ناوچەی پۆلاتلی ئەنقەرە بێسەروشوێن بوو. تەرمی ناوبراو دوای ٧ ڕۆژ لە گەڕەکی یوزوکباشی بە شێوەیەکی پڕ لە نهێنی دۆزرایەوە. لە دادگاییکردنەکەدا، بکوژ ئوگور کۆچیگیت بە تاوانی 'کوشتنی بە ئەنقەست'، زیندنی هەتایی هەتایی و بە تاوانی 'دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک'  بە ٣٠ ساڵ  زیندانی  سزادرا.