ئەو ژنانەی بە بەرخۆدان ئاگری نەورۆزیان بەگوڕتر کرد....١
نەورۆز کە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان بە پیشەنگایەتی ژنان گۆڕا بۆ ڕاپەرین، بە تێپەڕاندنی سنوورەکان بە بەرخۆدانی ژنانەوە مانای نوێی پەیدا کرد.
ناوەندی هەواڵ
٢١ی ئادار جەژنی نەورۆزە بۆ کورد، مێژووی ڕاپەڕینە دژ بە ستەم و زوڵم، لە کوردستان ئاگری نەورۆز لە ساڵانی نەوەدەکانەوە کە دیواری ترس لە دژی هەموو قەدەغەکردنێک تێکشکێنرا بەردەوامە، نەورۆز کە لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان گۆڕا بۆ ڕاپەرین، بە چالاکی زەکیە ئەلکان و ڕاهشان دەمیرەل و بەدریە تاش (ڕۆناهی) و نیلگون یڵدرم (بێریڤان) و سەما یوجە و ئەلفتەریا فۆرتولاکی مانای نوێ بەدەست دێنێت، ئەو ژنانەی بە پەیامی "نەورزۆ پیرۆز دەکرێت، ئەگەر بە تایەش نەبێت، بە گیانمان پیرۆزی دەکەین" لە دژی قەدەغە و زوڵم ئاگریان لە لاشەی خۆیان بەردا و میراسێکی گەورەیان لەسەر ڕێگای ئازادی بەجێهێشت.
یەکێک لەو ژنانەی کە میراسی بەجێهێشت، زەکیە ئەلکانە کە لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی گوموشهانە لەدایکبووە، لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد خوێندوویەتی، لە کاتی خوێندنی زانکۆدا تێکۆشانی گەلی کورد سەرنجی ڕاکێشاوە، زەکیە ئەلکان پێش ئەوەی چالاکییەکەی بکات لە نەورۆزی ساڵی پێشتردا لە پارکی ترافیک لەگەڵ هاوڕێکانی دانیشتبوو پارەی لە گیرفانی دەرهێناوە و سوتاندوویەتی، بەو کەسانەی کە پێیان وت 'چی دەکەیت' وتی "جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەم".
زەکیە ئەلکان کە لە بەرامبەر زوڵمی دژی ڕاپەرین لەکاتی بەخاکسپاردنی ١٣ ئەندامی پەکەکە لەلایەن ژنانی نسێبین دەستیپێکردبوو نەیتوانی بە بێدەنگی بمێنێتەوە، لە٢١ی ئاداری ١٩٩٠ بە جلە ڕەشەکانیەوە چووە سەر دیوارە مێژووییەکانی ئامەد و ئاگری لە لاشەی خۆی بەردا، زەکیە ئەلکان وەک "ژنێک کە بە ئاگربەردان لە لاشەی خۆی نەورۆز پیرۆز دەکات" بووە پاڵەوانی گەلی کورد.
"ئەو هێمایەی کە ئازادی بە ئاسانی بەدەستناهێندرێت"
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەم چالاکییەی زەکیە ئەلکانی بەم شێوەیە پێناسەکرد، وتی: چالاکی زەکیە ئەلکان کە بە ئاگری ئازادی بەرزدەبێتەوە لە نەورۆزدا بە ئاگربەردان لە لاشەی خۆی بووە هێمایەک کە ئازادی و بە ئاسانی بەدەستناهێندرێت" هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بریتین لە:
"ئەوە ڕاستییەکی گرنگە کە ژنانی کوردستان هۆشیار بوون، خۆیان ڕێکخست و دواتر کات بە کات ئازادبوون، ئەو کاتە کوردستانیش هۆشیار و ئازاد دەبێت، دەبێتە شوێنێک کە مرۆڤ دەتوانێت لێی بژی، شەهیدبوونی زەکیە ئەلکان لە ئامەد پەیوەندیدارە بە شەهیدبوونی مەزڵومەوە، خۆبەدەستەوە نەدانی مەزڵوم لە زیندان چالاکییەکی گەورە بوو، شەهیدبوونی بوو بە سەرکەوتنێکی گەورە، زەکیە ئەلکان بوو بە بەرخۆدانێک لە بەرامبەر بێدەرامەتی و تۆقاندنی گەلی کورد و کوردستان".
ژنێکی دیکەی بەرخۆدیر بنەڤش ئاگال (بێریڤان)ە، کە ناوی لە داستانی کورد "جەمبەلیە میرێ هەکاری و بنەڤشا نارین"ەوە وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە ناوچەی بەشیری ئیلح لە دایک بووە، بنەڤش ئاگال (بێریڤان) کچی خێزانێکی ئێزدی بوو، لە ساڵی ١٩٨٠دا پاش کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول لەگەڵ خێزانەکەی چوو بۆ ئەوروپا، لە ئەوروپا لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٤دا نزیکەی ٤٠ کەس بە بیستنی فشاری ١٢ی ئەیلول لە کوردستان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکەی مەحمەت قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین کە لە ٢ی ئایاری ١٩٨٣ لە چیاکانی کوردستان بە پیلانگێڕی کۆمەڵکوژکران، ڕێپێوانێکی مانگانە ڕێکخرا بنەڤش ئاگال وەک تاکە چالاکوانی ژن بەشداری ئەو ڕێپێوانەی کرد کە نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتری خایاند.
لە پڕۆسەیەکدا کە ژنانی ئێزدی لە ماڵ دەرناچن، بەشداری بنەڤش لە شۆڕشدا سەرسوڕمانی لە کۆمەڵگەدا دروست کرد، بنەڤش کە تێبینی بۆ خێزانەکەی بەجێهێشت "لە خەمی مندا مەبن، من لە ڕیزی پەکەکەدام"، بەرەو چیاکان بەڕێکەوت، بنەڤش ئاگال بەشداری کۆنگرەی سێی پەکەکە بوو کە لە ساڵی ١٩٨٦ لە دۆڵی بێکا بەڕێوەچوو، ماوەیەک لە دۆڵی بێکا لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەروەردەی وەرگرت و پاشان بەرەو باکوری کوردستان بەڕێکەوت دوای کاری زۆر چووە ناوچەی بۆتان.
بنەڤش ئاگال کە کاری ڕێکخستنی لە جزیرە دەکرد زۆر خۆشەویست بوو و هەموو کەسێک ڕێزی لێ دەگرت، لەبۆتان جەختی لەسەر گرنگیی ڕێکخستنی ژنان، ماڵ بە ماڵ، گەڕەک بە گەڕەک، بەتایبەتی گەیشتن بەژنان کردەوە، بۆ یەکەم جار گەل شاهیدی ئەوە بوو کە گەریلایەکی ژن ئەوان ڕێکدەخات و پێشەنگایەتیان دەکات، ژنانی بۆتان لەگەڵ بنەڤش ئاگال دەستیان بە باوەڕ و هێزی ژنان کرد بنەڤش ئاگال ئێستا بووەتە هیوایەک بۆ ژنان.
بنەڤش ئاگال لە جزیرە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لە ئەنجامی ڕاپۆرتێکدا ئەو خانووەی کە تێیدا دەژی دەستنیشان کرا و لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن خۆی بەدەستەوە نەدا و هەتا دوایین فیشەکی شەڕی کرد و گیانی لەدەستدا، کاتێک دەوترێت جزیرە بێریڤان دێتەوەبیر، دوای ئەوەی بێریڤان ژیانی لەدەستدا، هەموو خێزانێک منداڵی کچیان دەبوو ناویان دەنا بێریڤان، بێریڤان کە سیمبولی بەرخۆدان بوو، ڕاپەڕینی نەورۆز لە جزیرە ڕێکخرا و ئەو ژنانەی کە بە تێکۆشانێکی زۆرەوە ڕێکخرابوون دوای ئەوەی گیانیان لەدەست دا پێشەنگی بەرخۆدانی نەورۆز بوون ئەو ژنانەی لە لایەن بنەڤشەوە ڕێکخرابوون لە دژی پانزەرەکان وەستانەوە.
"چۆن هات بۆ چیاکان، بۆ گەلیش هات"
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەڵسەنگاندنی بنەڤش ئاگالدا کە بە هۆنراوەی لەسەر نووسی وتی: "چۆن هات بۆ چیاکان، بۆ گەلیش هات، ئەو خەڵکی جزیرەی خۆشدەویست، دەتوانین بڵێین کە کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر هۆشیاری خەڵکی جزیرە، ئەو کچێکی ئاوا بوو کە بە باوەڕبەخۆبوون بەشداری لە پەروەردەدا کرد، خوێندنی زۆری نەبوو، لە گوندێک گەورە بوو و بە دڵسۆزی و باوەڕییەوە گوێی لێگرتین و تێگەیشت، ئێمە وشەیەکمان بۆ دووبارە نەکردەوە، زۆر شتی خستە بواری پراکتیکەوە.
ڕاهشان دەمیرەل هێشتا منداڵ بووە و خێزانەکەی بەرەو ئیزمیر دەڕۆن
ڕاهشان دەمیرەل یەکێکە لەو ژنانەی کە بەرخۆدانەکەی کاریگەرییەکی زۆری کردووە، لە ١٥ی ئابی ١٩٧٥ لە ناوچەی نوسێیبین لە ماردین لە دایک بووە بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتەوە، بنەماڵەی ڕاهشان دەمیرەل، وەک چەندین خێزانی دیکەی کورد ناچاربوون بچنە ئیزمیر، کاتێک ڕەهشان تەمەنی یەک ساڵ بوو، خێزانەکەی بەرەو ئیزمیر بەڕێکەوتن، دایکی ڕاهشان لە کارگەدا دەستی بە کارکردن کرد بۆ بژێوی خێزانەکە، کاتێک جلەکان بۆ ڕەهشان دەکڕدران، دەبوایە ڕەنگە سەوز و سوور و زەردی تیدا بوایە، کاتێک بەو ڕەنگانە دەچێت بۆ قوتابخانە، مامۆستاکەی زلەکەی لێدەدات، ڕاهشان بەهەمان شێوە وەڵامی دایەوەو ئەو بارودۆخەی قبوڵ نەکرد.
ڕاهشان دەمیرەل کە زۆر حەزی لە نسێبین بوو، هەمیشە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەچووە ئەوێ و هەر لە منداڵییەوە هەستی بە ستەمی دەوڵەت کرد، هەڵوێستی سەربازەکان بەرامبەر بە خەڵکی نسێبینی قبول نەکرد.
ڕاپەڕینی نسێبین کە لە ساڵی ١٩٩٠ دەستیپێکرد بە خێرایی بڵاوبووەوە و گەیشتە کادیفەکەلێ ئیزمیر هاوڵاتیانی کورد لە شارۆچکەی کادیفەکەلێ ئەویان وەک ژنێکی گەنج ناسی کە لە بەرەکانی پێشەوە بە بەردەوە دەجەنگی، ڕاهشان لە هەموو دەرفەتێکدا بە دایکی دەوت، "دەمەوێت بچم بۆ چیاکان، گەلی ئێمە لە جزیرە کۆمەڵکوژ دەکرێن بۆچی هیچ ناکەین؟".
هاوڕێیەکی ڕەهشان دەمیرەل، وتی: "ڕۆژێک لە چالاکیدا هێرشی کردە سەر پۆلیسێک، پۆلیسەکە بە قژ گرتی و لێی دا. ڕاهشان هاواری دەکرد، ڕۆژێک دێت و لەبەردەم مێژوو لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت، ئێمە بە زۆر لە دەستی پۆلیس ڕزگارمان کرد خوێن لە دەم و لووتی دەهات، بەڵام پێدەکەنی. وتی: "خوێنم بۆ وڵاتەکەم ڕشت" من تێناگەم کە ئەو دەیویست چی بڵێت لەو کاتەدا و من پرسیارم کرد کە ئایا تۆ باشیت. ئەو وتی کە زۆر باشە.
"لە کادیفەکەلێ ئاگری لە لاشەی خۆی بەردا"
ڕاهشان دەمیرەل بە ڕاپەڕینی جزیرە لە ساڵی ١٩٩٢دا زۆر گاریگەر دەبێت و لە ٢٢ی ئاداری ساڵی ١٩٩٢، ڕاهشان دەمیرێل لە بەرەبەیاندا لە تەلەفزیۆنەوە زانی کە ئاهەنگی نەورۆز قەدەغە کراوە، ڕۆژی دواتر لە ٢٢ی ئاداری ١٩٩٢ بەیانی زوو هەستا و چوو بۆ کادیفەکەلێ و ئاگری لە لاشەی خۆی بەردا، لەو کاتەدا تەمەنی ١٧ سال بوو، پێش ئەوەی لە ماڵ بچێتە دەرەوە، لەسەر پارچە کارتۆنێک نوسیبووی: "من لە کادیفەکەلی خۆم دەکەمە نەورۆز ، من دەبێ وەڵامی جزیرەو ماردین و نسێبین بدەمەوە، داوا لە عیسمەت سەزگین دەکەم جەژنی نەورۆز پیرۆز بکات، تەنانەت ئەگەر بە تایەش نەبێت، ئێمە بە ژیانمان نەورۆز پیرۆز دەکەین!".
ڕاهشان دەمیرەل لەسەر پارچە کارتۆنێک وەڵامی قسەکانی وەزیری ناوخۆی ئەو کاتە عیسمەت سەزگینی دایەوە و وتی: "ئەمساڵ نەورۆز پیرۆز ناکرێت ئەگەر کەسێک پیرۆزی بکات، پێویستە بکرێت".
"پەنجەکانی هەردوو دەستی بە نیشانەی سەرکەوتن بەرزکردبووەوە"
ئەمین دەمیرەل دایکی ڕاهشان دەمیرەل ئاماژەی بەوەکرد کە لە بەیانی ٢٢ی ئادار نالانی کچی هاتووەو وتویەتی: "دایکە رەهشان لەوێ نییە، ڕۆیشتووە" و وتی: "ڕەنگە نالان زانیاری لەسەر هەموو شتێک هەبێت وتم: چی ڕوویدا، بۆچی دەگری؟ وتی: ڕاهشان لە ماڵ هەڵات، چووم و هەموو ژوورەکان گەڕان، بەڵام ڕاهشان نەبوو، لەو کاتەدا من پارچە کارتۆنەکەم بینی کە تێبینیەکەی لەسەر نووسرابوو، کچە گەورەکەم هات و پێم وت بیخوێنێتەوە و ئەو خوێندیەوە، ئێمە ئەو نامەیەمان برد و چووین بۆ لای کادیفەکەلێ بەڵام ئێمە بیرمان لەوە نەکردەوە کەسێک خۆی دەسوتێنێت، سەیری دەوروبەرمان کرد، بینیمان کە خەڵکی نیشتمانپەروەری کادیفەکەلی بە ئاڵای سەوز و سوور و زەرد لە دەوری ئێمە کۆبوونەوە، هەموو کەس لەو بارەیەوە زانیاری هەبوو ڕوویان کردبووە کادیفەکەلێ، پۆلیس گەمارۆی کادیفکەلێی دابوو، ئێمە بەزۆر ڕێی خۆمان کردەوە، ئێمە جانتایەک نانمان هەبوو لەوێ بینیم، وتم کچەکەم، بەرمدەن با بڕۆم، پۆلیس وتی تۆ چٶن دەزانی، وینەی ڕەهشانم پیشان داو دواتر چوومە لای ڕەهشان و لاشەی سوتابوو، پەنجەکانی هەردوو دەستی بە نیشانەی سەرکەوتن بەرز کردبووەوە.
"کچەکەم عاشقی خاکەکەی بوو"
ئەمین دەمیرەل وتی کە ئەژنۆی شکاوەو لە ژێر دارێکدا لەسەر زەوی کەوتبوو، وتی: "دوای ماوەیەکی کەم بڕیارم دا، ئەگەر کچەکەم بڕیارێکی وەهای دابێت، ئەو خۆی کردە قوربانی گەلەکەی و ئەوە بۆ ئێمەیە کە خاوەنداری لە بیرهێنانەوەی بکەین، من لەگەڵ کچەکەم چووم یەکەم دروشمی خۆم وت، هەموو جیهان ئاگاداری چالاکییەکەی ڕەهشان بوو، پۆلیس نەیدەویست کەس ئاگادار بکاتەوە و بیشارێتەوە پۆلیس دەیویست ڕاهشان ببات بۆ توێکاری ئەوان دەیانویست بیبەن بۆ نەخۆشخانە، من کچەکەمم پێنەدان، وتم; "ئەگەر بیبەن، خۆم دەسوتێنم" پاشان تەرمەکەی ڕەهشانمان لە ئەوێ لابرد لەگەڵ نیشتمانپەروەرەکانمان بردمان بۆ مزگەوتی کادیفەکەلی و پاشان هێنامان بۆ نسێبین، کچەکەم عاشقی خاکی دایکی بوو".
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەڵسەنگاندنێکیدا بۆ ئەو چالاکییەکی ڕاهشان دەمیرەل وتی: "ئەو هەلومەرجە نالەبارەی کە گەلەکەمان تێیدا دەژیا، کاتێک دیمەنی ژیانی ئازاد لەگەڵ ژیانی شکستخواردوودا یەکی نەدەگرت، بە بەرخۆدانی نەورۆز و سەرنجڕاکێشان، چالاکییەکی لەو شێوەیە سەرهەڵدەدات".
بەشی دوو: ئەو ژنانەی بە بەرخۆدان ئاگری نەورۆزیان بەگوڕتر کرد (بەدریە تاش(ڕۆناهی)، نیلگون یڵدرم (بێریڤان)، سەما یوجە، ئەلفتەریا فۆرتولاکی.