مامۆستایانی گرێبەست بەشێکن لە ناڕەزایەتییەکان و بە دەست جیاکارییەوە دەناڵێنن

 لەگەڵ بەردەوامبوونی شۆڕش و ناڕەزایەتییەکانی ئێران مامۆستایانیش گرێبەستەکەیان دەشێکنێن لەو مانگرتنانە، کە لە لایەن پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە بە توندی جیاکارییان بەرامبەر دەکرێت.

دیلان محەمەدی

 

مەهاباد- مانگرتن لە قوتابخانەکان کە لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنەوە دەستیپێکردووە،  کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەرەوپێشچوونی شۆڕش هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک مامۆستایانی قوتابخانەکان بە شێوەی گرێبەست کاردەکەن و کەمترین هەلومەرج بارودۆخی ژیانی مامۆستایەکی فەرمییان نییە، هەرچەندە مامۆستایانی فەرمیش لە ڕووی بژێوی ژیانەوە فشارێکی زۆریان لەسەرە و لەلایەن حکومەتەوە پێداویستییەکانیان دابین ناکرێت.

 

ئاژانسی هەواڵی ژن گفتوگۆیەکمان لەگەڵ مامۆستایەکی گرێبەست بە ناوی "ا.ب" کرد سەبارەت بە پرس و کێشەکانیان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە خۆی یەکێکە لە مامۆستاکان و لەم ڕۆژانەدا لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن، باس لە دۆخی مامۆستایانی گرێبەست دەکات، داواکارییەکانیان و ئەو جیاکارییەی کە مامۆستایانی ژن بەهۆی ژن بوون بیروبۆچوونی جیاوازییانیەوە بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت.

 

"مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن حکومەتەوە جیاکارییان بەرامبەر ئەنجامدەدرێت"

ئەو مامۆستایە لە سەرەتای قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە بارودۆخی ئێستای مامۆستایانی گرێبەست و هەڵاواردن، دەڵێت: " کاری مامۆستایان لە ئێران بووەتە چینایەتی، هەندێکیان بەهۆی نزیکییان لە کوتلە سیاسییەکان سوودی زیاتریان هەیە، بەڵام هەندێک کەس لە هەژاریدا دەژین و فشاری داراییان لەسەرە، چونکە حزبی نین."

 

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە بزووتنەوەی خوێندکاران لە ئێران تازە بووە، دەڵێت: " ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی مامۆستایان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و نادادپەروەرییەکانی ئێران، ئەوان وەک چینی مامۆستایان لەگەڵ خۆپیشاندەران هاوڕابوون و دژ بە نادادییەکانی حکومەت لە پاڵ قوتابیان وەستانەوە، ژمارەی قوتابیان بەو قەبارە زۆرە لە ئێراندا تازە بوو، مامۆستایانی گرێبەست لە ئێران بە حەقدەستێکی کەم کار دەکەن، لە ڕاستیدا لەلایەن حکومەتەوە ئیستغلال دەکرێن، هەر بۆیە دامەزراندنەکەیان دوادەخرێت.

 

هەروەها بە ئاماژەدان بە ١١ ساڵ نادڵنیایی و سەختی بارودۆخی ژیان بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت: " فایلەکەی ئەم یاسایە لە کۆتاییدا لەگەڵ لێکدانەوەیەکدایە، کە لە ئەنجامدا هەموو مامۆستایانی نافەرمی بەپێی مادەی ١٧-تێبینی ١٠ دامەزراو دەبن."

 

ئەم یاسایە ئێستا ١١ ساڵە پرۆسەی پەسەندکردنی تێپەڕاندووە و ئەمەش بە مانای ١١ ساڵ نادڵنیایی و سەختی بارودۆخی ژیان بۆ مامۆستایانی نافەرمی دێت، ئەو مامۆستایانەی کە وەک چین و توێژەکانی دیکەی چینی کرێکار لە ئێران، لە دۆخی گرانی لە خانووبەرە و کەرەستەی سەرەکی و پێداویستییەکانی ژیان لە نائەمنیترین دۆخی کاری چاندەر غاز کە بەهەمان شێوە هەزار جار و بە دواکەوتنی زۆرەوە مووچە وەردەگرن.

 

"نەوەی نوێ گەیشتووەتە ئەم هۆشیارییە و ناتوانرێت سەرکوت بکرێت"

ئەو مامۆستایە باسی هەڵاواردن و کرێی حکومەت دەکات، ئەو کرێیەی کە دەدرێت بە کەسانێک کە وابەستەی حکومەتن و ئەوانی تریش سوودی لێ وەرناگرن، دەشڵێت: "وەک مامۆستایەک ناڕەزاییم بەرامبەر نەبوونی دادپەروەری لای مامۆستایان، مامۆستایەک کە کرێی حکوومی هەبێت دادەمەزرێت، بەڵام من خۆم کە چادر لەبەر ناکەم، وەک مامۆستای فەرمی لەلایەن حکومەتەوە وەرناگیرێم، بڕوانامەی ماستەرم هەیە لە زمانە بیانییەکان و تاقیکردنەوە بۆ دکتۆرا دەکەم، ئاستی خوێندەواری من لە زۆربەی هاوکارە پیاوەکانم بەرزترە، بەڵام پێم پێدەکەنن و گاڵتەم پێدەکەن، بەهۆی جیاوازی بیر و ڕاکانمەوە مافەکانی خۆمم پێنادرێت".

 

"باوەڕەکانیان دژ بە شێوازی ژیانم بوو، هەر بۆیە ڕەتکرامەوە"

جیاکاری هەر لە یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی دامەزراندنەوە دەست پێدەکات چونکە تەنانەت جلوبەرگیش دەبێت لەسەر بنەمای بیروباوەڕیان بێت بۆ ئەوەی بتوانن لەم پشکنینەدا ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنن، لەم بارەوە "ا.ب" دەڵێت: من لە تاقیکردنەوەی دامەزراندن وەرگیرام و بە شێوەیەکی ڕەمزی چادر " عەبا"م لەبەر کرد بۆ ڕۆژی دامەزراندنی، کاتێک چوومە ژووری چاوپێکەوتن، چادرەکە بە قاچەکانمدا پێچایەوە و کەوتمە سەر زەوی، ئەوانیش پێکەنین"، پاشان پرسیاریان لەسەر حیجاب و بارودۆخی کۆمەڵگە کرد: " منیش گوتم باوەڕم بە حیجاب نییە."

 

بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە بیروباوەڕەکانم دژ بەوان بوون، وتی: " بەهۆی هەڵاواردنی سیاسی و کۆمەڵایەتی زۆربەی پیاوان کارێکی باشیان دەست دەکەوێت و هەرچەندە دەخوێنن بەڵام پلەبەرزکردنەوەی کارێکی کەمترمان دەست دەکەوێت، ئێمە لە لایەن پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەوە جیاکاریمان بۆ دەکرێت و پێگەی خوازراومان لە کۆمەڵگەدا نییە."