دراوە هەڵکۆڵدراوەکان، ئاماژە بە مێژووی فەرمانڕەوایەتییەکان دەکەن
لە ساڵانی پێش زایین دراوی زێڕ، زیو و مس بەکارهاتووە بۆ مامەڵەکردن، پاشان دراوی ئاسن دروستکراوە، کە وێنەی فەرمانڕەوایەتییەکان لەسەر دراوەکان ڕەنگی داوەتەوە و لە ئێستادا زیاتر دراوە کاغەزییەکان لەسەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێندرێت.
بێریڤان کەمال
ناوەندی هەواڵ- ساڵانێکی زۆر پێش داهێنانی دراوە کاغەزییەکان و ئاسن، خەڵک زێڕ و زیو و برۆنز و مسیان وەک ئامرازی ئاڵوگۆڕکردن بەکاردەهێنا، بەڵام هەر پارچەیەک دەبوو کێش بکرێت بۆ ئەوەی بەهاکەی بە وردی دەستنیشانبکرێت.
لیدییەکانی ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین دەستیانکرد بە بەرهەمهێنانی دراوی کانزایی بە کێشی ستاندارد، مۆرێکی تایبەتیان بۆ گونجاند کە داهێنانێکی سۆمەرییەکانە بۆ دیاریکردنی جۆر و بەهاکەی، تا نزیکەی ساڵی ٥٢٥ پێش زایین، دراوەکان تەنها لە یەکلادا وێنەیەکیان لەسەر بوو.
دراوەکان شێوەیان پێدراوە بۆ جیاکردنەوە
دراوی سەرەتایی لە سەردەمی پاشای لید، کرۆسۆس دروستکراوە کە لە ساڵانی٥٦٠-٥٤٦ پێش زایین فەرمانڕەوایی دەکرد، بە سەر و قاچی پێشەوەی گا و شێرێک بە ڕەنگی مۆر کراوە، دیوی پێچەوانەکەی تری تەنها چوارگۆشەیەکی هەڕەمی هەڵگەڕاوە هەیە کە بەهۆی پەنچەوە پاڵی کانزاکە دەنێت بۆ ناو قاڵبەکە و وەرگرتنی شێوەکەی.
بۆ دروستکردنی دراوی دوو ڕوو، کۆنەکان پەنجە و ئەنڤیلیان بەکاردەهێنا کە بلۆکێکی پۆڵا یان ئاسنی قورس بوو، سەرەوەی تەخت و لاکانی قووڵ و بە شێوەیەکی گشتی کۆتاییەکەی نووکدار بوو، کە دەتوانرێت کانزاکە لەسەری بە کوتەک لێیبدرێت، هەریەکەیان قاڵبێکیان تێدابوو، کە دیزاینەکەی لەسەر هەڵکۆڵدرا بوو بۆ ئەوەی لەناو دراوەکەدا قاڵب بکرێت.
پارچە ئاسنەکە کێشێکی گونجاوی لەسەرە، لە کاتی قاڵبدانەکە پەستانێک دروستدەکات کە دیزاینی ڕووی سەرەوەی دراوەکە دروستدەکات، لە سەردەمی داریۆسی یەکەمەوە، وێنەی پاشاکان لەسەر دراوەکان دەرکەوتن، هێز و فەرمانڕەوایەتی بەسەر دراوەکاندا زاڵبوو، وەک دابونەریتێک لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوام بووە لە دراوەکانی وەک پێنی لینکۆڵنی ئەمریکی و دایمی ڕۆزڤێڵت.
دراوەکان مێژوویان پێدۆزراوەتەوە
ئەو دراوانەی لە هەڵکۆڵینێکی شوێنەواردا دۆزراونەتەوە یارمەتیدەرن بۆ دیاریکردنی مێژووی شتەکانی دەوروبەریان، لەبەر ئەوەیە زۆرجار بە نزیکەیی دەزانین کەی پاشا کۆنەکان فەرمانڕەواییان کردووە.
داریۆس لە ساڵی ٤٩٠ پێش زایین و زەرگێس لە ساڵی ٤٨٠ پێش زایین سوپاکانیان نارد بۆ ڕۆژئاوا بۆ داگیرکردنی یۆنان، بەڵام یۆنانییەکان لەسەر زەویەکانیان بە سەرکەوتوویی بەرەنگاری سوپاکانی هەخامەنیییەکان بوونەوە، ئەمەش ڕێگرییان لێکردن لە پێشڕەوی بۆ ئەوروپا، هەروەها ئەوە یۆنانییەک بوو کە لە کۆتاییدا کۆتایی بە ئیمپراتۆریەتەکەیان هێنا.
لە ساڵی ٣٣٤ پێش زایین ئەسکەندەری گەورەی مەکدۆنیا پەڕیەوە بۆ ئەنادۆڵ و بەناو میزۆپۆتامیادا ڕۆیشت و داریۆسی سێیەمی شکاند و لە ساڵی ٣٣١ پێش زایین نزیک بوو لە وێرانکردنی پەرسپۆلیسی، هەرچەندە ئیمپراتۆریەتی فارس لە کۆتاییدا بوو، بەڵام شێوازی فارسی لە هونەردا بەردەوام کاریگەری لەسەر هونەرمەندانی یۆنانی و دواجاریش هونەری ئیسلامی هەبووە دراوەکانیش نمونەیەکن لەو کاریگەرییە.