فەرماندەی یەژاستار شەفەق ئاریەن: پێویستە هەر کەس هەڵوێستی خۆی لە شەڕدا ڕوون بکاتەوە -٢

فەرماندەی ناوەندی یەژاستار شەفەق ئاریەن رایگەیاندووە، گەریلا لە دژی شەڕی بەرامبەر خەڵک  و ژنان  ڕۆڵی خۆی دەبینت و رایگەیاندووە، ڕاستی بێریتان ئەمەیە و دەبێت هەموو کەسێک دژی شەڕ هەڵوێستی خۆی روون بکاتەوە.

زەلال ژیندا

 

ناوەندی هەواڵ - لە کادرە پێشەنگەکانی خەباتی ژنانی کوردەوە، گوڵناز کاراتاش (بێریتان هێڤی) لە سەرەتادا بۆ ژنانی کورد، بە چالاکی و ژیانی  بۆ هەموو ژنانی جیهان بووە هێمای شەرەف. لەگەڵ ٢٤ ساڵەی شەهیدبوونی ئەو بەردەوامین لەگەڵ بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە کە لەگەڵ یەکێک لە فەرماندەکانی ناوەندی یەژاستار، شەفەق ئاریەن بەردەوام بووین.

 

لەم بەشەدا لەگەڵ شەفەق ئاریەن لەسەر   شەڕی جیهانی سێیەم لە ئۆکرانیا تا فەلەستین هێرشە نامرۆڤانەی کە لەسەر گەریلای یەژاستار و هەپەگە و بەرخۆدانیان قسەمان کرد.

 

 دەوڵەتی تورکیا بە تایبەتی ویستوویانە گەلی کورد لە ژێر فشاردا ببەن و ڕێگری لە هێڵی مۆدێڕنیتە دیموکراتەکان بکەن بۆ هێنانی ئازادی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆیە دڕندەترین هێرشەکان ئەم سەردەمەیان پێکهێناوە، لە بەرامبەر گەریلا کە پارێزوانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستن، هێرشە نامرۆییەکان زیادیان کردووە، ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ساڵانەی دواییدا زۆر زیادیان کردووە.

 

ئاستی ئەو شەڕەی کە گەریلا لەم ساڵانی کۆتاییدا، ئەو هێرشە گەورەیانەی کە بە بەرخۆدانەکەی شکشتی پێدەهێنێت چییە؟

وەک چۆن ئێوە دیارتان کرد، شەرێک کە پشت بە جینۆساید دەبەستێت لەگەڵ هەموو بزووتنەوە توندەکانیان لە ئاشکراکردنی بزووتنەوەی ئازادیمان دژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان و هەموو ئەو بەشانەی کە لە دەرەوەی ئەم سیستەمەن، بەڕێوەدەچێت. هەرچەندە هێزی سەرەکی ئەم شەڕە دەوڵەتی فاشیستی تورکیایە بەڵام  لە ڕاستیدا هێزی ناتۆ و سیستەمی نێودەوڵەتی لە پشتیەوەیە. ئەم مەرجە بەقەد ئەوەی فراوانی شەڕ، پێویستە بە بەرفراوانی لێ تێبگەین. لە هەمان کاتدا، ساڵڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. یەکێک لە کاریگەرترین هەنگاوەکانی ئەم لە ململانێدا کە ئێمە بە جەنگی جیهانی سێیەم پێناسەمان کرد، دەستپێکەکەی لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە ٩ی تشرینی یەکەم بوو. بۆچی وایە؟ چونکە ڕێبەر ئاپۆ ئەو مۆدێرنەی سەرمایەدارییەی کە خۆی بە چارەسەر دەبینێت، هەموو بەشەکانی پێناسەکرد و شێوازی تێپەڕاندنەکەشی،  لە ساڵی ١٩٧٣ەوە بناغەی شۆڕشەکەی دانا، جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی٧ کردە ناوەند، ڕێخستنی دروستکرد و بەم شێوازە تێکۆشانی کرد. گیروگرفتەکانی لە بەرەی چەپدا تێپەڕاند ودوای لەناوچوونی ڕئال سۆسیالیزم، پێشەنگبوونی سوسیالیستی بە کاریگەر کرد.  دوای شەڕی جیهانی یەکەم، هێزە هەژموونەکان کوردستانیان خستبووە دۆخێکەەوە کە کەس نەیدەبینی. ڕێبەر ئاپۆ لەربەر ئەوەیکە ئەمەی بینی و شیکاری بۆی کرد لەسەر بنەمای ئازادی کوردستان  دەستی بە تێکۆشان کرد. بە بنەما گرتنی  ئازادی ژنان، نەک هەر گۆڕانکاری سیاسی، ئازادی کۆمەڵایەتی لێکۆڵینکرد و لە سەر ئەم بنەمایە سیستەمی سەرمایەداری کە بنەڕەتەوە کردە ئامانج، لە ناو کابووسی سیستەمی دەسەڵاتداری مەیلی ئازادی هێنا ئاستێک کە ببێتە فاکتەرێکی  بنەڕەتی. ڕێبەر ئاپۆ پێشهاتە ئایدیۆلۆژی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانی لەگەڵ هەموو ئەم پرسانەدا دامەزراندووە کە ئەمە گرنگی ستراتیژیی خۆی هەیە.

 

شەڕی گەریلا پاراستنی شەڕی ژنان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

ئەو ڕاستییەی کە کاتێک بەر بە شەڕی جیهانی سێیەمن دەچین بەقەد گەلەکەمان و ژنان و خەڵکی دیکە دەبێتە دەرفەتێک، بۆ هێزە هەگەمونیکەکان وەک هەڕەشەیەک و مەترسییەک سەیر دەکرێن. چونکە لە سروشتی دەسەڵاتداراندا، گۆڕانکارییەک لەسەر بنەمای ئازادی نییە، بەڵکو لە سەر پاراستنی بەرژەوەندی بەدیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر لەناوبردنی بزووتنەوەکەمان، بە هاوکاری خەیانەتکاران لەناوبردنی دەسکەوتەکانمان، پارچەکردنی گەلانی ناوچەکە، هێرشە داگیرکارییەکان، کۆمکوژی و لە بەر داخوازی چەتەکان یان نەتەودەوڵەتەکان، بە ٦ێپەڕبوونی کات سەردەمێکی بە کابوس کە هێزە هەگەمونەکانیش تێیدا چیدەگرن بەڕێوە چووە. ئەمە سروشتی جەنگی جیهانی سێیەمە، ئەو شەڕەی لە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە لە نێوان دوو پارادایم بەڕێوەدەچێت. شەڕێک کە لە نێوان پارادایمی شارستانیەتی دیموکرات و پارادایمی شارستانیەتی دەوڵەتدا دەڕوات؛ بەم مانایە بەقەد چاوکانییەکانی چەمکی تییوری پارادیمی شارستانیەتی دیموکراتیک، هێرش دەکرێتە سەر ڕێبەر ئاپۆ کە پێشەنگی زیندووکردنەوەی ئەمەیە و هێرشی ستراتیژییە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵکوژی کوردەکان. شێوازی بەڕێوەبردنی  ئەم شەڕە هێشتا دەتوانرێت بە وردی لە سەری قسە بکەین بەڵام بنەمای خۆی ئەوەیە کە هێزەکانی گەریلا شەڕ بۆ ئازادی، پاراستنی خەڵک و ژنانی ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاست  و هەر کەسێک کە پێویستی بە پاراستنە دەکەن.

 

وتنی کوردستان وەک وتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

شەڕی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیاریکردنی پلانی نوێ خۆی نیشاندا. دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەیکە بگاتە سنوورەکانی میساقی میلی لە رووخاندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێدەگرێ و لەگەڵ ئەوەدا، هەر لە پێشترەوە ڕووی شەڕەکەی بەر بە کوردستان کردووە. وشەی کوردستان، بە مانای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەوەی بە بەکارهێنانی باندەکان لەسەر هێزە سوننەکان ڕێکخرابوو، کە ڕاستەوخۆ لە لەناوبردنی عێراق و سوریا لە لیبیا جێگیرکراوە، هەروەها بەکارهێنانی حەماس لە بەرامبەر ئیسرائیل، کە بنەمای داگیرکارییەکانی فەلەستینە، هەوڵەکانی بۆ ئەوەیکە ئێران بخاتە ناو شەڕەوە، زیاکردنی هەژماری خۆی لە وڵاتانی ئەفریقا و دروستکردنی چەتە لەوێ، هەرچییەک بێت سەبارەت بە بزووتنەوەکەمان لە کوردستان، کە هەروەها بە ئاراستەی سیاسەتەکانی ڕەشبگیری لە کوردستان بڵاودەکرێتەوە و کۆمکۆژی چاندی و سەربازی ڕێگا بۆ هەوڵەکانی بۆ خەیاڵە مەترسیدارەکانی دەکاتەوە. لە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵ دەبێتەوە، لەگەڵ ئەو ئامێرانەی کە شەڕە ناوخۆییە نەتەوەی – ئایینییەاکن قووڵ بکات، نەتەوە دەوڵەتەکان خۆیانیش دێنە گۆڕەپانەکان.

 

سیاسەتگەلێک کە دەبنە هۆی رزاندنی کۆمەڵایەتی و تەسلیمبوون بەڕێوەدەچێت

لەبەر ئەم هۆکارانە هەم بە هۆکاری نێودەوڵەتی،ناوخۆیی، نێونەتەوی و ژنان هێرش دروست دەبێت. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، ئەو هێرشانەی ڕوودەدەن، ئەگەر ئەنجامیان بگرتبایە، هێزە نێونەتەوییەکان دەگەیشتنە ئەو ئامانجانەی کە دەیانویست. ئێستا هە لە باکوور و هەم لە ڕۆژئاوای کوردستان و شنگال و مەخموور بە شێوازی جیاواز و هەمیشەیی هێرش هەیە. لە باکووری کوردستان، هێرشە سەربازییەکان زیاتر دەبن. لەم چوارچێوەیەدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدرێن، و بە شەڕی تایبەت کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج. ئێمە لە دۆخێکی نایاسایی لە نموونەی  نییە تێدەپەڕین و ئەمە لەهەمان کاتدا تاوانی جەنگە. لە بەرامبەری گەریلا لەگەڵ هەموو تکنیکەکان و لە چەکی کیمیایی تا ئەو چەکانەی کە خەریکە دەچنە چوارچێوەی چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێن. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەم هێرشانە بەردەوامن و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ئەو بومباردمانانەی کە کردوویەتی لە بووردمانەکانی شەڕی جیهانی یەکەم زیاتر بوویە. شەڕێکی دڕندانە و قێزەون بە مەبەستی جینۆساید ئەنجام دەدرێت. هەروەها هێزە نێودەوڵەتییەکان بە هۆی دژایەتییان بەرامبەر ئەم پارادایمە پشتگیری لەم شەڕە دەکەن، ئەگەر ئەم هێرشانە لە دژی دەوڵەتێک بووایە تا ئێستا کۆتایی پێهاتبوو.

 

گەریلا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت و چیش ڕوو بدات پاشەکشە ناکات

لە ئێستادا هێرشی گەورە هەیە بەڵام هێزەکانی دەوڵەت ناتوانن پەرە بەم شەڕي بدەن، بەڵام  ژنان  و خەڵک پێویستە بەرخۆدان گەورەتر بکەن. بێگومان گەریلاکان ڕۆڵ دەگێڕن و چی ڕوو بداتیش هەنگاو بەرەو دوادا نانێن، بەڵام بۆ بەرەی قیزەونی  پیاوە شکستی بهێنێت، پێویستی بە هێزی خۆڕاگر کە لە لایەن خەڵکەوە پێکهاتووە، دروست ببێت.  

 

زۆر گرنگە کە تێکۆشانی گەریلا لەگەڵ خۆپاراستن یەکبخرێت. بەم هۆیەوە، پێویستە هەموو کەسێک لە لایەن خۆیەوە دژی دوژمن بوەستێتەوە، بۆیە هەرکەس بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە بەرامبەر دوژمن بوەستنەوە. فاشیزم؛ ڕووخساری توندوتیژ و بێشەرمی  سیستەمی دەسەڵآتداری نیشان دەدات، لە ناوبردنی ئەم سیستەمە ئەرکی هەر. هێزەکانی گەریلای ژن هەرگیز ڕێگە بە داگیرکاری نادەن، بۆ ئەمەش چی لە دەستمان بێت دەیکەین. ئەگەر بە هێزێکی زۆرەوە ئەوە بکەین، بەم زووانە ئەنجامەکەی دەبینین و سیستەمی باڵادەستی پیاو تێدەپەڕێنین. دەبێت بە زانینی ئەمە مامەڵە بکەین و هەمووان بەپێی ئەم ڕاستییە بەشداری تێکۆشان بکەن. لە دۆخێکدا کە ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە پێشەنگایەتی دەکەن، گەلەکەمان و گەلانی تر دەگەنە ئاستێک کە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر شەڕی ئێستا هەبێت. فیداکاریی گەورەی هێزەکانی گەریلا، بەرخۆدان و بڕیاری بێکۆتایی؛ لەگەڵ خۆیدا ڕێپێوان بەر بە سەرکەوتن دەهێنێت. پێویستی ژن و خەڵک بەمە هەیە. ڕاستی بێریتانیش ئەمەیە، ڕێبەرتی  لە دژی سوپای دوژمن و خزمەتکارە ناوخۆییەکانی وتی "بێریتان کەرامەتی ئێمەی  ئازادییە".

 

بێگومان ئەمە کەرامەتی ئێمە هەموومانە، بۆیە مرۆڤ دەبێت لە شەڕدا بێت، و لە تێکۆشاندا جێ خۆی هەبێت، بنەماکانی  ئازادی بپارێزێت. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت ژیانی خۆی بەم شێوەیە دروست بکات، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە پرۆسە و شوێنی خۆی ڕوون بکاتەوە.