ژنانی دادوەر بنەمای خەباتن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری
ژنانی دادوەر لە دادگاکاندا بنەمای خەباتن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، چونکە ژنان زیاتر لێهاتوو و خاوەن ڕۆڵن لە پاراستنی ژنان لە توندوتیژی و کێشە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە ژنانەوە.
نیهایەت ئەحمەد
سلێمانی- ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار، بەپێی بڕیارنامەی ٧٥\٢٧٤ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١، ڕۆژی جیهانیی دادوەریی ژن بەرز ڕاگیرا، هەروەها دیاریکردنی ڕۆژی نێودەوڵەتی بڕگەیەکی گرنگە لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ دڵنیابوون لە یەکسانی ڕەگەزی و هۆشیاری کۆمەڵایەتی.
ڤیەنا لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢دا دڵنیابوون لە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەی ڕەگەزی و دەسەڵاتی دادوەری، کە توانای پێشکەشکردنی بڕیاری دادپەروەرانە بەهێز دەکات، دادوەرە ژنەکان دیدگا و ئەزموونی جیاواز پێشدەخەن، متمانە بە دەسەڵاتی دادوەری بەرز دەکەنەوە و وەک ئەوەی توانای بەرزڕاگرتنی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە هەمان کاتدا ڕەنگدانەوەی ئەو کۆمەڵگەیە بێت، کە نوێنەرایەتی دەکات.
"ژنانی دادوەر لە کوردستان، ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە چەسپاندنی دیدگای ڕەگەزی لە دەسەڵاتی دادوەریدا"
ژنانی کورد بەدەر نەبوون لە بەشداریی کردنیان لە دادوەری و چەسپاندی یەکسانی، بە تایبەت لە بواری دادوەریدا، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە باشووری کوردستان، ژنان توانییان لە بواری دادوەریدا جێگەی خۆیان بگرن و پێگەکانی بوون بە دادوەر و پارێزەر و ...هتدیان پڕ کردەوە، ئەم گۆڕانکارییە تا ئاستێک توانی لە باشووری کوردستان پێگەی ژنان لە دادوەریدا مسۆگەر بکات، لە ساڵانی ڕابردووشدا لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بۆ یەکەمجار دەوڵەتانی عەرەبی ڕێوشوێنی بنیادنەریان گرتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی ژنان لە بواری دادوەریدا.
لە ڕۆژئاوای کوردستانیش، دوای شۆڕشی ٢٠١٣ بە پێشەنگایەتی ژنان، بواری دادوەری بۆ ژنان پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی، ژنان توانییان یاسای تایبەت بە ژن دابڕێژن و لە هەموو یاسا گشتییەکانیشدا بەشدارییان لە داڕشتن و چەسپاندنی دادپەروەریدا هەبێت.
سیستمی دادپەروەری تاوانکاری
ئەگەر هیوا و ئومێد بە سیستمی دادپەروەری تاوانکاری دادپەروەرانە و کاریگەر و کارا بۆ هەمووان هەبێت، ئەوا دەبێت وەڵامی چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی ژنان بداتەوە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو ژن و کچانەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ سیستەمی دادپەروەری تاوانکاریدا هەبووە، وەک قوربانی و شایەتحاڵ و تاوانبار زیادی کردووە.
باشترکردنی بنکەی زانیارییەکانی ئێستا بۆ پشتگیریکردن لە وەڵامەکانی دادپەروەری تاوانکاری؛ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییەکان؛ باشترکردنی پێشکەشکردنی دادپەروەری؛ پێشخستنی یەکپارچەیی و لێپرسینەوە لە ڕێگەی نوێنەرایەتی و وەڵامدانەوەی ڕەگەزەوە؛ و چارەسەرکردنی توندوتیژی ڕەگەزی و پێداویستییەکانی ژنان وەک شایەتحاڵ و قوربانی، بە بەشداری ژنان دێتە بوون.
کەمپەینی ژنان لە دادپەروەریدا لە دەوری هۆشیاری لەسەر ڕۆڵی دادوەرە ژنەکان لە ڕێگەی پێشانگە، تۆڕی کۆمەڵایەتی، گەیاندن بە قوتابخانەکانی یاسا، دەرفەتی ڕاهێنەرایەتی بۆ دەرچووانی قوتابخانەی یاسای ژن و دادوەرە گەنجەکان، پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆڕ و کۆمەڵە پیشەییەکان و دەستپێشخەرییە ئامانجدارەکان دەسوڕێتەوە.
تۆڕی جیهانی یەکپارچەیی دادوەری کە ڕەگ و ڕیشەی لە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵیدا هەیە، ڕۆڵی گرنگی دەسەڵاتی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هەیە، نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی ڕەگەز دەسەڵاتی دادوەری بەهێز دەکات و دادوەرە ژنەکان بەشداری لە ئاستی بڕیاردان دەکەن و یارمەتیدەرن بۆ دروستکردنی متمانە بە دەسەڵاتی دادوەری. بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تاوانەکانی دیکە تەنیا لەو کاتەدا سەرکەوتوو دەبێت کە دەسەڵاتی دادوەری گشتگیر و هەمەچەشن بێت و دیدگای ڕەگەزی جیاواز پێشکەش بکات.
جێی ئاماژەیە، یەکسانی لە دەسەڵاتی دادوەریدا لە ڕووی مێژووییەوە نایەکسان بووە، هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەمە دەگیرێنەبەر، یەکێکیش لەوانە، دیاریکردنی ١٠ی ئادارە بە ڕۆژی جیهانیی دادوەریی ژن لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
چارەسەرکردنی نایەکسانی ڕەگەزی لە ناوەڕۆکی ستراتیژیەتی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ژنانە، ئامانجێکی هاوبەشە لەلایەن بەرنامەی جیهانی بۆ جێبەجێکردنی جاڕنامەکە، چونکە کاردەکات بۆ پێشخستنی کولتووری چەسپاو لە سەرتانسەری جیهان و پێشکەشکردنی پەروەردە و ڕاهێنان و پشتگیریکردن لە بەشداریکردنی تەواوی ژنان لە بواری دادوەریدا.