شۆڕش و ژنان کە جیهانیان گۆڕی -١

شۆڕشی ئۆکتۆبەر تەمەنی ١٠٥ ساڵە، ئەو شۆڕشەی کە هەموو پەیوەندیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی دەنوسێتەوە، هەروەها گۆڕانکاری لە ژیانی ژناندا لە هەموو جیهاندا بە شێوەیەکی ڕیشەیی مسۆگەر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتێک لاپەڕەکانی ڕۆژژمێری مێژوو ڕۆژی ٢٥ی تشرینی ١٩١٧یان نیشان دا، کرێکارانی ڕووسی کە بە سەرۆکایەتی بۆلشەڤیکان ڕاپەڕین چوونە ناو کۆشکی زستانەوە "کشلیک سەرایی". ئەم ڕۆژە ناوی شۆڕشی ئۆکتۆبەری لە مێژوودا پێدرا، لەبەر ئەوەی ڕۆژژمێری گریگۆری لە ڕووسیا بەکارهاتووە، ناوی ئەو ڕۆژە بە شۆڕشی ئۆکتۆبەر مایەوە، شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەژیانی ژنان و چەوساوەکان و کرێکاراندا ڕێگایەکی نوێی کردەوە، هەرچەندە لە دوای ساڵانی ١٩٢٠ەکان بە پرۆسەیەکی بەناو "سۆسیالیزمی ڕاستەقینە" دا تێپەڕی و لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە بە جێهێڵدرا، کە بریتییە لە بنەمای سۆسیالیزم، "دیموکراسی ڕاستەوخۆ"، ئەمەش ئێستا دوورە لە بابەتی دۆسیەکەمان، چونکە هەرچەندە ڕێگاکەی پێچەوانە بووەتەوە، بەڵام زیاتر لە سەدەیەک بووە لە ڕۆیشتنی، کاریگەری خراپی لەسەر هێزە ئیمپراتۆریەکان، کاریگەری لەسەر خەباتی چینی کرێکار گەنجێتی خۆی دەپارێزێت و هەموو ساڵێک ئاهەنگی شۆڕشی ئۆکتۆبەر ڕۆژی ئێستامان ڕووناک دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە کاریگەرییەکەی.

 

بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی نوێ چینی کرێکار دەستی بەسەر دامودەزگادا گرت و "شکاندنی زنجیرەکان" و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خستە دەستی خۆی و 'یەکەم دەوڵەتی پرۆلیتاری' جیهان، ئەوە زیاتر مانای وەرگرت لە دیزاینکردنی تایبەتمەندیەکان، بۆ ژنان زیاتر واتادار بوو کاتێک بناغەی کۆمەڵگەیەکی نوێ دانرا، دەبێت بوونی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا بە مانایەکی یەکسان ئابووری و یاسایی و کۆمەڵایەتی مسۆگەر بکرێت، باوەڕی شۆڕشی ئۆکتۆبەر کە دەکرێت هەموو پەیوەندیەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی بنووسرێتەوەو توانای دامەزراندنی بنەمای ئەم گۆڕانەش لە بواری ژناندا دروست بووە، گرنگیی بنیاتنانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر بۆ ژنان نەک تەنیا پێدانی چەند مافێک بەژنان بەڵکو لە هەمان کاتدا، ئەمە گۆڕانێکە لە ڕۆحەوە.

 

ژنان لە ڕوسیای چارلیک بە هیچ هەژمار دەکران

لە ڕوسیای چارلیک ژنان لە ناو کۆمەڵگا و بنەماڵەدا بە تەواوی لە مافەکانیان بێبەش بوون ژنان تەنیا لە ژێر فشاری بەڕێوەبردن و ئایین و هاوسەر و لە سنووری خۆیاندا دەتوانن بژین، دەتوانرێ بوترێت لەو کاتەدا ڕۆڵی ژن و پیاو بە توندی کێشراوە و کۆمەڵگاش زۆر دواکەوتوو بووە کاتێک ڕووسیای چارلیک جگە لە "ئامێری لەدایک بوون" ڕۆڵی بە ژنان نەدا، یاساکانی چارلیک رێگە بە ژنان دەدات کە بە ئاشکرا لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە لێیان بدرێت، ڕێژەی نزمی خوێندەواری، چەوساندنەوەی بێسنووری کرێکارە ژنەکان لە دۆخی خراپی ژیانیاندا، کارکردن بە شێوەی کۆیلایەتی ژنان لەژێر ناوی هاوسەرگیری، تەنیا چەند نموونەیەکی کەم لەو سەردەمەیە.

 

بوون بەئەندامی پارتی بۆلشەڤیک

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لە ساڵی ١٩١٤دا بانگەشەکانی پیاوان بۆ جەنگ و پاشان بردنی ژنان بۆ ئەو پیشەسازییەی کە خاڵی بوون بووە هۆی هەندێک گۆڕانکاری، تێگەیشتنەکە لێرە وەک ژن هەرگیز لە بەرهەمهێنانی ئابووریەوە بەدەست نەهێنراوە، ئەمە جگە لەوەی ئاماژەیەک بوو کە ژنان لە کارگەی پیشەسازی لە شوێنی ئەو پیاوانە بوون کەبەهۆی جەنگی جیهانییەوە دوورخرابوونەوە، ئەو شوینانەی کە لەلایەن پیاوان چۆڵکراون ژنان دەربازی بوون و سێیەکی ژنان لە پیشەسازی قورسدا دەستیان بە کارکردن کرد، بۆلشەڤیکان لە بەرنامەی حزبدا هەوڵیان دا چارەسەرێک بۆ کێشە و پێداویستییەکانی ئەو ژنانە بدۆزنەوە.

 

"ژنی کرێکار" یەکەمین کاری نوسراوە لەسەر ژنان

کار لەسەر داواکارییە سەرەکیەکانی ژنان وەک کرێی یەکسان و چاودێری منداڵ و کردنەوەی باخچەی ساوایان ئەنجام درا، لە ئەنجامی ئەو توێژینەوانەدا نزیکەی زۆربەی ژنانی کرێکار پێش شۆڕش بوون بە ئەندامی پارتی بۆلشەڤیک، کروپسکایا و ئەلێکساندرا کۆلۆنتای لەڕیزی ئەو ناوانەدا بوون کە مامەڵە لەگەڵ کێشەی ژنانی کرێکاردا دەکەن، پەرتوکی کروپسکایا ٢٨ لاپەڕەیی بە ناوی "ژنی کرێکار" یەکەم کار بوو لەسەر ژنان کە لەو کاتەدا بڵاو کرایەوە، کروپسکایا باس لە هەلومەرجی کارکردنی ژنانی کار لە ڕووسیای چارلیک دەکات و باس لەوە دەکات کە ئازادکردنی ژنان بە تێکشکانی سەرمایەداری لەلایەن چینی کرێکارەوە بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

 

کاتێک باس لە "شۆڕشی ئۆکتۆبەر" دەکرێت، یەکەم ناوی ژنان کە بەبیردێت نادیا کروپسکایا، ئینسا ئارمەند و ئەلێکساندرا کۆلۆنتایە، لە پرۆسەی ڕۆشتن بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەر، باجی ژنان نکۆڵی لێناکرێت، بێگومان بوونی پارتی بۆلشەڤیک کە هێزی هاوبەشی ژنانیان کۆ دەکردەوە و ژنانیان بردەوە بۆ خەباتی سۆسیالیستی دەرفەتێکی مەزن بوو بۆ ژنان.

 

سبەی: شۆڕش و ژنان کە جیهانیان گۆڕی -٢

لەگەڵ شۆڕشدا چی گۆڕاوە؟