ماڵی ژن بووە مۆدێلی شۆڕشی ژن ...٤

ئەندامی ئەنجومەنی ئاشتی، ڕەجی ساڵح لە بارەی کاری ئەنجومەنەکەوە وتی: ئێمە وەکو ماڵی ژن ئاشتی و دادپەروەری و هاوسەنگی کۆمەڵگەمان دەوێت بنیاد بنێین.

 "ئەنجومەنی ئاشتی شوێنی چارەسەرییە"

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ- ئەنجومەنی ئاشتی یەکێکە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ساڵی ٢٠١١، ئەنجومەنەکە کۆدەنگی لە کۆمەڵگەدا بنیات دەنێت و ڕۆڵێکی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا دەگێڕێت، پێش دامەزراندنی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان، ماڵی گەل دادگای گەلی نەبوو، لەگەڵ دەرکەوتنی تروسکایی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجومەنی ئاشتی چەندین ڕۆڵی گرنگی لە کۆمەڵگەدا گێڕا، کۆمیتەکان کەسانی بەتەمەنیان تێدایە و ماڵی ژنی ئاشتی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی، ئامانجی ئه‌نجومه‌نی ژن له‌ ماڵی ژن چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگەدا ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه، ئەنجومەنەکە بە ئامانجی بەرقەرارکردنی یەکسانی و دیموکراسی و ئاشتی لە کۆمەڵگەدا دامەزرا.

 

"ئامانجمان ئاشتییە لە کۆمەڵگەدا"

ڕەجی ساڵح، ئامانجی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی له‌ ماڵی ژن به‌م شێوه‌یه‌ روون ده‌كاته‌وه‌، "ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاشتی و ماڵی ژن چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ کۆمەڵگە رووبه‌ڕووی دەبێتەوە، ئێمە و ماڵی ژن ژوورێکی تایبەتمان هەیە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئامانجمان ئەوەیە کێشەکانی کۆمەڵگە و ژن چارەسەر بکەین، ئێمە بەپێی خواستی کۆمەڵگەکەمان ڕەفتار دەکەین، ئەگەر کەسێک کە کێشەی هەیە لە ماڵی ژن ئاسوودە و هەست بە ئارامی بکات، دەیبەینە ماڵی ژن، ئەگەر لەگەڵ ئەنجومەنی ئاشتیش ئاسوودە بن، دەیانهێنین بۆلای خۆمان. لە ماڵی ژن، ئاشتی و دادپەروەری یەک ئەنجومەنن، کاتێک کەیسەکە گەورە دەبێت ئەم لیژنانە پێکەوە کۆدەبنەوە. ئەنجومەمئ ئاشتی ژن و پیاو تێیدا ئەندامن و بە تێگەیشتن و گوێگرتن و چارەسەرکردن کێشەکان چارەسەر دەکرێت، ئەو کەسانەی کە لەو ئەنجومەنەدا جێگە دەگرن دەبێت شارەزایی و ئەزموونیان هەبێت و توانای چارەسەر کێشەکانیان هەبێت.

 

لە درێژەی قسەکانیدا ڕەجی ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک کێشەی ژنان هەیە پێویستە بەتەنها لەگەڵ ئەو ژنەدا دانیشتن بکرێت و بە نهێنی بمێنێتەوە، یان هەندێک ژن دەیانەوێت کەیسەکانیان ببەنەوە دادگا و چەندین هۆکاری دیکە هەن کە بۆ سەلامەتی ژیانی ئەو ژنانە پێویستە بە نهێنی کەیسەکانیان بمێنێتەوە تا ئاشتی و سەلامەتی پێکبێت، دەربارەی چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی یاساوە، ڕەجی ساڵح وتی: ئەگەر ژنێک بیەوێت پارێزراو بێت دێتە ماڵی ژن، کێشەکانی چارەسەر دەکات و ئەنجومەنەکە گوێدەگرن، کێشەکان تەنها لەنێوان هاوژینەکاندا نییە، هەندێک کێشە هەن لەناو خێزان دایک و کچ، خوشک و برا، دراوسێ و کەسانی دیکە دایە، هەروەها چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی یاسای ژنەوە بە گفتوگۆ چارەسەر دەکەین، ئەگەر لە حاڵەتێکدا کێشەکان چارەسەر نەبن ئەوکاتە دەنێردرێتە دادگا و ئەگەر کەیسەکە هی ژنان بێت، ڕاستەوخۆ دادی ژن کەیسەکە دەگرێتە دەست و لە دانیشتنەکانی دادگادا بەشدار دەبێت.

 

سبەی: ئەندامی بەڕێوەبەری ماڵی ژن، بەهیە موراد ڕۆڵی پەروەردە لە ماڵی ژندا دەنرخێنێت.