زیانەکانی ئاوی بوتڵ بە بەراورد بە ئاوی بەلوعە بۆ ژینگە

بە پێی توێژینەوە تازەکانی زانایانی ئیسپانی ئاوی لە بوتڵکراو ٣٥٠٠ جار زیانبەخش ترە بۆ ژینگە بەبەراورد بە ئاوی بەلوعە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە وتەی توێژەران، بەکارهێنانی ئاوی بوتڵ زیانی زیاتر بە ژینگە دەگەیەنێت، توێژەران لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، توێژینەوەیان ئەنجامداوە، لەسەر ئەو زیانانەی ئاوی بوتڵ بە ژینگەی دەگەیەنێت.

 

بە وتەی خۆیان ئەگەر هەموو دانیشتوانی ناوچەکە تەنیا ئاوی بوتڵ بخۆنەوە، ئەوە زیانی ژینگەیی ٣٥٠٠ ئەوەندەی بەکارهێنانی ئاوی بۆرییە.

 

لەم توێژینەوەیەدا توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر بەکارهێنانی وزە، پاشەڕۆ بەرهەمهاتووەکان و ماددە کیمیاییە بەکارهێنراوەکان کردووە، بە وتەی توێژەران، ئەگەر ئاوی کانزایی ناو بوتڵەکان تەندروستتر بێت لە ئاوی خواردنەوەی بەلوعە، هێشتا دەبێت بە گوێرەی پێویست خۆ بە دوور بگیرێت لە بەکارهێنانی ئاوی بتڵکراو، چونکە بەکارهێنانی ئاوی بوتڵ زیانەکانی زۆرترە بۆ ژینگە.