ڕۆژانە ٤ هەزار تەن خاشاک لە هەرێم کۆدەکرێتەوە تا ئێستا سود لەم پاشماوانە وەر نەگیراوە

سەرای ئەوەی ڕۆژانە ١٢٠٠ تەن لە شاری سلیمانی، ٢٠٠٠ تەن لە شاری هەولێر، ٨٠٠ تەن لە دهۆک خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، تا ئیستا هیچ کارگەیەکی دوبارە بەکارهێنانەوە بوونی نییە.


ناوەندی هەواڵ

 

سنوری شارەوانی سلێمانی لە ڕۆژهەڵاتەوە تا عەربەت، لە ڕۆژئاواوە تا تاسڵوجە لە ڕێگەی چوار كۆمپانیاوە پاکدەکرێتەوە، ڕۆژانە ١٢٠٠-١٣٠٠ تەن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدرێت ودواتر دەگوازرێتەوە بۆ تانجەرۆ لەوێوە دەخریتە ژێر خاک

بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ وخاشاک، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بە ١٦٠٠ ژینگەدۆست و ٥٥٠ ئامێری جۆراوجۆرەوە کاردەکەن، ڕۆژانی ئاسایی ١٢٠٠ تەن و ڕۆژانی بۆنە ئاینی و نەتەوەییەکان ١٢٠٠ زیاترە، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٦ ساڵە خۆڵ وخاشاک لە تانجەرۆ کۆدەکریتەوە.

جۆرەکانی پیس بونی ژینگە:

پیسبوونی سروشستی (زەمین لەرزە، گڕکان ،لافاو)

پیسبوونی مرۆی

 لە جۆرەکانی پاشەڕۆ، پیسبوونی پاشەڕۆی ڕەشی هاوڵاتیان، پاشەڕۆی ئەلیکترۆنی، پاشەڕۆی سپی-ن، پاشەڕۆی سپی مەترسیدارترین جۆری پاشەڕۆیە کە کارگەکانی دروست کردنی پلاستیک تێیدا کاردەکەن، پلاستیک لە نرخدا هەرزانە لە بەکارهێناندا ئاسانە و مەترسیدارترین جۆری پاشەڕۆشەیە، زەرەر و زیانیکی زۆریشی هەیە بۆ سەر ژینگە.

شیلانە ئەحمەد بەرپرسی ڕیکخراوی شەماڵی کوردستان بە ئاژانسی ژنهای راگەیاند، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان هیچ سیستەمێک نیە بۆ پاراستنی خۆڵ وخاشاک، لە هەموو وڵاتە پێشکەوتووەکان سیستمی دوبارە بە کارهێنانەوە بۆ پاشەڕۆ بە کاردەهینن هاوڵاتیان کە سواری شەماندەفەر دەبن لە بڕی بڕێک پارە ئەو خۆڵ و خاشاکەی کە بە دەستیانەوەیە دەیدەنە شەمەندەفەرەکە.

هۆکارێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە

کارگە پیشەسازییەکان هۆکاری پیسبوونی ژینگەن، چونکە پاشماوەکانیان کاریگەری لە سەر ژینگە دروست دەکات، هەروەها فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە لایەن هاوڵاتیانەوە هۆکارێکی ترە، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری بۆردی خۆڵ وخاشاک دەڵێت، لە داهاتویەکی نزیکدا کارگەی دوبارە بەکارهێنانەوە تەواو دەبێت و ئەو خۆڵ و خاشاکانە دەنێردرێت بۆ ئەو کارگەیە بەشێوەی زانستی جیا دەکرێتەوە،

شارەوانی هەولێر ڕۆژانە  ٢٠٠٠ تەن خۆڵ و خاشاک کۆدەکریتەوە

ئیستا تەنها لە شاری هەولێر بودجەی یەک مانگی دەگاتە سەروو دوو ملیۆن دۆلار کە هیچ کارگەیەکی دووبارە بەکارهێنانەوەی تێدا نییە و لە پاریزگای دهۆکیش ٨٠٠ تەن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە

قەبارەی داهاتی سالانەی خۆڵ وخاشاک لە ئەڵمانیا گەیشتە ٤٢ ملیار دۆلار

ئەڵمانیا وای لێهاتوە خۆڵ و خاشاک لە وڵاتانی دراوسێ دەکڕێت و بە دوو ڕێگا قازانجی لێ دەکات، ئەویش بە گۆڕینی خۆڵ وخاشاک بۆ کۆمەڵێک ماددەی سەرەتایی و بۆ بەدەستهێنانی وزە لە ڕێی خۆڵ و خاشاکی بێسود، وە دووبارە بە کارهێنانەوەی پاشماوەکان بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و لە وڵاتێکی وەک سویسراش هاوڵاتیان دەبێت پارە بدەن بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشەکەکانیان.