زانایانی ئەمریکی هۆشداری ڕوودانی کارەسات دەدەن

زانایانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکەن بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە زیانی گەورە دروستدەبێت کە توانای کۆنترۆڵ کردنی نابێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زانایانی ئەمریکا هۆشدارییان داوە لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە بەستەڵەکەکان تواونەتەوە، دەشڵێن، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن کە بە "کارەساتبار و لافاو" پێناسەیان کردووە.

 

یەکێک لەو مەترسیانەی کە گەرمبوونی زەوی دەیهینێت لافاوی "وێرانکەر"ە، کە هۆکارەکەی توانەوەی سەهۆڵی جەمسەری باکورە بەهۆی گەرماوە، زانایان دەڵێن کە تەنها لافاوێک و دوان نابێت، بەڵکو زنجیرەیەکە بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ زیان دەدات، ئاستی ئاوەکانیش ئەوەندە بەرزدەبنەوە کە ناوچە کەناراوییەکانی بەریتانی ژێر ئاو دەکەون.

 

ئاشکرا کراوە کە توانای ڕێگەگرتن لە توانەوەی بەستەڵەکان نییە بەهۆی زیادبوونی چالاکیی مرۆیی و گەرمبوونی زەوییەوە، بەگوێرەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، کەشوهەوای هەسارەی زەوی بە تێپەڕینی کات گۆرانی بەسەردادێت و کەشوهەوا دەگۆڕێت، و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە، ئەمانەش دەبنە هۆی چەندین ڕووداو وەک بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و زەریاکان، هەروەها کاریگەری لەسەر هەمەجۆری بایۆلۆجی دەکات و زۆرێک لەو زیندەوەرانەی ناتوانن خۆیان لەگەڵ کەشوهەوادا بگونجێنن لەناودەچن.

هەروەها سیاسەتی وڵاتانی پیشەسازی کاریگەری بەرچاوی لەسەر سروشت هەیە و زانایان مەترسی ئەوە دەخەنە ڕوو کە تێکڕای پلەی گەرمای ساڵانە بە سێ پلە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی هاوین لە زۆربەی وڵاتان بۆ ٦ مانگ لە ساڵێکدا.

 

ت.پ