زانا هندییەکان ڕووەکی "مێرمەید"یان دۆزیەوە

زانایانی هندستان لە ماوەی دوو ساڵدا توانیان جۆرێکی نوێی ڕووەک و قەوزە بە ناوی "مێرمەید" بدۆزنەوە، بەڵام دەشڵێن پلەی گەرمای زۆر گاریگەری زۆری هەیە لە لەناوچونیان.

ناوەندی هەواڵ

 

زانیان و بایۆلۆجستانی زانکۆی پونجابی هندستان لە ساڵی٢٠١٩، سەردانی دوورگەی ئەندمانس ئەرچیلگۆیان کرد، لە ماوەی ئەو سەردانیکردنەیاندا جۆرێکی نوێی قەوزەیان دۆزییەوە بە ناوی "مێرمەید"، ماوەی دوو ساڵیان پێچوو تا بیسەلمێنن جۆرێک قەوزەی نوێیە و بۆ یەکەم جارە بدۆزرێتەوە.

 

زانایان ئەوەشیان ئاشکرا کرد لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا یەکەم جۆری نوێی ڕووەکە دۆزرابێتەوە، هەروەها ناوە زانستییەکەی قەوزە نوێیەکەشیان دۆزیوەتەوە بە ناوی "ئەسیتابولاریا جالاکانیاک".

 

دکتۆر فلیکس باست، کە بەڕێوەبەری توێژینەوەکە بوو، تایبەتمەندییەکانی ئەو ڕووەکە نوێیەی ئاشکرا کرد کە تەنها لە یەک خانەی گەورە پێک دێت و یەک ناوکی هەیە، هەروەها لە شێوەی کڵاوە و چەتر دەچێت.

 

هەر یەک لە دورگەکانی ئاندامان و نیکۆبار زەریای هندی چاوەڕێ دەکرێت جۆری نوێی دیکەی تێدا بدۆزرێتەوە، دکتۆر باست ئەوەی ڕوون کردەوە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوی دەریا و ڕێژەی ئۆکسجین لە ئاودا کەم دەکاتەوە، بە شێوەیەکی مەترسیدار کاریگەری لەسەر هەموو ئەو زیندەوەرانە هەیە کە پشت بە ئۆکسجین دەبەستن بۆ ژیان، لەوانەش جۆرە نوێیەکە "مێرمەید".

 

ت.پ