ئۆلۆرو، بەردێکی مێژوویی لە دڵی ئوسترالیادا

"ئۆلۆرو" بەردێکی لمینی گەورەیە لە بەشی باشووری ئوسترالیای ناوەڕاست دروستبووە، ئەشکەوتی بەردین و تابلۆ نەخشێنراوە دێرینەکانی سیمایەکی گەشتیاری جوانیان پێبەخشیووە.

"ئۆلۆرو" بەردێکی لمینی گەورەیە لە بەشی باشووری ئوسترالیای ناوەڕاست دروستبووە،  ئەشکەوتی بەردین و تابلۆ نەخشێنراوە دێرینەکانی سیمایەکی گەشتیاری جوانیان پێبەخشیووە.

 

سارا ئورمیە

"ئەیرزنیز" کەندەڵانێکی بەردینە دەکەوێتە ٣٣٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی "ئەلیس سپرینگس" و ٤٥٠ کیلۆمەتر دوورە، ئولۆرو لەگەڵ "کاتا جوتا" دوو دیمەنی سروشتیین لە پارکی نەتەوەیی ئۆلورو- کاتاجوتا و ''ئانانگوها'' بە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە دادەنرێن.

 

ئۆلۆرو بەردێکی لمینی گەورەیە و کاتاجوتا زنجیرەیەک بەردی شێوە چەماوەییە، ئۆلۆرو ٣٤٨ مەتر بەرزە و بەهۆی ڕەنگە سوورەکەیەوە بووەتە خاوەن ناوبانگێکی جیهانی، لە ساڵی ١٩٨٧ لە لیستی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ تۆمار کرا.

 

بۆ خەڵکی ناوچەکە ئۆلۆرو پیرۆزە و تایبەت کراوە بە ڕۆژی خەونەکان، یەکێکە لە بەناوبانگترین هێماکانی تایبەت بە ئوسترالیا، کە دەکەوێتە دڵی پارکی نەتەوەیی "ئۆلۆرو-کاتاجوتا"، لەم شوێنەدا چەندین کانی و سەرچاوەی ئاو، ئەشکەوتی بەردین و تابلۆی نەخشێنراو لە دەورووبەری ئەم پێکهاتووە بەردینە هەڵکەوتوون.

درووستبوونی بەردی ئۆلۆرو

ئۆلۆرو بە دیمەنێکی سروشتی کۆن ناسراوە، دەوڵەمەندە بە رۆحییەت و کلتوری ئوسترالی ڕەسەن، خەڵکی ناوچەی "پیجانجارا" ناوی "ئۆلۆرو"یان لەو بەردە سوورە ناوە، بێ هەبوونی مانایەکی تایبەتی لە زمانەکەیان.

لە ١٩ی تەمموز/٧ی ١٨٧٣، نەخشەکێشێک بەناوی ولیام گۆس بەردەکەی بینیووە و ناوی ناوە "لوتکەی هونەری ئەیرس"، هەروەها لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتەی ئوسترالیای باشوورەوە بە بەردی ئایرز ناوی هێنراوە.

ئۆلۆرو یەکێکە لە دیمەنە سروشتییە بەرچاوەکانی ئوسترالیا، بەرزی ئەم بەردە لمینە ٣٤٨ مەترە کە بەشێکی زۆری لەژێر زەویدایە، ٨٦٣ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، کۆی گشتی ژینگەکەی ٩.٤ کیلۆمەترە.

 

دیاریترین تایبەتمەندی ئۆلۆرو ڕەنگدانەوەیەتی لە کاتە جیاوازەکانی ڕۆژ و ساڵدا، لەم کاتەدا گۆڕینی ڕەنگی کەندەڵان بۆ سوورێکی گەش لە خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابووندا زیاتر بەرچاو دەکەوێت.

لە دەیەی ١٩٨٠ەوە حکومەتی ئوسترالیا بە فەرمی خاوەندارێتی لە بەردە لمینەکە و زەویەکانی چواردەوری کردووە و ڕادەستی خەڵکی ڕەسەنی دانیشتووی ناوچەکەی کردووە، هەرچەندە چیاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورەوە، بەڵام ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار ڕووی تێدەکەن.

خەڵكی ناوچەکە لەبەر گرنگی دەروونی و ڕێزگرتن لە ڕۆحییەتی کلتورەکەیان بەسەر ئەو بەردەدا سەرناکەون و داوا لە کەسانی دیکەش دەکەن کە سەرنەکەون، لە دەیەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە خەڵكی ڕەسەنی ناوچەکە هەوڵێکی جدییان داوە بۆ ڕێگریکردنی گەشتیاران لە سەرکەوتن بەسەر بەردەکەدا.

 

"ئانانگۆها" خەڵكی ڕەسەنی ئۆلۆرون، پێیان وایە ئەم ناوچەیە لە سەرەتای درووستبوونیەوە لەلایەن باو باپیرانیانەوە درووستکراوە و وەک پیرۆزییەک لێی دەڕوانن، هەمیشەش پاراستویانە، لەم ناوچەیەدا پێشتر ٤٦ جۆر ئاژەڵی کێوی تێدابووە و ئەمڕۆ بۆ ٢١ جۆری جیاواز کەمبووەتوە، بە وتەی دانیشتوانی ئەنانگۆها کاریگەری لەسەر تەندروستی و دۆخی تەواوی ناوچەکە کردووە.

 

ئۆلۆرو، ١٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا پەناگەیەک بوو بۆ مرۆڤ

لە ڕووی پێکهاتەییەوە پێی دەوترێت بەردێکی تاک، لە دوورگە شاخاوییەکان دەچێت، ئەم پێکهاتە سروشتییە پاشماوەی شاخێکە کە بە هێواشی و بە پێی کات داماڵراوە .

دۆزینەوە شوێنەوارییەکان لە ناوچە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاواییەکانی ئەو بەردانەدا ئاماژە بەوە دەکەن، کە زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا مرۆڤ لەو ناوچەیە ژیاوە، ئەوروپییەکان لە ساڵانی ١٨٧٠ لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا نیشتەجێ بوون.

ت.پ