ئاگرەکانی ئەمڕۆ، کاریگەری دەکاتە سەر ئاوی سبەی

لە ساڵی ٢٠٢٠، کۆلۆرادۆ جەنگی لەگەڵ چوار گەورەترین ئاگری گەورەی مێژووی خۆیدا کرد، ئەمەش هاوڵاتیانی بە نیگەرانییەوە بۆ وەرزێکی تری ئاگری ئەمساڵ جێهێشت.

ناوەندی هەواڵ

 

هەفتەی ڕابردوو بارانێکی زۆر لە کامیرۆن باری، ئەمەش دوای ئاگرە بەهێزەکەی ساڵی٢٠٢٠ بوو، کە بەهۆی بارانە زۆرەکەوە لافاوێکی قوڕ و سوتووی دارستانەکان دروستبوو، بووە هۆی وێرانکردنی چەندین ماڵ لەو ناوچەیەدا و مردنی سێ کەس، زیانێکی زۆریشی بە ڕێگا سەرەکییەکان گەیاند.

 

لافاو بە درێژایی گریگڵی کریک و ڕۆژهەڵاتی هارسالسەمی سوتاو لە ساڵی ٢٠٢٠دا، شەپۆلێکی ڕەشاو و قوڕی بەناو چەندین ویلایەتدا بڵاوکردەوە کە پاشماوەی سووتاوی دارستانەکان و پارچەی سوتووی دارەکانی لەڕێگەی گلینوود کانیۆن و لە هەرێمی گراند لە ڕۆژئاوای پارکی نەتەوەیی چیای ڕۆکی هەموو یەک پارچە پیس و وێرانکرد.

 

جێی ئاماژەیە بوترێت زیان و کاریگەرییەکانی ئاگرکەوتنەوەکان بۆ چەندین ساڵی داهاتوو دەمێنێتەوە، هەروەها دەرئەنجامی ژینگەیی مەترسیداری لێوە پەیدادەبێت.