ئاگر لە دارستانەکانی کەربۆران کەوتووەتەوە و تا دێت مەزنتر دەبێت
لە گوندەکانی سەر بە ماردین لە باکوری کوردستان ئاگر لە دارستانەکان کەوتووەتەوە و تا دێت تەشەنە دەستێنێت.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2021/06/20220306-12-06-2021-li-kerborane-sewata-daristanan-jpg469009-image.jpg)
ماردین
ڕۆژانە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە سنورییەکانی نێوان باکوری کوردستان و چیای جودی دەکرێتەوە و بڕینەوەی دارەکان لە باشوری کوردستان بەردەوامە، لە گوندەکانی سەربە ناوچەی کەربۆران لە ماردین ئاگر لە دارستان کەوتەوە و تا دێت زیاتر تەشەنە دەستێنێت.
لە گوندەکانی ئۆڵو چنار، سوچاتی و سۆگانلی سەربە ناوچەی کەربۆران دوێنێ دوای نێوەڕۆ بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستانەکانی کەوتەوە، تا دێت ئاگرەکەش تەشەنە دەستێنێت و هەوڵی کوژانەوەی نەدرا.