ئاگرە دووبارەبووەکانی زاگرۆس... سروشت باجی ململانێیەکی نەبیندراو دەدات

چیاکانی زاگرۆس ساڵانە دەسووتێن، بەڵام ئاگر تاکە سەرنجی چیرۆکەکە نییە، لە پشت ئەو دوکەڵەی کە لە دارستانە سووتاوەکانەوە بەرز دەبێتەوە، پرسیارەکان لەسەر هۆکارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوانە و کێ بەرپرسیارێتی پاراستنی یەکێک لە گرنگترین ژینگە سروشتییەکانی ناوچەکە لە

سارە پورخەزری

 

کرماشان-ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە چیای زاگرۆس چیتر تەنها کارەساتێکی وەرزی نییە کە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یان وشکەساڵی توندەوە هەیە، بەڵکو بوونەتە پرسێک کە پرسیارەکان لەسەر هۆکارە ڕاستەقینەکانیان و کێ سوودیان لێ وەردەگرێت، زیاتر دەوروژێنێت.

 

هەموو هاوینێک ئاگر ڕووبەری نوێی دارستان و لەوەڕگەکان دەگرێتەوە و زیانێکی بەرچاوی ژینگەیی و ئابووری بەجێدەهێڵێت، هاوکات کاردانەوەی لە نێوان گێڕانەوەی فەرمیدا بەردەوامە، کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە دەگەڕێنێتەوە بۆ هۆکاری سروشتی یان هەڵەی مرۆڤ، لەگەڵ گێڕانەوەی چالاکوانانی ژینگەپارێزی و خۆبەخشەکان کە گریمانە جیاوازەکان پێشنیار دەکەن، بە وتەییان، لەسەر بنەمای چاودێری مەیدانی و نەخشە دووبارەبووەکان کە بەدرێژایی ساڵان تۆماریان کردووە.

 

زاگرۆس: لە نێوان کارەساتی ژینگەیی و تۆمەتە دووبارەبووەکان

ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکان لە مەترسییە جددیەکانی بەردەم ئیکۆسیستەمی چیای زاگرۆسە، ساڵانە بە ڕێژەیەکی زیاتر دووبارە دەبنەوە و دەبێتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان بۆ ڕووەک و جۆراوجۆری زیندوو لە یەکێک لە گرنگترین ناوچە ئیکۆلۆژییەکانی ئێران، لەگەڵ ئەوەی ساڵ لە دوای ساڵ ئاگرەکان توندتر دەبن، زۆرێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی و گروپە خۆبەخشەکان چیتر هۆکارەکانی کەشوهەوا بە تەنها بە ڕوونکردنەوەیەکی بەس نازانن.

 

لە کاتێکدا، حاشا هەڵنەگرە کە پلەی گەرمی بەرز و وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ڕووپۆشی ڕووەک هەلومەرجی لەبار بۆ سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکان دروست دەکات، بەڵام هەندێک لە چالاکوانان پێیان وایە ئەم هۆکارانە هەموو ڕووداوە تۆمارکراوەکان ڕوون ناکەنەوە، وتیان: ڕەنگە بەشێک لە ئاگرکەوتنەوەکان لە ئەنجامی کردەوەی بە ئەنقەست لەلایەن هێزە نیزامییەکان یان نیمچە سەربازییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە بێت، وەک بەشێک لە سیاسەتە ئەمنییەکان کە زۆرجار لە ناوچە جیاوازەکانی چیای زاگرۆس جێبەجێ دەکرێن.

 

لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە و بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی هۆکاری سروشتی یان هەڵەی مرۆڤەوە ڕوویانداوە، بەبێ ئەوەی دان بە هیچ ڕۆڵێکدا بنێن بۆ هێزەکانی ڕژێم لە دەستپێکردنی ئەو تۆمەتانەدا.

 

ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە سەربازییەکان: بەڕێکەوت یان بە ئەنقەست؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگری گەورە ناوچە بەرفراوانەکانی پارێزگای کرماشانی گرتووەتەوە و بە وردبوونەوە لە شوێنەکانیان شێوازێکی نیگەرانکەر دەردەخات، بەشێکی بەرچاو لەو ئاگرکەوتنەوانە لە ناو ئەو ناوچانەدایە کە لەلایەن دامەزراوە سەربازییەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن و وەک ناوچەی سەربازی دیاریکراون.

 

ئەم ناوچانە بە شێوەیەکی گشتی بە دیواری کۆنکرێتی بەرز و پەرژینێکی فرە چین و تاوەری چاودێری دەورە دراون، وایکردووە، جگە لە کارمەندانی سەربازی، چوونە ژوورەوە بۆ کەس بە کردەوە ئەستەم بێت، گرنگە ئاماژە بەوە بکەین، کە ئاگرکەوتنەوە لەناو ئەم ناوچە داخراوانەدا ناتوانرێت بە هاوشێوەی ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی لە دیمەنە کراوە و سروشتییەکاندا هەژمار بکرێت.

 

ئەگەر ئاگرەکان بەهۆی هۆکاری سروشتییەوە بووبێت، وەک گەرمایەکی زۆر، بای گەرم، سووتانی خۆبەخۆی ڕووەک، مرۆڤ چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەو هێزە سەربازییانەی لە نزیک ئەو شوێنانە جێگیرکراون، کە نزیکترین و دەستڕاگەیشتنترینن، دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ کوژاندنەوەی بڵێسەی ئاگرەکە و پاراستنی پێگە ستراتیژییەکانیان.

 

بەڵام ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پە زۆر حاڵەتدا، هیچ دەستێوەردانێک ڕووی نەداوە و ڕێگە بە ئاگرەکان دراوە بەبێ کۆنترۆڵ بڵاوببنەوە.

 

چالاکوانانی ژینگەپارێزی پێیان وایە ئەم دۆزینەوانە ئەو گریمانەیە بەهێزتر دەکەن کە دەشێت ئەو ئاگرکەوتنەوە لە دەوروبەری ناوچە سەربازییەکان بە ئەنقەست و لەلایەن خودی هێزەکانی ڕژێمەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە لە چوارچێوەی ناوچە سەربازییە داخراوەکاندا، نەبوونی وەڵامێکی گونجاو لەلایەن هێزەکانی جێگیرکراوەوە و هاوکاتی کاتی ئەوان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا هەموو ئەم ئەگەرە، بە بڕوای ئەوان، ئەگەری زیاتر دەکەن.

 

لە ئاگری گۆشەگیرەوە بۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی

ڕاشین. ف وتی: لێوارەکانی چیاکان بەرز بوون، گەرمای دار بەڕووە سووتاوەکانیش دامرکێنەر بوو، دوای چەند کاتژمێرێک کارکردن، نزیک بوو توانیمان ئاگرەکە لە لێوارێک کۆنتڕۆڵ بکەین، بەڵام دواتر سەرمان سوڕما کە ستوونی دوکەڵێک لە لێوارێکی دیکەوە بەرزبووەوە، لە لێوارێکی دوورەوە، ئاگرەکە سەرلەنوێ هەڵگیرسا، بەپەلە چووینە شوێنەکە و توانیمان بیکوژێنینەوە، بەڵام دواتر ئاگرێکی دیکە لە دوورترەوە کەوتەوە، هەموومان سەرسام بووین چونکە ئاگرەکە لە لێوارێکەوە کۆنتڕۆڵبکەین، بەڵام دواتر سەرمان سوڕما کە ستوونی دوکەڵێک لە لێوارێکی دیکەوە بەرزبووەوە، دووبارە ئاگر کەوتەوە، بەپەلە چووینە شوێنەکە و توانیمان بیکوژێنینەوە، بەڵام دواتر ئاگرێکی دیکە کەوتەوە، سێ ئاگرەکە تەنیشت یەکتر نەبوون، ئەگەر لە یەکتر نزیک بونایە، دەکرا بڵاوبوونەوەیان بە پریشکێک یان بایەک ڕوون بکرایەتەوە، بەڵام ئەم دابەشکردنە سەیر و گوماناوی بوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دڵنیابوون لە بابەتەکە بە دوربین چاودێری لێوارە دوورەکانمان کرد، هەروەها سەرنجمان دا چەند کەسێک کە جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بوو لەنێو دارەکاندا دەجوڵێن، بەپێی ئەوەی بینیمان، بە ئامێری ڕشێنەرەوە ماددەیەکی سووتێنەریان بەسەر لقی دارەکاندا ڕشاندەوە و دواتر ئاگریان تێبەردا، مەودای نێوان ئێمە و ئەوان زۆر بوو، هەروەها نەدەکرا لێیان نزیک ببینەوە یان لە کاتی خۆیدا ناسنامەیان بزانین، بەڵام ئەوانی تریش دواتر ڕاپۆرتیان دا کە بینیویانە ئەم کەسانە سواری ئۆتۆمبێلێک بوون کە تابلۆی سپای پاسدارانیان لەسەر بووە و چوونەتە ناو یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ناوچەکە.

لەناوبردنی سروشت لە خزمەت ئامانجە ئەمنیەتی و سەربازییەکان

لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەرێکی بەرفراوان لە سامانە سروشتییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای ئێران ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە و بەردەوام بووەتەوە زۆرێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی و شرۆڤەکارانی ناوچەیی پێیان وایە ئەم ئاگرکەوتنەوانە بەشێک بن لە سیاسەتێکی بە ئەنقەست کە کۆماری ئیسلامی پەیڕەوی دەکات بۆ لێسەندنەوەی ئەو ناوچانەی کە ئەگەری زۆرە کوتلە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان چالاک بن لە ڕووپۆشی سروشتییان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان کە ڕووەکی چڕیان هەیە کە دەرفەتی زیاتر بۆ جووڵە و بڵاوەپێکردن دەڕەخسێنن.

 

ئەوانەی ئەم بۆچوونەیان هەیە لەسەر بنەمای ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە دووبارەبووانەی کە کۆماری ئیسلامی لە دژی پێگەی هێزە کوردییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ناو ئێران و لە هەرێمی کوردستان پێناسەی دەکەن، وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەو گریمانەیە بەهێز دەکەن،بەشێک لە بۆردوومانەکان نەک تەنها شوێنی نیشتەجێبوونی سروشتییان لەناوبردووە بەڵکو ئاگری بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، ڕاستەوخۆ بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنیەکانەوە یان ناڕاستەوخۆ لە تەقینەوەی ئەو مینانەی پێشتر لەو ناوچانە چێنراون، بەپێی ئەم گێڕانەوەیانە، ئەم مینانە دەتوانن بتەقنەوە بەهۆی گەرما، ئاگر، یان تەنانەت جوڵەی تیمەکانی فریاگوزاری، کە ببێتە هۆی تەقینەوەی پەلەوەری و ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان.

 

هەرچەندە حکومەتی ئێران بە بەردەوامی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام چالاکوانان ئاماژە بە مردنی شەریف باجور و چەند هاوەڵێکی لە ساڵی ٢٠١٨ دەکەن وەک یەک ڕووداو کە پشتیوانی لەم تیۆرییە دەکات، بەپێی چەند سەرچاوەیەک، ڕووداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و سووتاندنی بە ئەنقەست بووە، سەرەتا هەندێک سەرچاوەی فەرمی هۆکاری مردنەکانیان بۆ تەقینەوەی مین گەڕاندەوە، بەڵام دواتر گێڕانەوەی فەرمی گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووداوەکە بۆ هۆکاری دیکە گەڕاندەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە گێڕانەوەی فەرمیدا لەلایەن ئەم چالاکوانانەوە بە بەشداریکردنی زیاتر لە نهێنییەکانی دەوروبەری دۆسیەکە سەیر دەکرێت.