گەشەکردنی ئەمازۆن بەهۆی کەمی فۆسفۆرەوە سنووردار بووە

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە گەشەی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لە کەشوهەوای ئێستادا تادێت دەوڵەمەند دەبێت بە کاربۆن، بەهۆی کەمی ماددەی فۆسفۆر لە خاکدا سنووردار بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە گەشەی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن لە کەشوهەوای ئێستادا بەهۆی کەمبوونەوەی ماددەی فۆسفۆر لە خاکدا سنووردار بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماددەی فۆسفۆڕ لە خاکدا یارمەتی ڕووەکەکان دەدات خێراتر گەشە بکەن، چڕی زیاتری دووەم ئۆکسیدی کاربۆن-CO2یش گەشەی ڕووەک سنوردار دەکات.

 

بە تایبەت لە دارستانە زەبەلاحەکانی وەک ئەمازۆن بەرزبوونەوەی ئاستی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها ڕووەکەکان پێویستیان بە ماددە خۆراکیەکان هەیە بۆ گەشەکردن.

 

توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات کە بەردەستنەبوونی ماددەیەکی خۆراکی تایبەت کە فۆسفۆرە، دەتوانێت توانای ئەمازۆن سنووردار بکات، نزیکەی ٪٦٠ حەوزی ئەمازۆن لەسەر خاکە کۆنەکانە کە ڕێژەی فۆسفۆریان کەمە، بەڵام ڕۆڵی فۆسفۆر لە کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێناندا ڕوون نەبووەتەوە، چونکە زۆربەی تاقیکردنەوەکانی پیتاندنی ناوچەکانی دیکەی جیهان لە سیستەمگەلێکی دەوڵەمەندتر بە فۆسفۆر بووە.