لە باکوری کوردستان بڕینەوەی دارەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە

دەوڵەتی تورکیا لە باکور و باشوری کوردستان و بە تایبەت ناوچە سنورییەکان دارستانەکان دەبڕێتەوە و دارەکانی تاڵان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی جودی، گابار و بەستا لە شەرناخی باکوری کوردستان، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا، داری دارستانەکان دەبڕدرێنەوە.

 

چەتەکانی گوند لە شارۆچکەکانی سێ گرک، هیلال لە قلەبان کەوتوونەتە ناو زەوییەکان و لە هەرێمەکانی تیکەرا، قورتێکا لە بەستا لە ژێر چاودێری سەربازەکانی دەوڵەتی تورکیا دارەکان دەبڕنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ شارەکانی تورکیا.

 

بڕینەوەی دارەکان بە ئامانجی قڕکردن و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان، ئەو سەدان تۆن دارەی لە پێشتردا بڕدراونەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، دەبرێنە بازاڕی شارەکانی تورکیا و لە دروستکردنی مۆبیلیات و پیشەسازی تەختەدا بەکاردەهێنرێن.