کارەساتە سروشتیەکان دەتوانن گۆڕانکاریەکان بۆ دارستانەکان دروست بکەن

زیادبوونی پلەکانی گەرما و گۆڕانە ژینگەییەکان لە جیهاندا کاریگەری دەکاتە سەر دارستانەکان و کۆمەڵگە ژینگەییەکان لە جیهاندا بە پرۆسەیەکی ژینگەیی.

ناوەندی هەواڵ

 کێنیث فیلی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری زیندەوەرزانی، ئەم دیاردەیەی لە سەرتاسەری ئەمریکای باشوور و ناوەڕاستدا بە دیکۆمێنت کردووە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکات کە ئایا کارەساتی سروشتی دەتوانێت کاریگەری لەسەر بە گەرمبوون هەبێت لە کۆمەڵگە ژینگەییەکان بەهۆی گۆڕانە ژینگەییەکان  چونکە گەرمبوونی پلەی گەرمی لەسەر زەوی کاریگەریەکی هێواش و قووڵی هەیە لەسەر دارستانەکانی جیهان.

 

ئەو پرۆفیسۆرە بە هاوکاری لەگەڵ تیمێکی نێودەوڵەتی لە ژینگەناسانی بەناوبانگ، لەوانە: " ئێدمۆند تاننەر، پرۆفیسۆری زانکۆی کامبریج، جۆن هێلی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی بانگۆر، وە پیتەر بێلینگهام، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئۆکلاند " بەردەوامن لە توێژینەوەکانیان کە توانیویانە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ بارودۆخی دارستانی جامایکا تۆمار بکەن و تێبینیان کرد کە گەردەلوولێک گۆڕانی ئەم دارستانە گەرماوییە بڵاو کردەوە.

 

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوت ان دەرکەوت کە دارستانەکە خۆڕاگرە و دەیەوێت بەرگەی ئەو گۆڕانکارییانە بگرێت کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە بەسەریدا سەپێنراوە، بەڵام کاتێک ڕووداوێکی شڵەژاوی گەورە وەک گەردەلوولێک ڕووی تێدەکات، دەتوانێت ئەو بەربەستانە تێکبشکێنێت و دارستانەکە بکاتەوە بۆ گۆڕانکاری و خێراکردنی پرۆسەی گونجاندن لەگەڵ پلەکانی گەرمادا.

 

توێژینەوەکە بەم دواییانە لە گۆڤاری زانستی ئێکۆگرافیا بڵاو کراوەتەوە، کە بە یەکێک لە درێژترین لێکۆڵینەوەکان دادەنرێت، چونکە ئەوان توانیویانە ئەو داتایانە بپشکنن کە تاننەر و تیمەکەی لە ساڵی ١٩٧٤ ەوە بە شێوەی خولی کۆیان کردەوە  و لە ساڵی ١٩٩٣ پارێزراوە و لە ساڵی ٢٠١٥ دا بە شوێنێکی کەلەپووری جیهانیی یوونسکۆ ناونرا.