"پێویستە یەکگرتنی نێونەتەوەییی ژنان زیاتر بکرێت"
ڕازیە ئەلوەحیشی چالاکوانی بواری ژینگە لەسەر گرنگی پشتگیریکردنی تواناکانی ژنان لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوادا جەختدەکاتەوە کە ژنان زیاتر لە دەوروبەریان و خێزان کاریگەریان دەبێت.
زهور ئەلمەشریقی
تونس-ڕازیە ئەلوەحیشی چالاکوانی بواری ژینگەیی و ژنانی تونسی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و داوایکرد هاودەنگییەکانیان بەهێز بکرێت چونکە زۆرترین زیانیان لە شەڕ و ناکۆکی و گۆڕانی کەش و هەوا بەرکەوتووە، هەروەها باسی لەبارودۆخی سەختی ژنانی تونس کرد بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دواییدا دوای ئەو گۆڕانکارییانە و نەبوونی ئاو و خراپی بەڕێوەبردن لە لایەن دەسەلاتەوە.
* بۆچی ژنان هەمیشە زەرەرمەندترینن لە قەیران و شەڕ و ململانێ؟ چۆن دەبێت هاودەنگیی ژنان لە ناو کیشوەرەکاندا بەدەست بهێنرێت بۆ ڕزگارکردن و پشتگیریکردنیان؟
هەموو تاقیکردنەوەکانی مرۆڤ دەریدەخەن کە ژنان زۆرترین کاریگەریان لەسەرە لە شەڕ و قەیران و بینینی زیانی ماددی و مەعنەوی خۆیان دەبیننەوە، وە بەشوێن ڕاستی سەختدا لەهەموو لایەکەوە لەماڵەوە بۆ بارودۆخی ژینگەیی کاریگەرن، سەرەڕای گەڕان بەدوای ئەو کارانەدا بەردەوام خەریکی خۆئامادەکردنن بۆ پێداویستییەکانی ژیان.
ئەوەی لە ژنان لە جیهاندا داوا دەکرێت بیکەن ئەوەیە کە لە هەلومەرجی سەختدا یارمەتی یەکتر بدەن و پێکەوە کار بکەن بۆ بنیاتنانی سیستەمی هاودەنگی لە نێوان ژناندا، نرخی سیستمی نا دادوەری هەیە بۆ دەیان ساڵ دامەزراوە پێویستە هەموو ژنان چالاکتر بن و پەیوەندی ژنان بە ژنانی بەرپرسەوە تەنیا لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی بێت.
* شارەزایان هۆشدارییان داوە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەش و هەوا لەسەر ژنان، چۆن ژنان دەتوانن خۆیان لەو هەڕەشانە بپارێزن؟
لە تونسەوە دەستپێبکەین، ژنان بەرپرسن لە هێنانی ئاو بەتایبەتی لە ناوچە لادێیەکان و قەیرانی کەمی ئاو زیاتر لە ژێر کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوادایە، ئەمڕۆ ژنان بەرپرسیارن لە تێچوون و پێداویستییەکانی ماڵ و داوا لە ژنان دەکرێت بەکارهێنانی ئاو سنوردار بکەن، بە پێی ژینگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەرکی سەرشانی ژنانە کە گرنگی بە نەوەکان بدەن.
وەک چالاکوانانی ژنان داوامان لێ دەکرێت پارێزگاری لە بەرژەوەندی ژنان بکەین بەتایبەتی لە بابەتە یاساییەکان و بەشداریکردنیان لە یەکێتیە کۆمەڵایەتییەکاند،ا چونکە لە کاتی کارکردندا زیانیان پێ گەیشتووە کاتێک چارەسەری ناوخۆیی هەیە بۆ گۆڕانی کەش و هەوا پێویستە لە لایەنگریکردن و پەرەپێدانی بەرژەوەندیەکانی ژنانەوە دەست پێ بکات چونکە زیان لە دەوروبەکەیان دەبینن.
* گرنگی پتەوکردنی ژنان لە هەلومەرجی ئێستادا چی دەبێت؟
کاتێک باس لە بەهێزکردنی ژنان دەکەین هەنگاوی یەکەم لە بواری یاسایی و پرسی موڵکداری ژناندایە چونکە ژنان کار دەکەن و هیچ سیستمێک نییە بۆ پاراستنیان، پێویستە ئەم یاسایە بە خێرایی جێبەجێ بکرێت، سیستمی یەکسانی لە موچەدا هەروەها بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ کشتوکاڵ چونکە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە زیانی پێگەیشتووە و چەندین ژنی گوند کار دەکەن هەروەها پێویستە مافی ژنان پشتیوانی لێبکرێت و مافەکانیان لەسەر پرسی ئاسایشی هەمیشەیی بەهێز بکرێت.
* هۆکاری چیە تونس یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە کاریگەری لەسەرە؟
تونس کاریگەرترینە لە ڕووناکی گۆڕانی کەش و هەوادا، چونکە هەڕەشە لە حەوت سیستمی ژینگەیی دەکات بەتایبەتی لەسەر ئاستی کەمی ئاوی باران بەم گۆڕانکارییانە دەبێت کرداری مرۆڤیش بگۆڕدرێت بۆ بەکارهێنانی ئاو بە وریاییەوە و وەستاندنی خراپکارییەکانی ناو ئاوی دەریا بەهۆی هەبوونی ماددەی زۆر لە دەریا و هێنانی کێشەی ژینگەیی پەیوەست بە خاکەوە، پێویستە بڕیار بدرێت و ستراتیژێک دابنرێت دژی گۆڕانی کەش و هەوا، تونس پلانی ستراتیژی ڕاستەقینەی خۆی بۆ گۆڕینی سیستەمی بەکارهێنانی سامانە سروشتیەکان دانەنا، بەتایبەتی لەبواری کشتوکاڵدا ئاو بەباشی بەکارناهێنرێت سیستەمی بەڕێوەبردنیش دەبێت بگۆڕدرێت، چارەسەر هەیە، بەڵام تونس سنووردارە بە کێشەی بەڕێوەبردنەوە، بۆیە ئەگەر خێرا کار نەکات، لاوازی سیستمەکان زیاتر دەبێت.
* هۆشداریی سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەو ژینگەیە چییە کە ژنان تێیدا قوربانین؟
ئەگەر نەگەینە پرۆسەی پشتیوانیکردن لە توانا و ڕێگاکانی گۆڕینی سیستمی یاسایی و ئەمنی، ئەوا قەیرانێکی ئەمنی کۆمەڵایەتی بەرەو ئاستی ئاسایشی دیپلۆماسی سەرهەڵدەدات کاتێک گفتوگۆ لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا و لاوازی و نەبوونی هۆشیاری قەیرانەکان دەکەین، بە دۆزینەوەی چارەسەر بەرەو پیشە مۆدێرنەکان دەڕۆین، وەک ئابوورییەکی سەوز و شین پێکەوە مەبەستنەوە و پشتیوانی لە یاسا کۆمەڵایەتیەکان و یاساکانی ئابووری کۆمەڵایەتی و هاوسۆزیی بکەن دوور نییە کاروانی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕێگەی دەریاکانەوە زیاد بکات، بەو کارە هەوڵدەدەن لەو دۆخە دژوارە دەربازبن، چونکە هەر قەیرانێک قەیرانی تری کۆمەڵایەتی دەهێنێتە دیپلۆماسیەوە ئێمە نابێت بوەستین و چارەسەری بنەڕەتی نەدۆزینەوە، بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەگۆڕانکاری و دەرئەنجامەکانی، چونکە بابەتی گۆڕانی کەش وهەوا کێشەیەکی مرۆییە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی و جیهانیش.