پاراستنی گەورەترین ماسی، ڕیژەی بەرهەمهێنانی ماسیەکان بەرز دەکاتەوە

بە گرنگ دانانی توانای ماسییە گەورەکان لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ماسییەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرانیی زۆرێک لە ناوچەی گەورەترین ماسیەکان لە جیهاندا بیرکردنەوەیەکی هەڵەیان هەیە کە پێیان وایە مێینەی ماسییە گەورەکان ژمارەیەکی زۆر ماسی بچووک بەرهەمدەهێنێت و ناتوانن ماسی گەورە دروستبکەن، هەربۆیە شیکردنەوەیەکی نوێ دۆزیویەتییەوە کە مێینەی ماسییە گەورەکان دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ماسییە پڕ بەرهەمە گەورەکان کە دەتوانێت یارمەتییەکی بەرچاوی دانیشتوان بدات.

 

هەروەها جەختیان لەوەکردووەتەوە پارێزگارییەکی باشتر لە ماسییە مێینە گەورەکان و پێگەیشتووەکان دەتوانێت بەرهەمهێنانی ماسیە گەورەکان باشتر بکات، ئەمەش وا لە ماسیگرەکان دەکات ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە دابینکردنی سەرچاوەی خۆراک لە جیهاندا.

 

ئەنجامەکانی توێژینەوەکان لەم هەفتەیەدا لە پەڕینەوەی ئەکادیمیای نەتەوەیی زانستەکان بڵاوکرانەوە، داستین مارشاڵ لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە وتی: "ئەمە پرسیارێکی بنەڕەتییە لە بەڕێوەبردن و بەخێوکردنی ماسیەکان-تا چەند دەتوانیت دووبارە بەرهەم هێنانەوە زیادبکات؟"

 هەروەها ئەو زانیارییە ڕاست دەکەنەوە کاتێک پێشبینی ئەوە دەکەیت کە مێینەی بچووکتری ماسییەکان هەمان ژمارەی هێلکە بەرهەمدەهێنن بۆ هەر بارێکی جەستەیی وەک مێینەی گەورەتر و بەتەمەنەکان.

 

ت.پ