ناوچە ڕەسەنەکان شەڕی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ناوچە ڕەسەنەکان وەک ناوچە پارێزراوەکان کاریگەرن لە پاراستنی کۆگای کاربۆنی دارستانەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی PLOS ONE، توێژەرانی ٦ وڵاتی جیاواز، لەوانە کامیلۆ ئەلیجۆ و کاترین پۆتڤین لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی مەکگیل، تاقیکردنەوەیەکیان کردووە لەسەر گرنگی ناوچە ڕەسەنەکان لە گۆڕینی کەشوهەوا لە سەر پاناما و حەوزی ئامازۆن.

 

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا بۆیاندەرکەوتووە کە ناوچە ڕەسەنەکان نوێنەرایەتی چارەسەریی کاریگەری سروشت دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتننامەی پاریس بە پاراستنی دارستانەکان و خەزنکردنی کاربۆن، ژینگەی سروشتی وەک دارستانەکان دی ئۆکسیدی کاربۆن لە کەشوهەوا هەڵدەمژێت و ئەو کاربۆنە لە ئیکۆسیستەمی دارستاندا کۆدەکاتەوە لە زیندەوەرەکان و خاکدا وەریدەگرێت.

 

دارستانەکان لە جیهاندا نزیکەی ٨٦١ گێگاتۆن کاربۆن کۆدەکاتەوە، کە ئەمە پێی دەوترێت کۆگای کاربۆنی، پاراستن و بەڕێوەبردنی دارستانەکان ڕێگایەکی پڕ تێچوون بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا بە زیادکردنی کۆگای کاربۆنی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی زەوی لە چالاکیەکانی وەک کشتوکاڵ و بڕینەوەی دارەکاندا.

 

ناوچە ڕەسەنەکان، مەبەست زەویە ئاساییەکانی کۆمەڵگا تەقلیدیەکانە کە وەک خۆی ماوەتەوە و پێش داگیرکردنی وڵات و ناوچە پارێزراوەکان نیشتەجێ بوون تیایدا، کە ئامانجی سەرەکی تیایدا پاراستنی سروشتە و بە بەشێک لە چارەسەرە سروشتیەکانی کەشوهەوا دادەنرێت.

 

توێژینەوەکە بە مەبەستی خەمڵاندنی کاریگەری ڕاستەقینەی ناوچە ڕەسەنەکان و ناوچە پارێزراوەکانە لەسەر کۆگای کاربۆنی دارستانەکانە بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەری شوێنەکەیان لە سەر پاناما و بەشی حەوزی ئامازۆن لە کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر و پیرۆ و بەرازیل.

 

ت.پ