لە ڕاپەرین زبڵ و خاشاکی ماڵان مەترسی دروست کردووەو ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین سەبارەت بە سوتاندنی ئەو خۆڵ و خاشاكەی ماڵان كە فڕێ دەدرێن و مەترسی دروست کردووە، ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.

ناوەندی هەواڵ


لە ڕاگەیەنراوێكدا فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی چاودێری و بەدواداچونی فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین لەهۆبەی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی شوێنكیان كردووە كە نزیكە  لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری راپەڕین، سەردانەكە بەمەبەستی بەدواداچوون  بوە بۆ ئەو پاشماوەو خۆڵ و خاشاكەی ماڵان کە لەو شوێنەدا فڕێدەدرێن و دەسوتێنرێن.


فەرمانگەكە ڕاشیگەیاندووە، بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە ژینگەییە ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو پاشماوەیەی فڕێدراوە لەو شوێنانە بووەتە هۆی مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، هەروەها بۆنێكی ناخۆشی لێ بڵابوەتەوەو سیمایەكی ناشیرینیشی بەو شوێنە بەخشیوە .