کۆکردنەوەی ئاو، یارمەتیدەرە لە کاتی لافاو و وشکەساڵیدا

توێژەران لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن پەڕەی هاوسەنگیان بۆ ئاو لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان دروست کردووە، بە بەدواداچوونی ١٤ کۆگای سەرەکی ئاو لە وڵاتەکەدا لە ماوەی ١٥ساڵدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجامەکان لە نامەی توێژینەوەیەکی ژینگەیی لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ بڵاوکرانەوە، لەگەڵ توێژینەوەکە پشکنینی نێوان سیستمی ئاودێری و کاریگەری کەش و هەوا لەسەر ئاو کرا.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست کە ئاودێری دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەڕێوەبرێت لە ناوچە شێدارەکانی نیوەی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ئاوی سەر زەوی تیایدا بەردەستە.

 

بە پێی وتەی توێژەرەکان ئەو شوێنانەیان دۆزیوەتەوە کە بە شێوەیەکی تەندروست دەتوانرێت خۆراک تیایدا گەشەبکات، لەگەڵ وشکەساڵی ماوە درێژ و لافاوی چڕی چاوەڕوانکراو لە داهاتوودا، بە تایبەتی لە ڕۆژئاوای وشکی ئەمریکا کە نیگەرانی لە زیادە دەرخستنی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمەکەدا هەیە، بەتایبەتی بۆ کشتوکاڵە ئاودێریکراوەکان.

 

نوسەری پێشەنگی توێژینەوەکە بریجت سکانلۆن، زانای باڵای توێژینەوەی UT لە فەرمانگەی جیۆلۆجی ئابووری یو تی، یەکەی توێژینەوەی قوتابخانەی جاکسۆنی جیۆساینس وتی: "گرنگە لە پەیوەندی نێوان بەکارهێنانی ئاوی مرۆڤ و کاریگەرییەکانی کەشوهەوا تێبگەین."

 

ت.پ