تاڵانی سروشت لە گۆدەرن؛ دار و ماڵ و مێژوو لەناو دەبرێن

لە دۆڵی گۆدەرن، کە بەنداوی فارقین تێیدا دروست دەکرێت، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وێرانکارییەکان زیاد دەکەن، لەو دۆڵەی کە کۆنکرێت بۆ ژێر پردەکە دەڕژێت، هیچ شوێنێکی بارودۆخی پێشوو نییە و داینامیت کە دەتەقێندرێتەوە زیان بە ماڵەکانی دەوروبەری دەگەیەنێت.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-لەگەڵ چالاککردنی بەنداوەکە کە بڕیارە لە ناوچەی فارقین دروست بکرێت، نزیکەی ٥٠ گوندی دۆڵی گۆدەرن و ناوچەکانی لیجە، پاسور، فارقین و هازرۆ لەژێر ئاودا دەمێننەوە، بەنداوەکە، کە دەبێتە هۆی کۆچکردنی سەدان کەس، هێشتا زیان بە ناوچەکە و بینا مێژووییەکان دەگەیەنێت، ئەو ڤیدیۆیەی کە لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە گیراوە لە ناوچەکە ئاستی وێرانکاری نیشان دەدات، ئەو کەسانەی قسەیان بۆ کردین سکاڵا لەسەر قڕکردنی ژینگەیی دەکەن.

 

بە سەدان دار بۆ ڕێگا و پردەکە بڕدرا!

ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی پردێک لە نێوان هەزرو پاسور لە زستانی ساڵی ڕابردوو بە بڕینی دار لە ناوچەکە دەستیپێکرد، کاتێک بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هەزاران دار بڕدران لە ناوچەکە، درەختەکان لەلایەن پاسەوانانی گوندەکانەوە بڕدران و بارکران بۆ ناو لۆری و بۆ فرۆشتن.

 

ئەوەی ئەنجام دەدرێت قڕکردنی سروشتە!

جگە لە بڕینی درەختەکان لە هەرێمەکە لە هاوینی ٢٠٢٣ەوە، داینامیت بە توندی تەقیوەتەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ دروست کردنی پردەکە داینامیت لە دەوروبەری گەل جێگیرکرا، لەگەڵ تەقاندنەوەی داینامیت لەسەر بەردە گەورەکان، دەنگێکی بەرز و وێرانکاری هەبوو، بەهۆی کاریگەری وێرانکردنەکەوە پردی بەرد زیانی بەرکەوت، لەبەر ئەوەی هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر، بەردەکان کەوتنە سەر لای پاسوری پردەکە، هاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە داخرا کە بە پردەکەدا تێپەڕدەبێت و هەردوو ناوچەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

هیچ ڕێوشوێنێک نییە لەبەرامبەر زیان گەیاندن بە پردی مێژوویی!

لەبەرئەوەی هاتوچۆ ڕاگیراوە، بۆڕی کۆنکرێت لە دەروازەی پردەکە دانراوە و سەرباز لە لایەکی دیکەی پردەکە هەیە، ئەو ناوچەیەی کە پردە نوێیەکەی تێدایە وێران بووە، وێرانکاری ژینگەیی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە لە دۆڵەکەداق هیچ ڕێوشوێنێکیش نییە.

 

"بەهۆی تەقینەوەی داینامیت، دیوار و سەقفی ماڵەکانمان وێران بوون"

گوڵستان ئایدن، دانیشتووی گوندەکە، ئاماژەی بەوەدا سەرەڕای زیانەکانی ماڵ و بەڵگەنامەکانیان، تەقاندنەوە نەوەستاوە، سەقفی ماڵەکەم بەهۆی تەقینەوەکەوە درزی تێبووە، پێشتر هیچ درزیێک لە ماڵەکەمدا نەبووە، ئێستا لە هەموو ژوورێک و باڵکۆنێکدا درزو تەقیوی هەیە، هەموو کاتێک گوێمان لە دەنگی تەقاندنەوەیە، تێناگەین چی ڕوودەدات، خۆمان و منداڵەکانمان ترسمان هەیە، لێرەدا نە درەخت و نە سروشت ماونەتەوە و دەیانەوێت بڕۆین، کرێکارەکان وێنەیان گرت و بەجێیان هێشت، بەڵام تەقاندنەوەکان بەردەوام بوون و زیانیان لێکەوتەوە، لەگەڵ دراوسێکەمان چووین و قسەمان لەگەڵ کردن و پێمان وتن کە بوەستن، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

 

"پارەمان ناوێت بەڵام با ماڵەکەمان کە زیانی بەرکەوتووە چاکی بکەنەوە"

گوڵستان ئایدن ئاماژەی بەوەدا، دەبێت زیانەکانی کە بەر ماڵەکەیان کەوتووە چارەسەر بکرێن وتی:  پارەمان ناوێت و هیچ شتێکی دیکەمان ناوێت، با بێن بۆ ماڵەکەمان و ئەو زیانانە چاک بکەنەوە کە دروستیان کردووە، ئارامییەکمان هەبوو ئەویش نەما، زۆر زەحمەتیم دی تا بێمە گوندەکە و ئەم خانووە دروست بکەم. ئێستا ماڵەکەم بە داینامیتەکەیان وێران دەکەن، هیچ درەختێک لێرە نەماوە، مرۆڤ نازانێت چی بڵێت.

 

"بەهۆی درزی دیوارەکانەوە دەرەوە دەبینین"

نەریمان چاچان ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیاری کار کراوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە لە گوندەکە دەژین بۆ دروستکردنی پردەکە، کاردانەوەی بۆ ئەم دۆخەی ئێستا دەربڕی و وتی: ماڵەکەمان ڕووخاون و کار پێشکەش دەکرێن، ٢٠ ستوون لە ماڵەکەمدا هەیە، ٢٠ ستوونمان دروستکردووە بۆ ئەوەی ماڵەکەمان تەندروست بێت، ئێستا درزی زۆر هەن و لە درزی دیوارەکانەوە دەرەوە دەبینین، ماڵەکەم زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی دیکە داینامیتەکە تەقێندرایەوە، کاتێک تەقاندنەوەکە کۆتایی دێت، دەڵێن دێێن سەیری ماڵەکەتان دەکەین، چ مافێکمان پێدەدەن؟  ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین.

 

"هیچ شوێنێک نییە زیانی پێنەگەیشتبێت"

نەریمان چاچان باسی لەوەکرد سەبارەت بەم دۆخەی ئێستا چوونەتە لای قایمقام و وتی: تەنها دەمانەوێت خانووەکانمان چاک بکرێنەوە، هیچ زیانێک نەماوە بە ماڵ و سروشت نەگات، چییان لە ئێمە و لە ماڵەکانمان دەوێت؟ با بێن و ماڵەکانمان چاک بکەن،  لە هەموو تەقاندنەوەکاندا دەچینە خوارەوە و سەربازەکان لە باخچەکەمان وەستاون، منداڵەکانم دەترسن، پێشتر بەهۆی درەختەکانەوە خەڵک نەدەبیندرا، بەڵام هەزاران درەخت بۆ ڕێگایەک بڕدران، هیچ درەختێک نەما، هیچ کەسێک نەما.