نورهان حوسێن: گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین کاریگەری لە ژنان دەکات

گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لەو کارەساتە ژینگەییانەی لەم ماوەیەی دواییدا هەموو جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها بووەتە هۆی زیادبوونی بارگرانی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ژنان یەکەمین قەڵآن کە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە قەیرانێک دەبنەوە، زۆرێک لە ژنان بەدەست لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەناڵێنن، پارێزەر نورهان حسێن مستەفا ڕایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەبووە و وتی: زیادبوونی گەرما زیان بە زۆرێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت. هەروەها لافاو کاریگەری لەسەر زۆرێک لە خێزانەکان دەبێت و ژنان ناچار دەکەن لە شوێنی ژیانیانەوە بەرەو ناوچەکانی دیکە کۆچ بکەن، تا سەلامەت بن، زۆربەی ئەو کەسانەی لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن ژنن و کاتێک پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، کشتوکاڵەکەیان کاریگەری لەسەر دەبێت و ئەمەش وادەکات ڕووبەڕووی چەندین کێشە ببنەوە.

 

"ژمارەی ئەو ژنانەی لە کاتی لافاودا گیانیان لەدەستداوە زیاترە لە پیاوان"

نورهان حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ژنان سەوزە و میوە لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەفرۆشن، بەڵام بەرزی گەرما یان سەرما کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمەکانیان دەبێت، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنانی ماڵ داوای پێداویستییەکانیان دەکەن و هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانە لەم دۆخەدا، ژمارەیەک پیاو هەن کە هاوژینەکانیان ناچار کردووە بچنە سەر کار بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی ئەو ژنانەی لە کاتی لافاو و گۆڕانی کەشوهەوادا گیانیان لەدەستداوە زیاترە لە پیاوان. چونکە لەم جۆرە بارودۆخانەدا ژنان هەوڵدەدەن خێزان و منداڵەکانیان ڕزگار بکەن.