هەڵمەتی ژینگەیی زاگرۆسانە لە قەرەداغ بەڕێوەچوو

یەکەم چالاکی هەڵمەتی زاگرۆسانە بۆ چاندنی بەڕوو و پاراستنی ژینگەی کوردستان لە باشووری کوردستانەوە دەستیپێکرد.

سلێمانی 

 

دوێنێ ٥ی کانوونی یەکەم، لە چیاکانی هەرێمی قەرەداغی سەر بەلێمانی بە بەشداری سەدان چالاکوانی ژینگەیی بە دروشمی "هەرەوەرزی چاندنی زاگۆرسانە، ژیانەوەی سرووشتی نیشتیمانە" هەڵمەتی ژینگەیی زاگرۆسانە ئەنجام درا.

 

لە چالاکییەکەدا نزیکەی ١٥٠ کەس لە چالاکوان، ژینگەپارێز، شاخەوانان، منداڵان، خوێندکاران و توێژە جیاوازەکان بەشداریان کرد و نزیکەی ١٠ هەزار "١٠٠ کیلۆ" بەڕوو لە چیاکانی قۆپی قەرەداغ چێندراو بڕیارە چالاکییەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام بێت.

 

لە چالاکییەکەدا کە ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامی هەیە، بە چاندی تۆوی بەڕوو، ژینگەی هەرێمەکە سەوز دەکرێت، هەڵمەتەکە کە ساڵانە بە شێوەیەی دەستەکۆیی بەڕێوەدەچێت، تێیدا بە پێشەنگایەتی ژنان چەندین چالاکوانی ژینگەیی و هاووڵاتی تۆوی بەڕوو دەچێنن و ئامانج ڕاگرتنی هاوسەنگی ژینگە و سروشتی دەڤەرەکەیە.