هەڵەبجە، ناشتنی نەمام بۆ پارێزگاری کردن لە ژینگە لە ٨ی مارسدا

ڕیکخراوە ژینگەپارێزەکان لە ڕۆژە تایبەتەکاندا ژینگەکەیان لەبیرناکەن، ئەمرۆش لەبەردەم زانکۆی هەڵەبجە ٨ نەمام چاندرا و هۆکاری توندوتیژییەکان خرانەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕیکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان، لەسەر ڕێگەی زانکۆی هەڵەبجە ٨ نەمامیان چاند.

 

لە بەیاننامەیەکیشدا هۆکارەکانی کوشتن و تورندوتیژییەکانی سەر ژنانیان خستەڕوو، بەیاننامەکە لەلایەن هێرۆ وەکیل خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: وەك لای هەموان ئاشكرایە توندوتیژی بەرامبەر ژنان و كچان پێشێلكاری ئاشكرای مافەكانی مرۆڤە، بڵاوبونەوە و بەردەوامی توندوتیژیی بەشێوەی ئاشكرا دیارەو ئەنجامدەرانیش بەبێ‌ سزایەكی توند ئازادن و ئەمە هۆكاری زیادبوونی توندوتیژییەكانە.

 

ت.پ