گۆڕانی کەشوهەوا سەهۆڵەکانی ئەنتارکتیکا خێراتر دەتوێنێتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ڕەفە سەهۆڵەکانی ئەنتارکتیکا بە ڕێژەی ٤٠٪ خێراتر لە چاوەڕوانکراو دەتوێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خێراکردنی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا.

ناوەندی هەواڵ

 

زانایانی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا مۆدێلێکی کەشوهەوایان دروستکرد کە کاریگەریی سەهۆڵەکانی  ئەنتارکتیکا لەسەر ڕەوتی دەریاکان دەردەخات، کە بەهۆی گەرمییەوە ڕەفە سەهۆڵییەکان کە چینێکی زەبەلاحی سەهۆڵن بەسەر ئاوەکەدا دەسوڕێنەوە، دەتوێنەوە.

 

مۆدێلەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی توانەوەی لەسەدا ٢٠-٤٠ زیاترە لە چاوەڕوانییەکانی پێشوو، کە لە ڕابردوودا لەلایەن مۆدێلەکانی دیکەوە دەرکەوتوون، لەکاتێکدا ڕەفەی سەهۆڵەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دابڕاندنی سەهۆڵی وشکانی لە کەوتنە ناو ئاوی زەریاکانەوە، بۆیە توانەوەی ئەو ڕەفانە دەتوانێت ئاستی دەریا بەرز بکاتەوە.

 

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەگەر ئەو میکانیزمەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە لە جیهانی ڕاستەقینەدا چالاک بێت، بەو واتایە دێت کە ڕێژەی توانەوە بە ڕێژەی ٢٠-٤٠٪ زیاد دەکات، لە سەرووی چاوەڕوانییەکان بۆ مۆدێلەکانی کەشوهەوای جیهانی پێشتر.

 

هۆکارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەشدارن لە توانەوەی خێرای ئەم چینانە، کە مەترسییەکانی بۆ سەر ژینگەی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان زیاد دەکات و ناوچەی ئەنتارکتیکا کە بۆ هاوسەنگی گەرمای زەوی گرنگە، گۆڕانکاری گەورەی بەسەرداهاتووە.