گەورەترین ڕووەک لەسەر زەوی تەمەنی ٤٥٠٠ ساڵە

توێژەرانی ئوسترالی لە کێڵگەیەکی دەریایدا گەورەترین ڕووەکیان دۆزییەوە لەسەر زەوی کە بەلایەنی کەمەوە تەمەنی ٤٥٠٠ ساڵ دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەرانی زانکۆی ئوسترالیای ڕۆژئاوا و زانکۆی فلیندرس گەورەترین ڕووەکیان لەسەر زەوی دۆزییەوە کە تەمەنی نزیکەی ٤٥٠٠ ساڵ دەبێت، کە بە درێژایی ١٨٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە کە لە بەشێکی دوورگەکان گەورەترە.

نوسەری زیندەوەرانی پەرەسەندن دکتۆر ئێلیزابێث سینکلێر، لە قوتابخانەی زانستە بایۆلۆجییەکانی یو دەبلیو ئەی و پەیمانگای ئۆقیانووسی یو دەبلیو ئەی دەبلیو ئەی، دەڵێت پڕۆژەکە کاتێک دەستی پێکرد کە توێژەرەکان دەیانویست تێبگەن کە چەند جۆر ڕووەکی جیاواز لە مێرگی دەریای لە کەنداوی شارک هەیە.

توێژەری خوێندکاری یو دەبلیو ئەی " جەین ئێدجلۆ" نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە  تیمەکە نموونەیان لە دەریاچەکە وەرگرتووە لە ناو ژینگە گۆڕاوەکاندا و پەنجەمۆریان دروست کرد بە بەکارهێنانی ١٨٠٠٠ نیشانەی بۆماوەیی، بەڵام ئەنجامەکەی جیاوازتر بوو لەوەی کە چاوەڕێیاندەکرد کە دۆزینەوە گەورەترین ڕووەکی سەر زەوی بوو کە بەو ڕووبەرەدا بڵاوبووەتەوە.

سەرباری ئەوەی کە دەریاچەکە گۆڕانی ژینگەیی بینیوە تەنانەت مەودایەکی زۆری پلەی گەرمای مامناوەند ئەزموون دەکات لە ١٧ بۆ ٣٠ پلەی سیلیزی لە ئاوی ئاسایی دەریاوە بۆ دوو ئەوەندە، هەروەها لەتاریکیەوە بۆ باری ڕووناکی زۆر بەرز کە ئەم مەرجانە بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ ڕووەکەکان زۆر فشاریان دەبێت، بەڵام هێشتا وا دەردەکەوێت کە ڕووەکەکە بەردەوام بێت لە ژیانکردن بەهۆی ئەو خۆڕاگری و بەهێزیەی کە لەو ڕووەکەدا هەیە.