ژیان ڕووبەڕووی شەشەم لەناوچوون دەبێتەوە

پێنج جار لە مێژووی هەسارەکەماندا، بارودۆخە خراپەکان زۆربەی ژیانیان لەناوبردووە، زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن کە پێدەچێت شەشەم لەناوچوون ڕووبدات.

ناوەندی هەواڵ

 

زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن، ژیان لەسەر زەوی لەوانەیە دووبارە لە کێشەدا بێت، دەشڵێن "ئێمە دەتوانین بچینە ناو شەشەم لەناوچوونێکی بەکۆمەڵەوە"، هیچ زانایەکی باوەڕپێکراو ناکۆکی لەوەدا نییە کە ژیان لە قەیراندایە، سەبارەت بەو خێراییەی کە سروشتی پێ لەناودەبرێت.

 

گۆڕانی کەشوهەوای مرۆڤ، گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی زەوی و پیسبوونی ژینگە بە خێرایی هەسارەکە دەگۆڕن، ئەمەش بۆ زیندەوەرە هەمەجۆرەکان قورستر دەبێت بۆ خۆگونجاندن و مانەوە.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە "دوایین دەرفەت" بۆ سروشت لە کەنەدا پێناسە کرا، زاناکان و سەرکردەکان بە بێ هیوا هەوڵی گەیاندنی پێوەری قەیرانەکان دەدەن.

 

لەناوچوونی بەکۆمەڵ چییە؟

لەناوچوونە بەکۆمەڵەکان ئەڵقەیەکن لە مێژووی زەوی کاتێک هەسارەکە بە خێرایی سێ چارەک یان زیاتر لە جۆرەکانی لە دەست دەدات، ئەو زانایانەی کە لەو بوارەدا دەخوێنن ئاماژە بە لەناوچوونە بەکۆمەڵەکانی "پێنج گەورە" دەکەن کە لە ماوەی ٥٤٠ ملیۆن ساڵدا ڕوویان داوە.

 

تازەترینیشیان ئەوەیە، ٦٦ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا کاتێک ئەستێرەیەک کەوتە ناو مەکسیکی ئێستا و هێڵی زەوی خۆرئاوایی گڕی گرت و دایناسۆرە نائەڤیییەکان دەریهێنا.

 

نموونەکانی تر بریتین لە "مردنە گەورەکە" ٢٥٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، کاتێک نزیکەی ٩٠٪ لە جۆرەکانی زیندەوەری سەر زەوی لەناوچوون، بە تەواوی نازانرێت کە چی بووە هۆی لەناوچوونی هەموو کۆمەڵەکان، بەڵام ئاماژە بە گۆڕانکاری خێرا و دراماتیکییان لە کەشوهەوا و زەریاکان و خاکدا دەکرێت.

 

چی بکرێت؟

وەک سەرکردەکان لە لوتکەی "COP15" ئاماژەیان پێداوە، هەوڵ دەدەن ئامانجەکان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی سروشت بۆ دەیەی داهاتوو، ژینگەپارێزان هیواخوازن کە جیهان پابەند بێت بە پاراستنی ٣٠٪ ی خاک و دەریا تا ساڵی ٢٠٣٠.

 

هێشتا هیوا هەیە کە بتواندرێت یارمەتی چاکبوونەوەی ژیانی کێوییەکان بدرێت و چەندین جۆر زیندەوەر ڕزگار بکرێت لە لەناوچوون، ئەگەر گەرمبوونی جیهانی سنووردار بکرێت بۆ ١.٥ پلە سیلیزی.

 

پڕۆفیسۆر ستوارت پیم، زیندەوەرناس لە زانکۆی دوک دەڵێت: زۆر جۆر هەن کە لەناودەچوون، ئەگەر ئێمە هەوڵمان نەدایە بیانپارێزین، ئێمە پێشتر دەزانین کە کرداری پاراستن ڕێژەی لەناوچوون خاو دەبێتەوە بە واتایەکی تر، ئێمە کاریگەریمان دەبێت لە پاراستنی ژینگە و ژیان.