قەیرانی جیهانی ئاو دەتوانێت پیشەسازی وزە لەناو ببات

گۆڕانی کەشوهەوا و قەیرانی ئاو دەبنە هۆی لەدەستدانی ئاسایشی خۆراک و زیان دەگەیەنێت بە پڕۆژەکانی وزە و کارەبا لە جیهان.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ چوونە سەردەمێکی نوێی وزەی نوێبووەوە، ڕەنگە ئەو بڕە زۆری ئاوەی کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی کارەکانی وزەی سەوز دۆزینەوەی ئەوەندە ئاسان نەبێت، هەروەها ڕێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی و هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراک دەکات لە سەرانسەری جیهان.

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا، وشکەساڵییەکی زۆر لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکادا بینراوە کە دواجار وا لە خەڵک دەکات گرنگی ئاسایشی ئاو بزانن، ستیفانۆ ڤینیێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ژێرخانی وزەی ئیتاڵی، تیشک دەخاتەسەر ئەو کاریگەرییە گەورەیەی وشکەساڵی ئەم دواییە لەسەر هەردوو ئاسایشی خۆراک و بەرهەمهێنانی وزە هەیبووە، کە نزمترین ئاستی ئاو کە بە خراپترین وشکەساڵی ئەوروپا لە ماوەی ٥٠٠ ساڵدا ناوزەد کراوە، توانای گواستنەوەی کەشتییەکانی سنووردار کردووە، هەروەها وشکبوونەوەی خاک و کەمکردنەوەی بەرهەمی بەرهەمی هاوینەی زیادکردووە.

 

لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا ئاو کەمدەبێتەوە، بەبێ ئاوی پێویست ناتوانرێت ئەو وزەیە بەرهەم بهێنرێت کە پێویستە، یان سووتەمەنی پێویست بۆ پڕکردنەوەی وێستگەکانی کارەبا ناتوانرێت بنێردرێت، وشکەساڵییەکە پێشتر نیگەرانی بۆ بەڕێوەبەرانی وێستگەی ئەتۆمی دروستکردووە کە پشت بە ئاوی ڕووبارەکان دەبەستن بۆ ساردکردنەوەی ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکانیان.

 

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاو بەو مانایەیە کە دەتوانرێت بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی لە ماوەی گەرمدا کەمبکرێتەوە، هەروەها دابەزینی ئاستی ئاو ڕێگری لە کارەکانی وزەی تەقلیدی وەک بەرهەمهێنانی خەڵوز کردووە، بەپێی چەند کۆمپانیایەکی وزەی ئەوروپی.

 

بەڵام ڕەنگە پرسی کەمی ئاو زۆرترین زیان بە پڕۆژەکانی کارەبای ئاو بگەیەنێت، لە ئەمریکا چەندین کارگەی کارەبایی کە پشت بە ئاو دەبەستن بەدرێژایی ئەو ڕووبارانە هەڵکەوتوون کە ئاستی ئاویان دادەبەزێت، مەترسی کەمی ئاویان زیاترە تا ساڵی ٢٠٥٠.

 

٪٦١ سەرجەم بەنداوەکانی وزەی ئاوی جیهانی مەترسیان لەسەرە بۆ دروستبوونی وشکەساڵی و لافاو، لە هەر پێنج بەنداوی کارەبای ئاو یەکێکیان لە ناوچە مەترسیدارەکانی لافاودا دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەک لە هەر ٢٥ بەنداوی کارەبا زیادیکردووە.