بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە "گوڵی خوداوەند" لە تایوان لەناودەچێت

لە چیا تەمییەکانی ئەلیشان لە ناوەندی تایوان، گوڵێک هەیە کە دەوترێت دەروازەی خوداوەندەکانە، بەلام بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لەناودەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵێکی زەرد لەگەڵ ناوەندێکی پرتەقاڵی مەیلەو زەردی بێ بۆنە، لای خەڵکی ڕەسەنی تسۆ بە گوڵی خوداوەند ناسراوە، پێیان وایە بەهۆی ئەم گوڵەوە لەلایەن خوداوەندەوە دەبیندرێن، بەڵام بەبێ گوڵەکە خوداوەند ناتوانێت بیان دۆزێتەوە.

 

گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ئەو جۆرە گوڵە هەیە، کە ٨٠٠ بۆ ١٨٠٠ کیلۆمەتر بەرز لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەژین، چونکە پێویستە زستان بە پێی پێویست سارد بێت و نزیکەی ١٢ پلەی سەدی بێت تا گەڵا دەربکات، هەروەها گەرمایی بەهاری پێویستە بۆ ئەوەی گوڵ دەربکات.

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی وێستگەی کەشوهەوای ئەلیشان، گروپی ژینگەیی گرینپیس ئاماژەی بەوە کردووە، پلەی گەرما لە پایز و زستاندا لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە ئەنجامی گەرمبوونی زەوی، تێکڕای پلەی گەرمای مانگی تشرینی دووەم لە وێستگەی ئەلیشان لە ئێستاوە لە ١٢ بۆ ١٤ پلەی سەدی بەرزبێتەوە بۆ ١٤-١٦ پلەی سەدی تا ساڵی ٢٠٥٠، هەروەها تایوان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەشوهەوای گەرمتر بووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەی گوڵی خوداوەند کردووە، کە نەتوانن گەشە بکەن.

 

خەڵکی تسۆ چارەسەریان نییە بۆ لەناوچوونی گوڵی خوداوەند، پێیان وایە ئەگەر گوڵەکە نەپارێزرێت، هیچ جێگرەوەیەک نییە لە نەریتەکانیاندا، ئەمەش ترسی لای تسۆییەکان دروست کردووە.

 

یەکێک لە خواوەندە زۆرەکانی تسۆ خوداوەندی جەنگ ئیافەفیۆیە، پارێزەرێکە کە باوەڕ وایە دڵنیا دەبێتەوە لە گەڕانەوەی گەنجان بە سەلامەتی لە مەیدانی جەنگ، ئەوە دەوترێت کە گوڵی خوداوەند دەوری ژینگەی ئەم خوداوەندە دەدات، ئەم گوڵانە لەسەر سەربانەکانی کوبا داندراون، واتە بوونی خودایی.

 

کوباهۆڵێکی سەربانە کە ناوەندی ڕێوڕەسمی و ڕۆحی گوندەکەیانە، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڤیستیڤاڵی مایاسڤی کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و سەدان کەس ئامادەی دەبن.