زانایان داتای نوێ بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی دەریاچەکان لە سەرانسەری جیهان
توێژەرانی ژینگە کۆمەڵە داتایەکی جیهانی گشتگیریان لە جۆری خۆیدا بڵاوکردەوە لە دەریاچە و کۆگاکانی سەر زەوی کە نیشان دەدات چۆن گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە لە ماوەی ٣٠+ ساڵی ڕابردوودا، لە بەکارهێنانی زەوی و ئاوی شیرین.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/07/20220725-main-1200-jpg54e3f3-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
تیمێکی زانایانی داتاکان بە سەرۆکایەتی زانکۆی مینیسوتا یەکەم کۆمەڵە داتایەکی جیهانی گشتگیریان لە جۆری خۆیدا بڵاوکردەوە لە دەریاچە و کۆگاکانی سەر زەوی کە نیشان دەدات چۆن گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە لە ماوەی ٣٠+ ساڵی ڕابردوودا.
داتاکان زانیاری نوێ دەدەنە توێژەرانی ژینگە سەبارەت بە بەکارهێنانی زەوی و ئاوی شیرین هەروەها چۆن دەریاچە و کۆگاکانی ئاو کاریگەریان لەسەرە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ و گۆڕانەکانی کەشوهەوا، هەروەها توێژینەوەکە پێشکەوتنێکی گەورەیە لە تەکنیکەکانی فێربوونی ئامێردا.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتەسەر کۆمەڵە داتاکانی زنجیرە کاتییەکانی کۆگا و ڕووبەری ڕووی دەریاچەکان کە لەم دواییانەدا لە داتا زانستییەکان بڵاوکرایەوە، کە بەردەستی و کوالێتی ئاوی سازگاری سەرزەوی بۆ بەکارهێنانی بەردەوامی لەلایەن هەسارەکەمان.
توێژینەوەکە گۆڕانکاری لە دەریاچەکان و سنوورەکانیان نیشان دەدات، نەک تەنها پێکسڵی ئاو لە سەرانسەری دیمەنەکەدا، بەو داتایانە دەتوانرێت پرۆسەی ئیکۆسیستەم سەبارەت بە کوالیتی ئاو بە سەدان هەزار دەریاچە لە سەرانسەری جیهاندا ببەستێتەوە.