زیادکردنی سەوزایی ٣٤ هەزار مردن لە ماوەی دوو دەیەدا کەم دەکاتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٩ نزیکەی  ٣٤،٠٠٠-٣٨،٠٠٠ مردن کەم بووەتەوە بە زیادبوونی ڕووەکی سەوزی ناوخۆیی لە ناوچەکانی پایتەختی ئەمریکا کە چڕی دانیشتوان تیایدا بەرزە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژنامەی فرۆنتەرس لە تەندروستی گشتیدا بڵاوکراوەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی قوتابخانەی تەندروستی گشتی بەڕێوەدەبرێت، زیادبوونی سەوزایی لە ناوچە شارستانییەکانی ئەمریکا هۆکارەکانی مردن کەم دەکاتەوە، توێژینەوەیەکی سەرتاسەریی ئەوەی دەرخستووە کە زیادبوونی سەوزایی لە ناوچە فراوانەکانی پایتەخت کە چڕی دانیشتوان تیایدا بەرزە لەوانەیە ڕێگری بکات لە نێوان ٣٤،٠٠٠ - ٣٨،٠٠٠ مردن لەسەر بنەمای داتاکانی ساڵی ٢٠٠٠ - ٢٠١٩.

 

هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە سەوزایی گشتی لە ناوچە فراوانە چڕەکان لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە بە نزیکەی ٪٣ لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠١٠ و ٪١١ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ – ٢٠١٩، ئەمەش دەرئەنجامێکی باشی لەسەر سوودە تەندروستییەکانی سەوزایی دەستخستووە بە دابینکردنی بەهایەکی کەم بۆ کاریگەری شاراوەی دەسپێشخەری سەوزکردنی شارستانی لەسەر مردن.

 

ژیان لە ناوچە سەوزەکاندا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی هەبێت، توێژینەوەکە کاریگەری فراوانبوونی سەوزایی لە ناوچە شارنشینەکاندا دەردەخات، نیشانی دەدات کە چۆن زیادبوونی سەوزایی دەتوانێت بە شێوەیەکی شاراوە هیوا بەخشین بە ژیانی کەسێک زیاد بکات، سیاسەتمەداران و پلانداڕێژەرانی شار دەتوانن ئەم زانیارییانە بەکاربهێنن بۆ پشتگیریکردنی پلانەکانی کاری کەشوهەوای ناوخۆیی و دڵنیابوونەوە لە دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی.