لە گوندی کانی میران ١٥٠ داری بەتەمەن بڕانەوە

دوو کەس تۆمەتبارکراون بە تۆمەتی بڕینەوەی ١٥٠ داری بەتەمەن لە گوندی کانی میرانی شارۆچکەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە - بەمەبەستی پاک کردنەوەی زەوی و بەکار هێنانی بەمەبەستی کشتوکاڵ کردن لە گوندی کانی میران  لە شارۆچکەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی ١٥٠ دار بڕاونەتەوە.

 

لە گوندی کانی میران تا چاو بڕکات داری بەتەمەنی بڕراوە دەبینرێت، ئەوەی مایەی باسە سەرجەم دارەکان بەتەمەنن و بەشی یاسای سەر بە ژینگەی سلیمانی دوو تۆمەتباریان بەتۆمەتی بڕینەوەی دار ئاڕاستەی دادوەر کردووە، خۆشی علی غەریب لێپرسراوی بەشی یاسا لە فەرمانگەی ژینگەی سلیمانی تایبەت بە نوژنها وتی: " بەمەبەستی لێکۆڵینەوە هاتین بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتە سرووشتییە کە ڕوویداوە، وەکو نوێنەری یاسای لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن لێکۆڵینەوەی یاسای بەرز دەکەینەوە دژی ئەو دوو کەسە و لە ئێستادا دار بڕین زیادیکردووە بەهۆی چوونە ناو وەرزی سەرماوە."

 

ئەنجومەنی گوند بەدیار دارە بڕراوەکانەوە قسەی کرد و وتی : " من ئەم زەویە ئەزانم هی کێیە و چۆن فرۆشراوە"، حاجی مستەفا محمود کە ئەنجومەنی گوندە باسی لەوە کرد ئەم ئاگاداری هیچ نەبووە و پۆلیسی دارستان هاتووە و لێکۆڵینەوەیان لێکردووە و هەموو زانیاریەکانیان بە دروستی یاوە، بە هیچ شێوەیەک ئاگاداریان لەوە نەبووە ئەم دارانە بڕراون و لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە."

 

بە پێی ئاماری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلیمانی ١٥٠ داری بەتەمەن بڕراونەتەوە و لە ئێستادا دارەکان دەستیان بەسەردا گیراوە و دوو هاوڵاتیش بۆ دادگا بانگ کراون کە دەستیان هەبووە لە بڕینی دارەکان.