ئاگر لە سنوورى بەرزنجە کەوتەوە و ٧٠٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان
بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى بەرزنجە کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٧٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردووەتەوە، کە بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندى شۆکێ سەر بە شارەدێى بەرزنجە کەوتووەتەوە و بەهۆى ئاگرەکەوە ٧٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و سەدان دارى سروشتى زیانیان پێگەشتووە.
باس لەوەشکراوە، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە و بەهاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.