"بۆ ئەوەی بتوانین هەناسە بدەین، پێویستە نەمام بچێنین و بیپارێزین"

مەها محەمەد، هاوسەرۆکی بەشی ئیکۆلۆژی شارەوانی گەلی تل تەمر، باسی لە گرنگی پەرەپێدانی کولتووری چاندنی نەمام لە کۆمەڵگەدا کرد و وتی: نەمامەکان سییەکانی ژیانن، کە پێویستە بچێنرێن و بپارێزرێن.

سورگوڵ شیخۆ

 

حەسەکە- بەشی ئیکۆلۆژی بنەمای شارەوانی گەلە، پاکوخاوێنی ژینگە یەکێکە لە پایەکانی بنیادنانی داهاتوو، کاتێک ژینگە پاک و خاوێنە، دەبێتە دیاری جوانی و تەندروستی بۆ نەوەکانی داهاتوو، پاک و خاوێنی شار تەنها لەسەر شانی کرێکاران نییە، ئەرکێکی ئەخلاقی و شارستانییە، لە هەمان کاتیشدا دەبێتە بەرپرسیارێتی هەموو ئەو خەڵکەی لەو شارەدا دەژین، دارەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە و پێویستە بچێنرێن و بیانپارێزرێن بۆ باشترکردنی کوالێتی هەوا.

 

بەشی ئیکۆلۆژیی شارەوانی گەلی شاری تل تەمر لە کانتۆنی جەزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەلی سنوورداریشەوە هەموو ڕۆژێک لە چالاکی دایە.

 

مەها محەمەد، هاوسەرۆکی بەشی ئیکۆلۆژی سەبارەت بە گرنگی پاکوخاوێنی و چاندنی نەمام ڕایگەیاند، "ئیکۆلۆژی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی شارەوانی گەل و لەڕووی جوانکاری و پاکوخاوێنی شارەکە ڕۆڵێکی کارا دەبینێت، بەشی ئیکۆلۆژی بناغەیە، کارمەندانی پاکوخاوێنی لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانییەوە کار دەکات، لەسەر شەقام و بازنە و ڕێگا سەرەکییەکانی شار دەست پێدەکات و پاشماوەی ماڵان و بازرگانی و تەندروستی ڕۆژانە لە ماڵ و دوکان و بنکە تەندروستییەکانی شارەوە کۆدەکەنەوە و بە جیا دەسوتێندرێن.

 

ئەمساڵ چەند نەمام و چ جۆرە نەمامێک چێندراوە؟

مەها محەمەد ڕایدەگەیەنێت، تەنها ئەمساڵ زیاتر لە هەزار نەمامیان چاندووە کە بێ ئاو گەشە دەکەن و وتی: تەنها بۆ ئەمساڵ زیاتر لە هەزار نەماممان چاندووە لە شارەکان و ڕێگا سەرەکییەکانی وەک و پارک و بازنە و کێڵگەکان هەروەها  لە گۆڕستانی شەهیدان بە تایبەتی دارخورما و هەندێک جۆری تر کە پێویستیان بە ئاوی زۆر نییە، بەهۆی کەشوهەوای ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵی ڕابردوو ساڵی ٢٠٢٤ یەکێکە لە گەرمترین ساڵەکان، و لەم پلەی گەرمایەدا ئێمە تووشی قەیرانی ئاو بووین، بۆیە دەبێت دارێک بچێنین کە پێویستیان بە ئاو نییە و بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە.

 

"ئامانجمان ژینگەیەکی پاک و تەندروستە"

مەها محەمەد سەرنجی بۆ کولتووری چاندنی نەمام لە کۆمەڵگەدا ڕاکێشا و جەختی لەسەر قسەکانی خۆی کردەوە و وتی: یەکێک لە ئەرکەکانی شارەوانی جوانکردنی شارەکەیە بە چاندنی نەمام،  ئێمە وەک شارەوانییەک نەمام دەچێنین، بەڵام کولتووری چاندنی نەمام لە کۆمەڵگەدا لاوازە، هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم دۆخە پەیوەندیدارە بە قەیرانی ئاو کە بەهۆی بڕینی وێستگەی ئیلۆکەوە دروست بووە، دارەکان خوێنی ژیانی شارەکەن، بۆیە هەمیشە هەوڵدەدەین بیهێڵینەوە سەوز ڕۆڵێکی کارا و ئەرێنی دەگێڕێت لە گۆڕانی کەشوهەوادا ئامانجمان ژینگەیەکی پاک و تەندروستە، هەوڵمانداوە کۆمەڵگە پەرە بە کولتووری چاندنی نەمام بدات، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە نەخۆشیەکان بپارێزین و شارەکەش دیمەنێکی جوانی هەبێت، هەروەها بڕینی دارەکانی قەدەغە کراوە لە پێناو پاراستنی ژینگەدا.

 

"با پێکەوە شارەکەمان جوان بکەین"

مەها محەمەد، وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە کۆمەڵگە نابێت ئەو درەختانە ببڕێت کە هێندەی سییەکان گرنگن بۆ ئەوەی مرۆڤ هەناسە بدات درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:  زستان چەند مانگێکی تر دێت، ڕەنگە سووتەمەنی بەردەست نەبێت چونکە ئێمە لە دۆخێکدا دەژین شەڕی بەردەوام هەیە، بەڵام لێرەدا کۆمەڵگە پێویستە وریا بێت، دارەکان نەبڕێت و بۆ سووتاندن بەکاریان نەهێنێت هیوادارین کۆمەڵگە یارمەتیدەرمان بێت، پێکەوە تابلۆیەکی جوان بە شارەکە بدەین.