مانگی تەمموز سێیەم گەرمترین تەمموزە تۆمار کرابێت

بەپێی ئەو تۆمارانەی هەیە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ سێیەم گەرمترین تەمموز بووە کە تۆمار کرابێت.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگی تەمموزی ئەمساڵ ئاستی باڵای لە گەرمادا تۆمارکردووە کە بووە یەکێک لە سێ گەرمترین مانگی تەمموز کە جیهان تۆماری کردبێت بەهۆی بوونی شەپۆلی گەرمی درێژخایەن و توند، ئەمەش کاریگەری لە جیهان کرد و بەپێی ئامارەکانی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی ئەوروپا، سەهۆڵی دەریای جەمسەری باشوور کەمترین سەهۆڵی بۆ مانگی تەمموز هەبووە.

 

خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس کە لەلایەن سەنتەری ئەوروپا بۆ پێشبینی کەشوهەوای مەودای مامناوەند کاردەکات، مانگانە ڕاپۆرتی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە کە باس لەو گۆڕانکاریانە دەکات لە پلەی گەرمی هەوای سەر ڕووی جیهان و ڕووپۆشی سەهۆڵی دەریا و گۆڕاوە ئاوییەکان بەدیکراون، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاستی جیهانیدا، تەمموزی ٢٠٢٢ یەکێک بوو لە سێ گەرمترین مانگی تەمموز کە تۆمارکراوە، نزیکەی ٠.٤ پلەی سەدی لە سەرووی ماوەی ئاماژەی ١٩٩١-٢٠٢٠ بووە، تەمموزی ئەمساڵ لە ساڵی ٢٠١٩ کەمتر گەرم و لە تەمموزی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر گەمبووە.

 

بەپێی خزمەتگوزاری نیشتمانی کەشناسی ئیسپانیاش مانگی تەمموز گەرمترین مانگ بووە کە تا ئێستا تۆمارکراوە، هەروەها شەپۆلی گەرما چڕترین و درێژخایەنترین مانگ بووە لە ٩ بۆ ٢٦ی تەمموز تۆمار کراوە، هەروەها لە جیهان و بەتایبەت عێراقدا شەپۆلی گەرما بوونی هەیە و وشکەساڵی و نەبوونی باران کاریگەری کردووەتە سەر ژیان و کەرتی کشتوکاڵ.