پاراستنی کەشوهەوا پێش هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانە

وڵاتانی تازە پێگەشتوو ڕووبەڕووی وێرانکارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە و لوتکەی کەشوهەوای ٢٧یش چارەسەری ڕێشەیی بۆ پاراستنی کەشوهەوا و دادپەروەری پێنەبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵم لوتکەی کەشوهەوا لە شەرم شێخی وڵاتی میسر بەسترا، دوای گفتوگۆ لەسەر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، دۆخی نەتەوەکان و هەژاری و کاریگەری لافاو زریانەکان لەسەر وڵاتانی هەژار و خستنەڕووی چارەسەری، دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە ڕەزامەندی دەربڕین بوو لەسەر دامەزراندنی سندوقێک بۆ زیانەکانی بەهۆی گەرمبوونی جیهانەوە، کە داواکارییەکی سەرەکی زۆرێک لە وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهانە.

 

پاکستان ماوەیەک پێش کۆنفرانسەکە ڕووبەڕووی لافاوێکی وێرانکەر بووەوە، خستییە بەرچاو کە ناتوانرێت هاوارەکانی کۆمەڵگە لافاولێدراوەکان پشتگوێ بخرێن، پاکستان وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی گروپی ٧٧ لەگەڵ بلۆکی دانوستانکاری چین، بوو بە دەنگی بێوچان بۆ هەموو وڵاتانی تازەپێگەیشتو کە لە COP27 ڕووبەڕووی مەترسی کەشوهەوا بوونەتەوە، هەروەها دانانی سندوقی هاوکاری لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە بە گرنگ زانرا.

 

مینا ڕامان، بەڕێوەبەری تۆڕی جیهانی سێیەم و شارەزای لوتکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتووە: "جاروبار هەوڵی دابەشکردن و کۆنترۆڵکردنی لەو شێوەیەمان بینیوە، کە وڵاتانی تازە پێگەشتوو بەسەر وڵاتانی پێشکەوتوودا دابەشبکەین، کاتێکیش جی ٧٧ بەهێز دەمێنێتەوە، دەرئەنجامی باشمان دەست دەکەوێت". بۆیە دامەزراندنی سندوقەکە لە کۆتایی COP27 دەستکەوتێکی دیپلۆماسی بوو.

 

لە کۆنفرانسەکەدا باس لەوەکرا، لەبری سندوقی هاوکاری، کار بۆ دادپەروەری کەشوهەوا بکرێت، چونکە لە کاتێکدا سندوقێک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان خێرخوازی نییە، هەروەها هەرگیز ناتوانێت شوێنی دادپەروەری کەشوهەوا بگرێتەوە، چونکە هیچ بڕە پارەیەک ناتوانێت پارەی ژیان و بژێوی لەدەستچوو قەرەبوو بکاتەوە.

 

شەڕ بۆ دادپەروەری کەشوهەوا

ئەمە تەنها ململانێیەکی فەلسەفی نییە لەگەڵ ئەوانەی کە بە سەرکەوتوویی سەرکردایەتی دیپلۆماسییان بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتو کردووە لە COP27 لێرەدا کاریگەریی پراکتیکی جددی لە مەترسیدایە، لە لوتکەی کەشوهەوادا تەنها باس لەو کەسانە کرا کە قوربانی کارەساتەکانی گۆڕانی کەشوهەوان، بەڵام باس لە هۆکارەکان نەکرا.

 

وڵاتە دەوڵەمەندەکان دۆلاریان وەک دادپەروەری کەشوهەوا دانا، بڕیارەکانی COP27 پێشبینی سندوقێک دەکەن بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی تازەپێگەیشتو کە "بەتایبەت بەرەوڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە"، بەڵام هیچ ئامارێکی تەواو لەبەردەستدا نییە وهیچ دامەزراوەیەک نابێت بڕیار بدات کە ژیانی کێ لەوانی دیکە شایەنی دادپەروەرییە.

 

وەرگرتنی ئەم مەرجە بۆ دەستڕاگەیشتن بەو بودجەیەی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆرانی کەشووهەوا بۆ وڵاتانی تازە پێگەشتوو، ڕەنگە وابکات ببێتە هۆی پێشبڕکێیەک بۆ بوون بە زۆرترین وڵات کە لە کەشوهەوادا لاوازە، تا بودجەکەی پێببەخشرێت.

 

بۆ ئەوەی ڕوون بێت، هەر ڕێککەوتن لەسەر سندوقی زیانەکان ئەوە نیشان دەدات کە دیپلۆماسی کەشوهەوا کاردەکات و وڵاتانی دەوڵەمەندیش لە ژێر فشاردان بۆ ئەوەی ئەنجامەکان پیشان بدەن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە بکەینە ئامرازێک بۆ دادپەروەری کەشوهەوا، سەرەتا دەبێت بگەینە تێگەیشتن لەوەی کە دادپەروەری کەشوهەوا پێویستە پێکبێت، تا وڵاتانی تازە پێگەشتوو ڕووبەڕووی قەیران نەبنەوە و وڵاتانی دیکەش ناچاری بەشداری لە دانی کۆمەکی نێودەوڵەتی و سندوقی قەرەبووی زیانەکان نەبن.