ناوچە وێرانبووەکانی عێراق وەک شوێنەواری دێرین دەناسێنرێت
هاترا لە عێراق لەلایەن یونسکۆوە وەک میراتی جیهانی لە مەترسی لەناوچوون دەستنیشانکراوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەم و سێیەمی پێش زایین و هەوڵدەدرێت وەک بەشێک لە شوێنەواری مێژووی نیشانی سەردانیکەران بدرێت.
ناوەندی هەواڵ
هاترا شارێکی دێرین بووە لە میزۆپۆتامیای سەرەوە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئێستای پارێزگای موسڵ لە باکووری عێراق، ئەم شارە دەکەوێتە ٢٩٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای بەغدا و ١١٠کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای موسڵ.
بەدرێژایی شوێنەوارە وێرانەکانی دێرینی هاترا لە باکووری عێراق، دەیان سەردانیکەرانی سەرسام بوون بەو شوێنە پاش سەردانیکردنی ە بینینی لە نزیکەوە، هاترا لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ وەک میراتی جیهانی لە مەترسی لەناوچوون دەستنیشان کراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەم و سێیەمی پێش زایین.
ئەم شارە دوو کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل لە موسڵەوە دوورە، کە پێشتر وەک پایتەختی گروپی داعش ڕاگەیەندرابوو کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییەوە کۆنترۆڵکرایەوە.
وەک دەستپێشخەرییەک ڕۆژی شەممە گەشتێک بۆ شوێنەکە ئەنجامدرا، یەکەم گەشتە لە جۆری خۆیدا کە لەلایەن ماڵی میراتی موسڵەوە ڕێکخرابوو کە مۆزەخانەیەکی تایبەتە لە موسڵ، ئامانج لەم گەشتە بەرزکردنەوەی ئاستی گەشتوگوزاری ناوچەکە بوو، کە ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە هەوڵدەدات میرات و ناسنامەی موسڵ و پارێزگا فراوانەکەی بە گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەوە نیشان بدات.
سەردانیکردنەکە لە نزیکی ٤٠ کەس پێکهاتبوون کە زۆربەیان عێراقی بوون، لە کاتژمێری زێڕینی خەواڵووییدا ڕێگەیان پێدرا بە دەوری ئەو شوێنەوارەدا بڕۆن کە مێژووەکەی زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە.
هاترا کلتوری دێرینی ناوچەکە نیشاندەدات
ئەم شارە لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی فارسەکاندا وەک ناوەندێکی گرنگی ئایینی و بازرگانی بووە، هاترا قەڵا و پەرستگای نایابی هەبووە و شێوازی تەلارسازی یۆنانی و ڕۆمانی لەگەڵ توخمە دیکۆراتییەکانی ڕۆژهەڵاتیدا تێکەڵ دەکرد.
لە مانگی شوباتدا دەسەڵاتداران پەردەیان لەسەر سێ نۆژەنکردنەوە لە شوێنەکەدا لادا: پەیکەرێکی بە شێوەی ڕۆمانی کە فیگەرێکی بە قەبارەی ژیانی تێدایە و هەروەها نەخشە پەیکەرسازییەکانی لای پەرستگا گەورەکە.
داعش لە ساڵی ٢٠١٥ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت چەکدارەکانی زنجیرەیەک نەخشی پەیکەرسازی لەناو دەبەن و تەقەیان لێدەکەن و بە چەقۆ دەیشکێنن.
دوای پێنج ساڵ لە شکستی داعش، هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوە تووشی پاشەکشە دەبن و تا ئێستاش زۆر ناوچە ئاسەواری شەڕی دژی ئەو گرووپە چەکدارەیان هەڵگرتووە کە بەشێکی بەرفراوانی عێراق و سووریای گرتووە.
لە کاتێکدا عێراق وردە وردە دەکرێتەوە بەڕووی گەشتیاری بیانیدا، دەیان سەردانیکەر بەتایبەتی لەوڵاتانی ڕۆژئاواوە ئێستا بە وڵاتەکەدا دەگەڕێن، لە کاتێکدا کە ئەمریکا و بەریتانیا و حکومەتەکانی دیکە هاوڵاتیانیان لە گەشتکردن بۆ عێراق ئاگادار دەکەنەوە بە ئاماژەدان بە مەترسییەکانی تیرۆر و رفاندن و شەڕی چەکداری و نائارامی مەدەنی، هەروەها گەشت و گوزاری ئایینی بۆ شارە پیرۆزە شیعەکانی کەربەلا و نەجەف گەشەی کردووە و زۆربەیان لە ئێرانەوە لە کاتی بۆنە و مەراسیمە ئاینییەکاندا دێن.
بەڵام ئاستەنگەکان هەر ماون و ژێرخانی گەشتیاری هێشتا لە عێراقدا لە ئاستێکی بنەڕەتییە، وڵاتێک کە دەوڵەمەندە بە نەوت بەڵام بەهۆی شەڕی دەیان ساڵە وێران کراوە، لە دوای دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، ئەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە گۆڕەپانی شەڕ بۆ میلیشیا کێبڕکێکارەکان کە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنن لە کاتێکدا سیاسەتەکەی بەهۆی عەشیرەتی و گەندەڵیەوە ئیفلیج بووە.