گۆڕانی کەشوهەوا؛ ژیان لە ناوچەی تاریکی زەریاکان لە مەترسیدایە

توێژینەوەکان ئاشکرای دەکەن، گۆڕانی کەشوهەوا لەوانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو ژیان لە قووڵترین بەشەکانی زەریاکان کەم بکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، گەرمبوونی زەوی لەوانەیە تا کۆتایی ئەم سەدەیە ژیان لەو ناوچەیەدا بە ڕێژەی ٤٠% کەم بکاتەوە کە پێی دەوترێت تاریکی زەریاکان و دەکەوێتە نێوان ٢٠٠ مەتر "٤٥٤پێ" بۆ ١٠٠٠ مەتر  "٣،٢٨١ پێ".

 

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئێکستەر ئەنجامدراوە، زاناکان سەیری دوو ماوەی گەرمی ڕابردووی زەوییان کردووە، نزیکەی ٥٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا و ١٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمارەکانی ئەو قۆڵۆنە مایکرۆسکۆپییانەی کە پارێزراون،  بۆیان دەرکەوت کە زیندەوەرێکی زۆر کەمتر لەو ناوچەیەدا ژیاون لەو ماوەیەدا، چونکە بەکتریاکان خێراتر خۆراکیان کەمکردەوە، واتە کەمتر لە ڕووی زەوییەوە گەیشتە ناوچەی تاریکی.

 

پزیشک کاترین کرایتن لە زانکۆی ئێکستەر کە نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە بوو، ئاماژەی بەوەکردووە، جۆراوجۆری دەوڵەمەندی ژیان لە ناوچەی تاریکیدا لە چەند ملیۆن ساڵی ڕابردوودا پەرەسەندووە، کاتێک ئاوی زەریاکان ئەوەندە سارد بوونەوە کە بتوانن وەک ساردکەرەوە کاربکەن و خۆراکەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر بپارێزن و بارودۆخەکان باشتر بکەن کە ڕێگە بە ژیان دەدات گەشە بکات.

 

ناوچەی تاریکی کە بە ناوچەی دیفۆتیکیش ناسراوە، شوێنێکی گرنگە بۆ ژیانی دەریایی، ئەوە زۆر تاریکە بۆ فۆتۆسینتاز کە ڕوو بدات، بەڵام ماڵی ماسی زیاترە لە بەشەکانی تری زەریا کە پێکەوە کۆکراونەتەوە، هەروەها مەودایەکی فراوان لە ژیان لەوانە میکرۆبەکان، پلانکتۆن و جێلییەکان بەپێی دامەزراوەی "ئۆسیۆنۆگرافی وودز هۆڵ" هەن.

 

زاناکان ئەوەیان ئاشکراکردووە، بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەواوە، لەوانەیە گۆڕانکاری گەورە لە ئێستادا ئەنجام بدرێت.

 

پزیشک کاترین کرایتن وتیشی: لێکۆڵینەوەکەی ئێمە هەنگاوی یەکەمە بۆ ئەوەی بزانین ئەم ژینگەیەی زەریاکان چەند لاوازن لە بەرامبەر گەرمبوونی کەشوهەوا مەگەر ئێمە بەخێرایی دەردانی گازی خانووبەرە کەم بکەینەوە، ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی ونبوون یان لەناوچوونی ژیانی ناوچەیەکی زۆر لە تاریکیدا لە ماوەی ١٥٠ ساڵدا، لەگەڵ دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی دوای هەزاران ساڵ.

 

توێژینەوەکە لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراوەتەوە.