گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ژیانی هەنگ دەبێت

بە پێی ئەنجامی توێژینەوەی هانی جاکسۆن، خوێندکاری ماستەر گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرما کاریگەری نەرێنیان کردووەتە سەر ژیانی زۆربەی جۆرەکانی هەنگ لە ماوەی ١٢٠ ساڵی ڕابردوودا.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرما کاریگەری نەرێنیان کردووەتە سەر ژیانی زۆربەی جۆرەکانی هەنگ لە ماوەی ١٢٠ ساڵی ڕابردوودا، بەپێی توێژینەوە تازەکان کە بڵاوکراونەتەوە گۆڕانی پلەی گەرما بە پلەی یەک کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی هەنگەکان وەک لە بڕی باران بارین و سەرچاوەکانی وەک گوڵ.

 

توێژینەوەیەکی هانی جاکسۆن، خوێندکاری ماستەر لە تاقیگەی M'Gonigle لە زانستە بایۆلۆجییەکان لە زانکۆی سایمۆن فرایسەر ئەوەی دەرخستووە، هەنگەکانی "بامبل"، جۆرێکن لە خێزانی هەنگەکان، هەڵاڵەگرێکی گرنگن بۆ ڕووەکە کێوییەکان و دانەوێڵەی مرۆڤ، کە سەرچاوەی سەرەکیە بۆ خواردنی مرۆڤ، لەبەرئەوە پێویستە ستراتیژیەتی پاراستن پەرەپێبدرێت بەرابەر بە کاریگەرییەکانی داهاتووی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژمارەی هەنگەکان.

 

توێژینەوەکەی هانی جاکسۆن و هاوپیشەکانی داتایەکی بەردەستیان شیکردووەتەوە کە تۆماری تێدابووە لەسەر ٤٦ جۆری هەنگ لە باکووری ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٠٠–٢٠٢٠ لە سەردەمی پاش شۆڕشی پیشەسازیدا، لە توێژینەوەکەدا دوو مۆدێلیان پێشخست، یەکێکیان سەرنجی خستەسەر کات و ئەویتریان لەسەر فاکتەرە ژینگەییەکان، بۆ خەمڵاندنی کاریگەریەکانی کەشوهەوا و گۆڕینی بەکارهێنانی زەوی لەسەر جۆرەکان.

 

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست، شەش جۆری هەنگ بە درێژایی کات کەمی کردووە و ٢٢ جۆریان زیادیکردووە و ١٨ دانە ماونەتەوە کە جێگیرن.

 

گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرما بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری نەرێنیان هەبوو لەسەر هەنگە بچوکەکان لەگەڵ ٣٧ جۆردا، کە کەمبوونەوە یاخود خاوبوونەوەی زیادبوونیان دەردەخات لەژێر گۆڕانکاریەکانی پلەی گەرمی چاودێریکراو بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە پلەی گەرما بە نەگۆڕی مابێتەوە.

 

هەردوو سەرچاوەی گوڵ و بارانبارین ئەنجامی تێکەڵیان هەبوو، نزیکەی نیوەی جۆری هەنگە هەڵمژەکان کاریگەری نەرێنیان هەبوو بە گۆڕانکاری لە بڕی بارانبارین یان سەرچاوەی گوڵ، لەکاتێکدا لەسەر نیوەی تریان کاریگەری ئەرێنیان هەبوو، لەبەرئەوە توێژەرەوەکان بەو ئەنجامە دەگەن، "گۆڕینی پلەی گەرما هۆکارێکی سەرەکی ژینگەییە کە گۆڕانەکان لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی هەنگدا دروستدەکات".