قرژاڵە بەفرینەکان ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە

لە دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەی قرژاڵی بەفرین، کە جۆرێکی قرژاڵە و لە جەمسەری باکووردا دەژی، ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا بە ڕێژەی ٪٩٠ کەمیکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوو ساڵی ڕابردوودا ژمارەی قرژاڵی بەفرین، کە جۆرێکی قرژاڵە و لە جەمسەری باکوردا دەژی، ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا بە ڕێژەی ٪٩٠ کەمیکردووە، وەزارەتی ماسی و نێجیرڤانی ئەلاسکا ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو قرژاڵانەوە کە لە ئاوە ساردەکانی دەریای بێرینگدا دەژین، ناچاربوون وەرزی ڕاوکردنی قرژاڵە بەفرینەکان هەڵبوەشێننەوە.

 

میراندا وێستفال، پسپۆڕی بایۆلۆجی ڕایگەیاندووە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ژمارەی قرژاڵە بەفرینەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢١ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

 

نزیکەی ملیارێک کەڤکاڵ هەیە

وەزارەتی ماسی و نێجیرڤانی ئەلاسکا دیاریکردووە کە لە دەریای بێرینگ لە نێوان ئەلاسکا و سیبیریا ژمارەی قرژاڵە بەفرینەکان نزیکەی یەک ملیارە، زانایانیش ڕایانگەیاندووە، بەهۆی گەرمبوونی ئاوی دەریای بێرینگ گەرم بووەتەوە، قرژاڵەکان ئۆکسجینیان کەم بووەتەوە و بەشێکیان لەناوچوون و ئەوانەی نەمردوون، ڕوویان لە ئاوە ساردەکان کردووە.

 

کەمبوونەوەی ژمارەی قرژاڵە بەفرینەکان مەترسیان لەسەر ئیکۆسیستمی جەمسەری باکوور هەیە و ئابووری ناوچەکەش دەخاتە مەترسییەوە، چونکە پایەی سەرەکی پیشەسازیی قرژاڵەکانن و بەهای ساڵانەیان نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دۆلارە.