"دەبێت تێڕوانینی ئەو پیاوانە بگۆڕین کە ژن و سروشت دەقۆزنەوە"

عالیا عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، باسی لەوەکرد، بۆ ئەوەی بەشێک بین لە سروشت و لەگەڵیدا بژین، دەبێت ژیانێکی ئازاد بەدەست بهێنرێت.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- عالیا عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شاری حەسەکە لە کانتۆنی جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە ژن و سروشت کرد کە لە چەمکی باڵادەستی پیاواندا دەقۆزرێتەوە و وتی: ژنان و سروشت لە مێژوودا کەوتوونەتە بەر هێرشی زۆر، بەڵام پەیوەندی ژن لەگەڵ سروشت بەهێزە و نابێت وەک سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو دووانە بکرێت.

 

"دەبێت تێڕوانینی پیاوان بگۆڕین"

عالیا عوسمان ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی سیاسەتەکانی سیستمی دەسەڵاتدار و ئەوەی پێویستە بۆ ئازادی ژنان و سروشت بکرێت، ئیکۆسیستەم بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە پارێزگاری تەنها بڵاوکردنەوەی پانکارت و دروشمی ئیدانەکردنی بەکارهێنانی ژنان و ژینگە نییە، پێویستە لە پیاوان تێبگەین کە کاری ژن و سروشت لە گۆڕاندایە، بەو پێیەی هیچ پێشکەوتنێک لەم بوارەدا بەدی نەهاتووە، ئەرکی یەکەممان زیادکردنی هۆشیاری ئیکۆلۆژییە، گرنگە مرۆڤەکان بەپێی ویستی خۆیان مامەڵە بکەن، کارەکانمان لەسەر بنەمای مرۆڤەکانە کە دەژین پێکەوە و کارلێککردنە لەگەڵ ژینگەدا.

 

"بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست پێویستە پشتگیری لە ڕۆڵی ژنان بکرێت"

عالیا عوسمان ڕوونیشی کردەوە، کە ناوچەکە گۆڕانکاری دیمۆگرافیای بەسەردا دێت و دەڵێت: بۆ ئەوەی مرۆڤەکان خواستیان لەگەڵ ئیکۆلۆژی یەک بخەن و پێکەوە بژین و بۆ زیادکردنی ئازادی ژنان و هۆشیاری ژینگەیی پێویستە پڕۆژەی نوێ دەست پێبکرێت، کاتێک سەردانی شوێنێک دەکەین، لە سایەی ئەو گرنگیدانەی کە بە سروشت دراوە، ڕۆح و ئیرادەی ژنی تیادا دەبینین، بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروست بنیاد بنرێت، پێویستە بە زووترین کات پشتگیری لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا بکرێت و پەرەی پێبدرێت.

 

"ژنان کشتوکاڵیان دۆزیوەتەوە"

عالیا عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا بە وتەی "پەیوەندی نێوان ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی" ئاماژەی بەوەدا، "کاتێک ژنان ئازاد دەبن، ئێمە کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژی بە هەموو توخمەکانی خۆمانەوە پێکدەهێنینم ژنان کشتوکاڵیان لە کۆمەڵگەی نیۆلۆتیکدا دۆزیەوە و بەم شێوەیە توانی کارەکانی بەڕێوە ببات و پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ سروشتدا دروست بکات، بەبێ ئەوەی ببێتە بارگرانی و لەناوبردنی، ئەو شێوازە ژیانانەی کە ژنان لە ژینگەدا پەیڕەوی لێدەکەن، بابەتگەلێکن کە ئێمەی ژنان دەبێ گرنگییان پێبدەین، لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری لە بوونی ژنان، ژینگە و سروشتیش زیندوو دەبێتەوە و بەم واتایە، هەموو پڕۆژەیەک پێویستی بە بناغەی زانستی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی هەیە، ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی پەروەردە و هۆشیاری و بەرنامەکانیشەوە بەدەستبهێنرێت.