"چاندنی نەمام و گوڵ هیوا دەبەخشێت"

زەینەب عەباس کە لە منداڵییەوە خەریکی چاندنی گوڵ و نەمام بووە، بە چاندنی گوڵ هیوا دەبەخشێتە وڵاتێک کە ساڵانێکە بەدەست شەڕەوە دەناڵێنێت.

زەینەب عیسا

 

دێرک-چاندنی نەمام و گوڵ پیسبوونی هەوا کەم دەکاتەوە، زەینەب عەباسی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی شاری دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، لە منداڵییەوە سەرقاڵی چاندنی گوڵ و نەمام بووە، زەینەب عەباس باسی لە چاندنی نەمام و گوڵ کرد و ئاماژەی بەوەکرد، چاندنی نەمام و گوڵ هیوای پێدەبەخشێت.

 

"وڵاتەکەمان بە چاندنی نەمام و گوڵ جوان دەبێت"

زەینەب عەباس وتی: من چاندنی نەمام و گوڵ بە کاری خۆم دەزانم، زۆر حەزم لە چاندنە، هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لەگەڵیاندا، زۆربەی کات دار یان گوڵ لە هەندێک شوێن دەبینم، ئاویان دەدەم، شوێنی ئارامیان بۆ دروست دەکەم تا ئەو دارانە یان گوڵانە گوڵ دەکەن، شار و وڵاتەکەمان پاک دەبێتەوە بە تایبەت لە وەرزی هاویندا کاتێک کەش و هەوا زۆر گەرمە.

 

"من کار لەسەر داری میوە و سەوزە لە زەویدا دەکەم"

زەینەب عەباس، باسی سەرەتای چاندنی نەمام و گوڵ و ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە کرد و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: لە منداڵییەوە خەریکی چاندنی نەمام و گوڵەبەڕۆژە بووم، لە زەوییە کشتوکاڵییەکەماندا داری میوە و سێو هەیە، لە ماڵیشدا گوڵ هەیە، گوڵ دەچێنم چونکە سروشتی وڵات زۆر شیرینە لە دڵمدا، لە سەرەتاوە، هەندێک کێشەی داراییم هەبوو، چونکە نەمام و درەخت و گوڵم  کڕی و زۆربەی کات ئەو خۆڵ و گوڵەم دەست نەدەکەوت کە پێویستم بوو، بەڵام هەوڵمان دەدا لە درەوە بیهێنین و سروشتی پێ جوان بکەین، من دەمەوێت هەمووان دار بچێنن و گوڵ بچێنن بۆ ئەوەی شارەکەمان ڕازاوە بێت.

 

"چاندنی نەمام و گوڵ زۆر باشە بۆ دەروونی مرۆڤ"

زەینەب عەباس سەرنجی بۆ ئەو جۆرە گوڵانە ڕاکێشا کە دەیچێنێت هەروەها باسی لە پاڵپشتی خێزانەکەی کرد و وتی: بە پاڵپشتی خێزانەکەم و هاوڕێکانی کار، زیاتر لە بواری کشتوکاڵدا پێشکەوتووم، جۆرەکانی ئەو گوڵانەی کە من دەیانچێنم بریتین لە سایکاد، تولیدو هتد هەروەها هەوڵم داوە دار ئەڤۆگادۆ بچێنم.

 

"بە خاکی سوور شار کشتوکاڵ دەکەین"

زەینەب عەباس ئاماژەی بەوەدا، لە داهاتوودا نەمامگەیەک دەکاتەوە و لە کۆتاییدا وتی: زۆر بە زوویی زەوییە کشتوکاڵییەکان لێرە بەردەست نین، ئێمە هەوڵێکی زۆر دەدەین، بەڵام لە ئێستادا بە خاکی سووری شارەکە کشتوکاڵەکانمان ئەنجام دەدەین، دەمەوێت لە داهاتوودا نەمامگەیەک دروست بکەم، بە هەموو جۆرە گوڵێکەوە، لە کۆتاییدا دەمەوێت دامەزراوە و شارەوانییەکانمان سەرنجیان لەسەر دیوی سروشتی شارەکە بێت و ئاگاداری سروشت بن چیتر نەهێڵن کەس نەمام ببڕێت.