بۆ ڕۆژی ژینگەی کوردستان، زیاترلە ٤٠٠ باڵندە گەڕێندرانەوەی ناو سروشت

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ٤٠٠ باڵندە گەڕێندرانەوە ناو سرووشتی کوردستان، هیڵانە بۆ باڵندەکە هەڵواسرا و ماراسۆنێکی پاسکیلسواریش بۆ پارژزگاری ژینگە ئەنجامدرا. ناوەندی هەواڵ

 لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ٤٠٠ کۆتر و ٣٠ کەو گەڕێندرانەوە ناو سرووشتی کوردستان، هیڵانە بۆ باڵندەکە هەڵواسرا و ماراسۆنێکی پاسکیل سواریش بۆ پارژزگاری ژینگە ئەنجامدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی، فیستیڤاڵیک بۆ ڕۆژی جیهانی ژینگە لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی پارتی سەوزی کوردستان ئەنجامدرا.

 

لە سەرەتای فیستیڤاڵەکەدا لەلایەن ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بەیاننەمەیەک بۆ ئەم ڕۆژە خوێندرایەوە، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە هەریمی کوردستان پێویستی بە پلانێکی تۆکمە هەیە بۆ پاراستنی هەر سێ ڕەگەزەکەی ژینگە، ئاو، هەوا و خاک.

 

هەروەها داوایان کرد کە پاراستنی ژنیگە تەنها لە نەمام چاندن و پاککردنەوە کورت نەکرێتەوە، بەڵکو دەبێت ئەو پاشماوانەی کە هەیە سودی لێوەربگیرێتەوە و چارەسەربکرێن، پاڵاوتگە و کارگەکان ڕەچاوی ژینگە بکەن وئامێرەکانیان دۆستی ژینگە بن، پاراستنی لەوەڕگاکان لە لەناوچوون و دروستکردنی بەنداوی بچوک بۆ خەژنکردنی ئاوی باراناو، گرنگی زیاتر بە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بدرێت.

 

دواتر ٣٠ باڵندەی کەو و ٤٠٠ کۆتر ئازاد کران، پاشان کۆمەڵێک هێلانە بۆ باڵندەکان بە دارەکانی پارکی هەواری شاردا هەڵواسرا، دواتر ماڕاسۆنێکی پاسکیل سواری ئەنجامدرا.