کام ئاژەڵ دەتوانێت بەرگەی گۆڕانی کەشوهەوا بگرێت؟

گۆڕانەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ژیانی ئاژەڵان هەیە، و زانایانیش توێژینەوەکانیان چڕ دەکەنەوە لەسەر ژیانی ئاژەڵان و ئەوانەی زیاتر بەرگەی گۆڕانە کەشوهەواییەکان دەگرن لەگەڵ ئەوانەی کەمتر خۆڕاگریان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەشوهەوای توندی وەک وشکەساڵی درێژخایەن و بارانبارینی بە خوڕ بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی، لە دەیەکانی داهاتوودا بەرەو خراپتر دەچێت، جۆن جاکسۆن زانای بایۆلۆجی، لەگەڵ هاوکارە بایۆلۆجیستەکانی کریستی لی کۆر لە زانکۆی ئۆسلۆ و ئۆین جۆنز، توێژینەوەیەکی نوێیان نووسی، کە لە گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوەتەوە.

 

لە توێژینەوەکەدا نووسەران داتای هەڵاوسانی دانیشتووانیان لە ١٥٧ جۆری شیردەر لە سەرانسەری جیهان شیکردووەتەوە و بەراوردیان کردووە لەگەڵ زانیارییەکانی کەشوهەوا لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ئاژەڵەکانەوە، بۆ هەر جۆرێک ١٠ساڵ یان زیاتر داتای تۆمارکراو هەیە.

 

دوای وردبوونەوە لەم زانیاریانە لەگەڵ زانیارییەکانی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا، دیارییان کرد کە کام جۆرە ئاژەڵ باشترین ئەگەری مانەوەی هەیە، فیلەکانی ئەفریقی، پڵنگی سیبیریا، شامپانزی، شەمشەمەکوێرەی گەورە، لاما، ڤیکونا و کەروێشکی سپی ئەگەری زۆرە لە بارانبارینی زۆر یان وشکەساڵی درێژخایەن لە ژیاندا بمێننەوە بەرگەی گۆڕانکارییەکان بگرن.

 

لە لایەکی دیکەوە، کەشوهەوای توند مشکی چیمەنی ئازارا، مشکی چیمەنی زەیتوون، مشکی ئۆپۆسۆمی مشکی کلکی چەوری ڕەسەن و لێمینگی کەنەدی بە ڕێژەیەکی زۆر لە ناودەبات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئاژەڵە تەمەن کورتەکان زیاتر بەرەو ڕووی گۆڕانکاری کورتخایەنی دانیشتووان دەبنەوە.

 

بۆ نموونە، وشکەساڵی لەوانەیە دانیشتوانی مشکێک لەناوببات بە لەناوبردنی زۆربەی خۆراکەکانیان کە بۆ مانەوەیان لە ژیان پێویستیان پێی هەیە، ڕەنگە زۆرێک لە ئەندامەکانی زاوزێی پێش کۆتایی هاتنی وشکەساڵی لەناو بچن.

بە بەراورد، شیردەرە گەورەترەکان دەتوانن چاوەڕێی کاتێکی باشتر بکەن بۆ زاوزێکردن، یان هەموو وزەکانیان لە یەک نەوەدا وەبەربهێنن.