پاکترین ئاژەڵەکانی زەوی کامانەن؟

ڕەنگە سەیربێت کە جرجەکان یەکێک بن لە ئاژەڵە پاکەکان، یاخود پڵنگ خۆی بشوات تا پاک ببێتەوە، لێرەدا هەندێک ڕاستی دەربارەی ئاژەڵە پاکەکان دەخەینەڕوو، چونکە پەیوەندی ئاژەڵ و مرۆڤ پەیوەندییەکی هەمیشەییە و کاریگەری و پەیوەندیان پێکەوە هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

گرنگە بۆ ژینگەی زەوی کە چەندە ئاژەڵەکان پاکن، مرۆڤ بونەوەرێکی هەم پیسکەرە، هەم پاکیشە، بەڵام ئاژەڵەکان لەناو دنیای دەرەوە کە ڕاستەوخۆ بچوکترین هۆکاری ژینگە کاریگەری هەیە لە سەریان، کەم ئاژەڵ هەن بە پاکی خۆیان بهێڵنەوە.

 

سودەکانی هەبوونی ئاژەڵێکی پاک

جگە لەو تایباتمەندییانەی کە ئاژەڵەکان هەیانە، پاکی یەکێکی ترە لە تایبەتمەندییەکان کە سودی بۆ خۆیان و دەوروبەر هەیە و بۆ هەبوونی ژینگەیەکی باشتر بۆ مرۆڤەکان سوود بەخشە، پاکبوونی ئاژەڵ وایانلێدەکات کەمتر ڕووبەڕووی نەخۆشی ببنەوە، کە ئەمە سوودبەخشە بۆ مرۆڤ لە هەر حاڵەتێکی بەرکەوتندا، بەتایبەت ئەو ئاژەڵانەی کە دوورن لە ژینگەی مرۆڤ.

 

هەڵبژاردنی پاکی ئاژەڵ پەیوەستە بە چەند خاڵێکەوە، لەوانە دوورکەوتنەوەی ئاژەڵ لە شوێنی ژیان و خواردنەکەی لە کاتی دەرهاویشتندا، ئارەق کردنەوە یەکێکی ترە لە و ڕێگایانەی کە دەرخەری پاکی ئاژەڵەکەیە.

 

پاکترین ئاژەڵەکان

بەراز، یەکێکە لە هەرە ئاژەڵە پاکەکان کە زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبین بەرازەکان لە قوڕ و خۆڵدا دەخولێنەوە و بە ئاژەڵێکی پیس و قێزەون ناونراوە، بەڵام لەڕاستیدا قوڕ و خۆڵ بۆ بەرازەکان ڕێگەیەکە بەکاریدێنن بۆ مانەوەی جەستەیان بە ساردی، کە خولانەوەیان لەناو قوڕدا ڕێگایەکە بۆ بەکارهێنانی دژەخۆر بۆ ئەوەی لە تیشکی خۆری زیانبەخش بپرێزرێن.

 

پشیلەکان، بە پاکترین ئاژەڵ دەناسرێن کە توانایی پاکردنەوەی خۆیان هەیە لە کاتی دەردانی هەر پیساییەک، هەروەها پشیلە لە ڕێگەی لیکیەوە جەستەی خۆیی پاک دەکاتەوە کە ئەمەش وایکردووە لەلایەن مرۆڤەوە زیاتر بەخێو بکرێت.

 

کەروێشک، یەکێکی ترە لە ئاژەڵەکان کە لە تایبەتمەندیدا لە پشیلە دەچێت، بەوەی توانای پاکردنەوەی هەیە لە ڕێگەی زمانییەوە، ئەمەش وادەکات کەمتر پێویستی بە شۆردن بێت و ڕۆژانە خۆی ئەم کارە ئەنجامدەدات.

 

ورچی سپی جەمسەری بە هەمان شێوە بە ئاژەڵێکی پاک دادەنرێت، ئەوان خۆیان پاک ناکەنەوە تەنیا لەبەرئەوەی حەز دەکەن پاک بن، بەڵکو ئەوە بە هۆکاری کرداری ئەنجام دەدەن چونکە پێویستیان پێیە بۆ مانەوە، بوونی ئەوان لە جەمسەرە ساردەکان و پێویستبوونیان بە خۆ گەرمکردنەوە وایان لێدەکات لەناو ئاودا خۆیان بشۆن یاخود لەناو بەفردا فەرووەکانیان لول بکەن تا پاک دەبنەوە.

 

یەکێکی دیکە لە پاکترین گیانلەبەرەکانی دونیا دۆلفینەکانن، بازدانی دۆلفینەکان بۆ دەرەوەی ئاوەکە و لە هەوادا، جگە لە دەرخستنی کارامەییەکانیان، زانایان پێیانوایە جگە لە پەیوەندیەکان ئەوە ڕێگایە کە بتوانن خۆیان لە مشەخۆری و پیسی یان هەر بەکتریایەکی دیکە پاک بکەنەوە کە بە ڕێکەوت لە ئاوە پیسەکاندا هەڵیانگرتووە.

 

پڵنگەکان یەکێکی ترن لە ئاژەڵە پاکەکان کە دەتونن لە ڕێگەی زمانە گەورەکەیانەوە خۆیان پاک بکەنەوە و ئارەزوویان زۆرە بۆ چونە ناو ئاوەوە بۆ پاک ڕاگرتنی خۆیان.

 

ڕەنگە لات سەیر بێت، بەڵام جرجەکان یەکێکی ترن لە ئاژەڵە پاکەکان، سەڕەڕایی پەیوەست بوونیان بە پیسی و نەخۆشی، بەڵام کاتێکی زیاتر دادەنێن لە چاو پشیلەکان بۆ خۆیان، ڕاستییەکی دیکە ئەوەیە کە جرجەکان زۆر هەستیارن بۆ بۆنی ناخۆش، ئەمەش وایکردووە هەمیشە بە بۆن خۆشی بمێننەوە و بەردەوام گوێچکەی خۆیان دەپارێزن، چونکە بەشێکی گرنگی ژیانی کۆمەڵایەتییانە کە وادەکات پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا ببەستن.

 

مێروولەکان تایبەتمەندن بە بوونی قاچەکانی پێشەوە کە بەهۆیی چەوریەوە بەردەوام خۆیان خاوێن دەهێلنەوە، لە کاتی مردنی مێروولەی تردا، یاخود مردنی مێروولەیەکدا دەستبەجێ لە ژینگەی خۆیان دووری دەخەنەوە تا نەخۆشی بڵاونەکەنەوە.